☼ كێ ئەستێرەی سەرەكیە ؟☽

1.3K 299 34
                                    


ڤۆت پێش خوێندنەوە

بەهیوای كاتێكی خۆش

☀︎☀︎☀︎☀︎☀︎

Sarang's P.O.V

‎ئەمڕۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەستێرەی ئەكادیمیایەكەیە ! كە تاقیكردنەوەكە لە نێوان من و سوهۆدا ئەبێت

‎زۆر ئەترسم ! هیچ هیوایەكم نیە بۆ سەركەوتن چونكە سوهۆ هەمووكاتێك ئەستێرە بووە و بەفەڕمی وەك ئەستێرە هەڵبژێردراوە بێگومان لێهاتووی زۆری هەیە

‎"بەهیوای بەختێكی باش"
‎سوهۆ وتی پێش ئەوەی بچینە ژووری تاقیكردنەوەكە

‎"هەروەها تۆش "
‎بە شڵەژاویەوە وتم و چوومە ژوورەوە

‎لێژنەی هەڵبژاردنی ئەستێرەی ئەكادیمیا دانیشت بوون لەگەڵ مامۆستا و بەڕێوبەرەكانی ئەكادیمیاكەمان

‎چەند پسیارێكیان لێكردین و بیروبۆچونی ئێمەیان وەرگرت

‎پێم وایە ئەمە قورسترین تاقیكردنەوەیە كە كرد بێتم

‎"باشە كاتژمێرێكی تر ئەستێرەكە هەڵدەبژێرین، ئێستاش ئەتوانن بڕۆنە دەرەوە"
‎یەكێك لە لێژنەكان وتی

‎ئێمە بە پلەی ٩٠ نوشتاینەوە بۆیان وەك ڕێزێك پێش ئەوەی لە ژوورەكە بچینە دەرەوە

‎-----خێراكردنی كات -----

‎"ئێستاش كاتی ڕاگەیاندنی ئەستێرەی ئەكادیمیاكەمانە بۆ ئەم ساڵ "
‎یەكێك لە لێژنەكان دەستی كرد بە قسەكردن

‎هەموو گیانم ئەلەرزی بێگومان ئەزانم كە من نیم ... بەڵام هەوڵی زۆرم دا بێگومان نامەوێت كە شكست بێنم

‎"ئەستێرەی ئەكادیمیاكەمان ......... پاڕك سارانگە "
‎سەیری منی كرد و وتی

‎شۆك بووم لە شوێنی خۆم ! ئایا من بەهەڵە بیستم ؟؟؟؟ یان بەڕاستی ناوی منی هێنا

‎"پیرۆزە خاتوو پاڕك"
‎سوهۆ سەیری كردم و بەخەندەیەكی ئاساییەوە وتی

‎"خاتوو پارك تۆ بوویت بە ئەستێرەی ئەكادیمیاكە وە پێسویستە كارەكانی ئەستێرەی ئەكادیمیاكە بگریتە ئەستۆ وە بەڕێك كیم جون میۆنیش ئەبێتە یاریدەدەری سەرەكیت و. یارمەتیت ئەدات لە كارەكان چونكە تۆ نوێیت و لە كاری ئەستێرە نازانیت"
‎بەڕێوبەر وتی

Boys Academy ✔️ EXO Fanfiction Where stories live. Discover now