١٩. باسی ڕابردوو

515 145 1.1K
                                    








لـەسەر سـیسەمەکە دانیـشتبوویـن پـاڵمان دابـۆیەوە، قـۆڵەکانم لـەکەمەری ئـێریک پێـچابوو سـەرم لـەسەر شانـی دانـابوو، چـاوەڕێ بـووم دەست بکـات بـە قسـەکردن...




وادیـار بوو لـەنێو مـشتومـڕێکی قـوڵ بێـت لـەگەڵ خـۆیدا، ھـەستم دەکـرد نـاتوانێت باسی بکـات،





"ئـێریک ئـاساییە ئـەگەر نـەتوانی بـاسی بکـەیت زۆر لـەخۆت مـەکە"
بـەنیگەرانـی وتـم...





"نـەخێر بـەو شـێوەیە نیـیە، مـن نـازانم لـەکوێوە دەسـت پـێ بکـەم"
وتـی، ھـەناسەیەکی ھـەڵکێشا...





"دەتـوانی لـە منـداڵیت و خـێزانەکەت دەسـت پێ بکـەیت؟"
پـێشنیارم کـرد...






"مـنداڵیم و خـێزانەکەم....بـاشە"




خـۆم ئـامادەکرد بـۆ گـوێگرت لێـی، زۆر زانیـن خـواز بــووم لـەبارەی مـنداڵی ئـێریک و خـێزانەکەی....





