ڤۆت پێش خوێندنەوە
بەهیوای كاتێكی خۆش
☀︎☽☀︎☽☀︎☽☀︎☽☀︎
كات ناوەستێت ، ڕۆژەكان ، هەفتەكان ، مانگەكان ، ساڵەكان بەردەوام دێن و تێدەپەڕن
كەواتە چی ڕوودەدات دوای تێپەڕینی دە ساڵ ؟ بێگومان گۆڕانێكی زۆر
ئێكسۆ بەهۆی توانا و بەهرە ناوازەكانیانەوە توانیان ناوبانگێكی زۆر پەیدا بكەن نەك تەنیا لە كۆریا بەڵكو لە هەموو جیهان ، گۆرانی و میوزیكەكانیان كاریگەری جێهێشت لەسەر دڵی خەڵك و بەمشێوەیە ئەلبومەكانیان هەمووی فرۆشران ، ئەوان خۆشەویستن لەلای خەڵكەوە
لە هەمان كاتدا سارانگ كۆلێژی پزیشكی تەواو كرد بە سەركەوتووی و بوو بە پزیشك لە گەورەترین نەخۆشخانەی ڵەندەن ..... بەڵام بەتەنیا ژیان دوور لە ماڵ و خێزانەكەت و هاوڕێكانت گاڵتە نیە ! تەنانەت هەندێك جار بیریدەكردەوە واز لە خەونەكەی بهێنێت و بگەڕێتەوە كۆریا بەڵام دواتر پەشیمان ئەبویەوە كاتێك دڵخۆشی لە چاوەكانی نەخۆشە چارەسەربووەكان ئەبینی.
وە ئێستا دوای دە ساڵ سارانگ گەڕایەوە كۆریا .... سارانگ بەلایەوە سەیر بوو كە بینی ئەمڕۆ فڕۆكەخانەی كۆریا زۆر قەڕەباڵغە بەڵام دواتر بیریكەوتەوە كە چانیۆل وتی ئەمڕۆ (ئێكسۆ-كەی) دەگەڕێنەوە لە لۆس ئەنجلۆسەوە بۆ كۆریا ... هەرچەندە هێشتا سێ كاتژمێر مابوو بۆ گەیشتنی فرۆكەكەی ئێكسۆ كەچی هەوادارەكانیان كۆبونەوەتەوە لێرە
سارانگ زەردەخەنەی كرد بە بیركردنەوە لە بەناوبانگی ئێكسۆ
كەسێك لە دواوە چاوەكانی سارانگی گرت : هەڵیبێنە كێیە ؟
سارانگ زەردەخەنەی كرد چونكە دەزانێت ئەو كەسە كێیە ، هێشتا بەباشی دەنگی كوڕەكان دەناسێتەوە ، سارانگ ئاوڕیدایەوە تا سەیری بكات و دڵنیابێتەوە
سارانگ دڵخۆش بوو بە بینینی : لوهان !٠
لوهان خێرا دەستی لەسەر دەمی سارانگ دانا بۆ بێدەنگ كردنی : ششش دەنگت نزم بكە
ئەو جلێكی سەیری پۆشی بوو لەگەڵ كڵاو و ماسك و چاویلكە تا كەس نەیناسێتەوە و توشی هەوادارەكان نەبێت ، بەڵام ئەوەی سەیر بوو كە چاویلكەكەی چاویلكەی گاڵتەچیەكان بوو
سارانگ پێكەنی : ببورە
لوهان : كێشە نیە لەڕاستیدا ئەوە بیرۆكەی چێن بوو ، وتی كە ئەگەر چاویلكەی ڕەش بپۆشم ئەوا هەوادارەكانم ئەمناسنەوە بۆیە باشترە شتێكی جیاواز بپۆشم
YOU ARE READING
Boys Academy ✔️ EXO Fanfiction
Fanfictionچی ڕوودەدات دوای ٥٠ ساڵ یاسایی ئەكادیمیا بگۆڕێت و كچێكێك بێت بۆ ئەكادیمیای كوڕان و لە ئەكادیمیاكە لەگەڵ كوڕەكان بخوێنێت ؟ جۆری چیڕۆك : كۆمیدی ، خۆشەویستی ، هاوڕەیەتی