☼ ڕووەكی كاكتەس ☽

951 231 48
                                    



ڤۆت پێش خوێندنەوە

بەهیوای كاتێكی خۆش

☀︎☀︎☀︎☀︎☀︎

‎بۆ بەیانی ڕۆژی دواتر ، ڕۆژێكی سەرسامكەر بوو كە هیچ سوپڕایزێكی تر لەلایەن خۆشەویستە نهێنیەكەی سارانگەوە نەبوو ..... چانیۆل كارتێكی بچوكی زەردی دا بە سارانگ

وەرە سەربانی ئەكادیمیایەكە دوای وانەكان ، من چاوەڕێت دەكەم
لەلایەن ئەو كەسەی كە ئەمڕۆ دەیبینیت

‎سارانگ : كێ ئەمەی دا بە تۆ ؟

‎چانیۆل : تەنیا دۆزیمەوە لەسەر مێزەكەت كاتێك هاتم

‎سارانگ بیریدەكردەوە كە ئایا دەبێت ئەو كەسە كێ بێت ؟ ئەو هیچ بیرۆكەیەكی نیە

‎دوای ئەمە مامۆستا پاڕك هات بۆ پۆلەكە و وانەكە دەستی پێكرد بەلام پێش دەستپێكردنی وانەكە خاتوو پاڕك ئاگاداری كردنەوە

‎"ئێوە پێویستە بە باشی وانەكانتان بخوێنن و پێداچونەوەی وانەكان بكەن ، وەك ئەزانن تاقیكردنەوەكان هەفتەی داهاتووە چونكە ئەزانم كە هەمووتان بە پەرۆش و دڵخۆشن بۆ شەوی ئاهەنگەكە بۆیە زووتر ئامادە بن "
‎خاتوو پاڕك وتی

‎كای بە بێزاریەوە بۆڵاندی : من نا

‎هەمووان سەیری كایان كرد ، ئەو بەبێزاری چاوی وەرگێڕا ، واینیشاندا كە هەرگیز هیچ شتێكی نەوتوە

--------------

‎سارانگ لەڕێگادا بوو بۆ سەربانی ئەكادیمیاكە ، لەگەڵ هەر هەنگاوێك كە نزیكتر دەبویەوە زیاتر شڵەژاو دەبوو

‎لەهەمان كاتدا بەیكهیون و چانیۆل بە نهێنی شوێنی سارانگ كەوتون

‎كاتێك سارانگ دەرگای سەربانەكەی كردەوە شۆك بوو بەوەی بینی

‎گوڵی سووری بچوك هەموو شوێنێكی داپۆشیوە ، وە بالۆنە بچوكەكان كە شێوەی دڵیان هەیە دانراون ..... ئەمەتا ئەو لە ناوەڕاستی سەربانەكە وەستاوە بەلام ماسكێكی سپی پۆشیوە كە ڕووخساری شاردۆتەوە و چەپكە گوڵێكی سووری ڕۆسی لە دەستە

‎سارانگ بە هانگاوی هێواش نزیكبەوە لە ئەو و لە پێشی وەستا ...... سارانگ نازانێت كە ئێستا هەست بە چی دەكات تەنیا دەزانێت كە دەیەوێت ڕووخساری ئەم كوڕە ببینێت

Boys Academy ✔️ EXO Fanfiction Where stories live. Discover now