"مـن بـچووکترین مـنداڵم، دوو بـرا و خـوشکێکم ھـەیە ئـەوان گـەورەترن لـەمن بـاوکم خـاوەن کـۆمپانیایـەکی گـەورە و بـەناوبانگە دایـکیشم خـانمی مـاڵەوە بـوو، خـێزانەکەی ئێـمە تـێکەڵ نـەبوون لـەنێو یـەکدا لـەھەمان کـاتێش خـۆشبەخت نـەبووین چـوونکە بـەردەوام بـەکاری کـۆمپانیاوە سـەرقاڵ بـوون کـاتێک خـوشک و بـراکانم زانـکۆیان تـەواو کـرد دەسـتیان کـرد بـەکاری کـۆمپانیا لـەگەڵ بـاوکم مـنیش لـەماڵەوە لـەگەڵ دایـکم دەمـامەوە دایـکم تـاکە کەس بـوو کە گـرنگی پـێ دەدام، بـاوکم و خـوشک و بـراکانم بـەھۆی سـەرقاڵ بـوونەوە کـاتیان نـەبوو بـۆمن ئـەوەش زۆر دڵ تـەنگی دەکـردم، بـەڵام ھـەرچۆنێک بـوو لـەگەڵ دایـکم ئـاسوودەبـووم خـۆشەویستـی زۆری پـێدەبەخشیم کـاتی زۆری لـەگەڵ بـەسەر دەبـردم دایـکم جـێی ھـەموو کـەسێکی بـۆمن گـرتبۆیەوە پـاش ئـەوەی قـۆناغی چـوارەمی سـەرەتایم تـەواو کـرد بـۆمان دەرکـەوت دایـکم تـووشی نـەخۆشی شـێرپەنـجە بـووە ئـەو ھـەواڵە شـۆکێکی گـەورە بـوو بـۆ ھـەموومان بـەتایبـەت بـۆمن، تـرسی لـەدەست دانـی دایـکم لـەناخم گـەشەی کـرد ئـەو تـاکە کـەسی مـن بوو زۆر دەتـرسام لـەدەستی بـدەم، ڕۆژ لـەدوای ڕۆژ حـاڵی خـراپتر دەبـوو بـاوکم بـردی بـۆلای چـەندین پـزیشکی بـەتوانا بـەڵام چـارەسەر نـەکرا، بـەردەوام بـەئازارەوە دەیـناڵاند تـەنانەت وای لێـھاتبوو ھـەستی بـەئازار نـەدەکرد وەک کـەسێکی مـردووی لێـھاتبوو ڕەنـگ و ڕووی پێـوە نـەمابوو ھێـندە لاواز بـبوو تـەنھا ئـێسکەکانی پێـوە مـابوو ئـەوکاتە زۆر بـێ ھیـوا بـبووم بـەردەوام دەگـریام زۆر ئـازارم دەکێـشا کـاتێک دایـکمم بـەو شـێوەیە دەبـینی، ھـەتا ڕۆژێـک ھـات و دایـکم گیـانی لـەدەست دا ئـەوکاتە بـەتەواوی تێـک شـکام ھـەستم دەکـرد ھـەموو جیـھان بـەسەرمدا ڕووخـاوە فـرمێسکەکانـم نـەدەوەستـان لـەبارین وەک شـێتێکم لێـھاتبوو جـەستە بـێ ڕووحـەکەی دایـکمم ڕادەوەشـاند بـەڵام ھـەرگیز ھـەڵنەسا یـەکێک لـەبراکانم بـەگریانەوە ھـات و مـنی لەژوورەکە بـردە دەرەوە ھـەوڵی دەدا ھێـورم بکـاتەوە بـەڵام ھیـچ شـتێک ھێـوری نـەکردمەوە و لـەپڕ لـەھۆش خـۆم چـووم، کـاتێک ھـۆشم ھـاتەوە دایـکم بـەخاک نێـژرابوو مـاوەی ڕۆژێک لـەھۆش خـۆم چـبووم نـەمتوانی بـۆ کۆتـا جـار دایـکم بـبینم پـاش مـردنی دایـکم مـن بـەتەواوی گـۆڕام چیـتر کـوڕە دەم بـەخەندەکەی جـاران نـەمام بـەھیچ جـۆرێک قـسەم نـەدەکرد و نـانم نـەدەخوارد بـاری دەروونـیم زۆر تـێک چـبوو بـرام بـۆلای چـەند پزیشکێکی دەروونـی بـەڵام نـەیان تـوانی چـارەسەرم بکـەن چـارەسەکردنی من ھێـندە ئـاسان نـەبوو چـوونکە مـن بـەخراپی تێـک شـکابووم دایـکم تـاکە چـارەسەری مـن بوو، ئـەندامانی خـێزانەکەم گـرنگیان پـێ دەدام بـەڵام بـەو شـێوەیە نـەبوو! ئـەو کـاتانەی مـن پـێویستیـم پێـیان ھـەبووایە لـەلام نـەدەبوون بـەھۆی سەرقاڵیـیەوە بـۆیە بـڕیارم دا پـشت بـەخۆم بـبەستم و خـۆم بنیـاد بنـێمەوە ئـەو کـاتەی تـەمەنم بـوو بـە ١٦ سـاڵ لـەخێزانـەکەم جـیابوومـەوە و ھـاتم بـۆ مـەدرید حـەزم کـرد بـەتەنھا بـژیم بـەو شـێوەیە ئـاسوودەتر بـوو بۆمـن بـاوکیشم ڕێـگر نـەبوو لـەبەرامـبەرم، لـەقووتابـخانە ڕۆڵـی کـوڕێکی خـراپ و خـوێڕیم دەگێـڕا ھـەمووان وایـان دەزانـی مـن کـەسێکی زۆر خـراپم بـەڵام وانـەبووم! تـەنھا ئـەگەر کـاتێک ھـەستم بـەئازارێکـی زۆر بـکردایە ئـازاری قـووتابیـیە بـێ دەسەڵاتـەکانم دەدا چـوونکە ئـاسوودەی دەکـردم دەمـزانی ئـەو کـارە ھـەڵەیە بـەڵام شـتێک لـەناخەوە نـاچاری دەکـردم، مـن نـاچار بـووم ئـەو کـارانە بکـەم تـاوەک و نـاخی خـۆم ئـاسوودە بکـەم، ئـەوەش چـیرۆکی مـنداڵی مـن بـوو"





✔️||دڵ شـكـاو||Where stories live. Discover now