☼ دەست گرتن ☽

949 228 57
                                    

ڤۆت پێش خوێندنەوە

بەهیوای كاتێكی خۆش

☀︎☀︎☀︎☀︎☀︎

‎سارانگ لە ڕێگادا بوو بۆ ئەو شوێنەی كە تەنانەت نازانێت لە كوێشە !؟
‎لوهان لە جێگای پێشەوەی ناو سەیارەكە دانیشت بوو چونكە ئەو شۆفێرەكە بوو ، سێهونیش لە تەنیشت ئەو بوو لەكاتێكدا سارانگ بە تەنیا لە پشتەوە دانیشت بوو

‎سێهون ئاوڕیدایەوە و پسیاری لە سارانگ كرد : كەواتە نونا ئێستا ئەندرێو خۆشەویستی تۆیە ؟

‎سارانگ لوهانی منی لە ئاوێنە بچوكەكەی پێشەوە كە سەیری دەكات و ئەویش بەهەمان شێوەی سێهون چاوەڕێی وەڵامە

‎سارانگ : نا سێهون ئەو تەنیا هاوڕێمە ، ئێمە خۆشەویستی یەكتر نین

‎سێهون بەدڵخۆشیەوە سەیری لوهانی كرد : نەم وت هیۆنگ ئەوان تەنیا هاوڕێن

‎لوهان ئاهێكی هەڵكێشا پێش ئەوەی قسە بكات : ئینجا چی سێهونا؟ من هەزاران جار پێم وتی كە من ئارەزوم لە --- ئایش وازبێنە

‎لوهان قسەكەی تەواونەكرد ، گوێچكەكانی سوورهەڵگەڕان

‎سارانگ بە تێنەگەیشتنەوە پسیاری لێ كرد : سەبارەت بە چی قسە دەكەیت؟

‎سێهون بەدڵخۆشیەوە پێكەنی پێش ئەوەی دوبارە سەیری سارانگ بكاتەوە

‎سێهون : نونا تۆ باشی ئێستا ؟

‎سارانگ : بەڵێ باشترم بەڵام بەڕاستی ئێمە بۆ كوێ دەڕۆین ؟

‎پێش ئەوەی سێهون وەڵام بداتەوە لوهان قسەی كرد

‎لوهان : ئێمە گەیشتین

‎سارانگ لە پەنجەرەكەوە سەیری دەرەوەی كرد ( كۆفی كافتریا) ناوی فرۆشگاكە بوو

‎لوهان سەیارەكەی وەستاند و سێهون هاتە خوارەوە و دەرگاكەی بۆ سارانگ كردەوە

‎سارانگ : سوپاس سێهونا

‎دواتر دوبارە سێهون دەستی سارانگی گرتەوە و بەدوای خۆی ڕایكێشا بەرەوە ژوورەوەی كافتریاكە
‎سێهون بەدڵخۆشیەوە : دەی بابڕۆین نونا دڵنیام ئێرەت بەدڵ دەبێت

‎لوهان ئاهێكی هەڵكێشا پێش ئەوەی بەدوای سارانگ و سێهون بكەوێت

‎سارانگ لەگەڵ سێهون چووە ژوورەوە ، هەمووشتێكی كافتریاكە زۆر جوان بوو ، كورسی و مێزەكانیان كە دیكۆری تایبەتی هەبوو ، ڕەنگە جوانەكەی سەقف و كاشیەكانی كافتریاكە هەمووی نااب بوو كە وایلێدەكردی دڵت ئارام ببێتەوە تەنیا بە بینینی وە كڕیاری زۆری لێنەبوو

Boys Academy ✔️ EXO Fanfiction Where stories live. Discover now