☽ بۆچی من بەمشێوەیە هەست دەكەم ☼

908 238 28
                                    

ڤۆت پێش خوێندنەوە

بەهیوای كاتێكی خۆش

☀︎☀︎☀︎☀︎☀︎

ئەم هەفتەیە زۆر سەرقاڵكەر دەبێت بۆ سارانگ و ئەستێرەكانی تر بەهۆی ئامادەكردنی پێداویستیەكان بۆ ئاهەنگەكە

‎سارانگ لە ئۆفیسەكەی بوو لەگەڵ سوهۆ كە یارمەتی دەدا لە دانانی بیرۆكەكان ، سارانگ نەیدەزانی كە بیرۆكەی ئەم ئاهەنگە ئەوەندە گران دەبێت ..... ئەو بەهێمنی گوێیدەگرت لە قسە گرینگەكانی سوهۆ

‎سوهۆ هەستی كرد كە سارانگ زۆر ماندوو بووە بەهۆی ئەم هەموو كارە

‎"تۆ باشی ؟"
‎سوهۆ بە نیگەرانیەوە پرسی

‎سارانگ بە ماندووی سەری لەسەر مێزەكەدا دانا و وتی
‎"من پێم وانەبوو كە ئاوا كارەكە گران دەبێت "

‎"نیگەران مەبە سارانگ تۆ دەتوانیت ئەمە بكەیت ، من لەگەڵت دەبم بۆ یارمەتیدانت "
‎سوهۆ بەهێمنی وتی و دەستی هێنا بەسەری سارانگدا

‎سارانگ خێرا سەری بەرزكردەوە و سەیری سوهۆی كرد .... سوهۆ دوبارە هەستی بەخێرای لێدانی دڵی كرد كاتێك پەیوەندی نێوان چیاوەكانیان دروست بوو
‎"تۆ یارمەتیم دەدەی ؟"
‎سارانگ پسیاری لێكرد

‎سوهۆ نەیتوانی چیتر سەیری ناوچاوەكانی. سارانگ بكات چونكە هەستی بەشتێك دەكرد لە دڵیدا كە خۆشی نەیدەزانی چیە بۆیە دووركەوتەوە و لەسەر كورسیەكەی خۆی دانیشت
‎"ئێمە هەموومان یارمەتیت دەدەین "
‎سوهۆ وتی و دەستی لەسەر دڵی دانا

‎"بۆچی من بەم شێوەیە هەست دەكەم هەركاتێك كە لێی نزیكدەبمەوە ؟ هەمیشە دڵم بەخێرای لێدەدات كاتێك لە نزیك سارانگم "
‎سوهۆ پسیاری لە خۆی دەكرد

-----------------

‎بۆ ڕۆژی دواتر دوبارە دیاریەك لەلایەن بەڕێز ئەو كەسەی كە بەمزوانە دەیبینیت هات ، دیاریەكەی ئەمجارەی گوڵێكی ڕۆسی گەورە بوو ...... سارانگ كەمێك دڵخۆش دەبوو بەمە بەڵام دوبارە بەبیرخۆی دەهێنایەوە كە نابێت بكەوێتە داوی خۆشەویستی چونكە خوێندنەكەی گرینگترە

‎وە ئۆفیسەكەی سارانگ كراوە بوو بۆ قوتابیەكان چونكە سارانگ داوای لێكردن كە حەز و ئارەزووەكانی خۆیان لە پەڕەیەك بنوسن سەبارەت بە شەوی ئاهەنگەكە و بیهێنن بۆ ئۆفیسەكەی

‎زۆربەی قوتابیەكان داوایان دەكرد كە جلی تایبەت بپۆشرێت بۆ شەوی ئاهەنگەكە واتا كچەكان ئەزیە بپۆشن و كوڕەكانیش قات و ڕیبات

Boys Academy ✔️ EXO Fanfiction Where stories live. Discover now