☼ هەستی غیرەكردن ☽

1.1K 270 41
                                    


ڤۆت پێش خوێندنەوە

بەهیوای كاتێكی خۆش

☀︎☀︎☀︎☀︎☀︎

‎ئەمڕۆ ڕۆژی پێشانگاكەیە ، هەموو خوێندكارەكان لە دەرەوەی پۆلەكانیانن .... ئەكادیمیاكە هەمووی بە ڕەنگی جۆراوجۆر ڕەنگكراوە كە زۆر جیاوازە لە ڕۆژانی پێشتر ... جوانترین دیمەنی بەخشیوە بە ئەكادیمیاكە ، وە هەروەها بالۆنە ڕەنگاو ڕەنگەكانیش ئاسمانی ئەكادیمیاكەیان داپۆشیوە

‎هەموو بەشەكانی ئەكادیمیاكە كراوەتەوە و لێهاتووی خۆیان نیشانی خوێندكارەكان دەدەن

‎سارانگ بە دڵخۆشیەوە لە ئاكادیمیاكە دەسوڕایەوە و بڕیاری دا كە بچێت بۆ هەموو بەشەكان تا بزانێت چیان ئامادەكردوە ، سەرەتا چوو بۆ بەشی دانسكردن

‎ڵای و هاوڕێكانی كە سەر بە بەشی دانسكردنن دانس و جوڵەكانی خۆیان نیشانی خوێندكارەكان دەدا بە لێهاتووی
‎كچەكان هەموویان هاواریان دەكرد و ئەیانقیژاند بەتایبەتی هەموو چاوەكان لەسەر ڵای بوو وە هەروەها ستێفانیش لەوێ بوو و خۆی وانیشان دەدا كە ئەویش یەكێكە لە دانسەرەكان ئەو پێی وایە كە ئەو بۆ ئەوە دروستكراوە كە ببێت بە دانسەر

‎دواتر چوو بۆ بەشی كیوتی كە سێهون سەرپەرشتیاری دەكات ، ئەوان هەموویان زۆر كیوت دەرئەكەون هەموو كچەكان لە دەوری سێهون كۆبونەتەوە

‎وە هەروەها بەشی وێنەكێشان سەربە كریس
‎هەموو ئەندامەكانی بەشەكە وێنەكانیان لە دیوارەكان هەڵواسیوە و سارانگ بینی كە كریس خەریكی وێنەكێشانە بۆیە لێی نزیكبەوە تا سەیری وێنەكەی بكات

‎"ئۆو چەندە بەرازێكی كیوتە كە وێنەتكشاوە "
‎سارانگ بە خەندەوە وتی كاتێك سەیری وێنەكەی دەكرد ، ئەو ئەندامانەی كە سەر بەم بەشەن دەستیان كرد بە پێكەنین بەڵام سارانگ تێنەگەیشت كە بۆچی پێدەكەنن
‎كریس بە بێزاری چاوی لەو هاوڕێیانەی سوور كردەوە و ئەوان ڕاستەوخۆ وەستان لە پێكەنین

‎"كریس چی بوو ئایا من شتێكی هەڵەم وت ؟"
‎سارانگ بە نیگەرانی پرسی كاتێك بینی شێوەی كریس خەمباری پێوە دیارە

‎"سارانگ ئەمە بەراز نیە ئەمە گورگە كە من وێنەم كێشاوە "
‎كریس بە خەندەوە وتی

‎"ئۆو بمبورە كریس وامزانی كە ئەمە بەرازە "
‎سارانگ وتی

‎"نا كێشە نیە سارانگ تۆ دەزانیت ئەمە كاری باشترین وێنەكێشەرەكانە كە وا لە خەڵك بكەن وێنەكانیان بە جۆری جیاواز لێكبدەنەوە "
‎كریس بە دڵخۆشیەوە وتی

Boys Academy ✔️ EXO Fanfiction Where stories live. Discover now