١٤. ھاوڕێی خەیاڵی

533 152 241
                                    













ئـەوكاتەی مـنداڵ بووم ھـاوڕێیـەكی خـەیاڵیـم دروسـت كـردبوو بۆخـۆم...




ھـەموو كـات قـسەم لەگـەڵ دەكـرد و یـاریم دەكـرد لەگـەڵی، بـۆماوەیەک ھـەستی تـەنھایم لـەیاد كـردبوو...



ئـەوكاتانەی بـگریامایـە دەھـات و لـەباوەشی دەگرتم، ئـارامی دەكـردمەوە بـەردەوام دەیـوت
'مـن لەلاتـم مـەترسە'....




زۆر دڵ خـۆش بـووم كـەھاوڕێیـەكم ھـەبوو زەردەخـەنەی دەخـستە سـەر لێـوانم...



ھـاوڕێیەک کـەمنی لـەتەنھایی ڕزگار کـرد، مـنی لـەترس ڕزگار کـردم...



بـۆماوەیەک ڕزگارم بـوو لـەبینـینی خـەونە نـاخۆشەکـان، ئـەو خـەونانەی دەبـوونە ھـۆی ڕژانـی فـرمێسکەکانـم و کـەوتنـیان بـەسەر ڕوومـەتەکانـمدا، تـەنانەت لـەخەوەکـەشدا دەگـریام....!




ئـەوکاتانەش ئـەو دەھـات و لـەباوەشی دەگـرتم فـرمێسکەکانی بـۆ دەسـڕیم ئـارامی دەکـردمەوە...




ئـەوکاتانەی لەلایـەن خـێزانەکەم سـەر زەنـشت دەکـرام و ئـازار دەدرام تـەنھا ئـەو دڵنـەوایی دەکـردم زەردەخـەنەی دەنـەخشانـد لـەسەر لێـوانم....





ئـەوکاتانـە مـن زۆر دڵ خـۆش بـووم چـوونکە کـەسێکـم ھـەبوو کەلێـم تـێ دەگـەشت و گـرنگی پـێ دەدام....




بـەڵام ڕۆژێـک لـەپڕ نـەما.......!




ئـەویش وەک ھـەموو ئـەوانی تـر بـەجێی ھێـشتم بـەتەنھا......




'لیـام' ھـاوڕێ خـەیاڵیـیەكەم بـەجێی ھێـشتم، تـەنھای كـردم تـووشی ئـازاری كـردم، زەردەخـەنەكانـم نـوقمی دەریـا بـوون...!



فـرمێسکەکانـم وەک و بـارانی بـەھاریان لـێ ھـاتبوو نـەدەوەسـتان لـەباریـن.....!



ئـەو بـەڵێنی پێـدام جێـم نـەھێڵێـت و بـەردەوام لەلام بێـت، بـەڵام بـەڵێنەكـەی شكـاند لـەھەمان كـاتیش دڵـی منـی شكـاند....!




بـۆماوەیەک بـاروودۆخـم زۆر خـراپ بـوو بـەڵام كـەس ھـەستی پـێ نـەكرد! مـن بـەو تـەمەنەمەوە تـوانای شـاردنەوەی خـەم و ئـازارەكانم ھـەبوو....!



لـەتەمەنێـكی زۆر بـچووكەوە لـەمانای خـەم و ئـازار تێـگەشتم، لـەكاتێكا منـداڵەكان پـێویستە بـە دڵ خـۆشی گـەورە بـن سـۆز و خـۆشەویـستیان پـێ بـبەخـشرێت، بـەڵام بـۆمن بـەو شـێوەیە نـەبوو.....




✔️||دڵ شـكـاو||Where stories live. Discover now