٢٤. ئـازاری بـێ سنـوور

497 130 791
                                    










"ئـۆو! مـن چـی دەبـینم!"
لـەیەکتری دوورکـەوتینـەوە پـاش ئـەوەی گـوێمان لـەو دەنـگە بـوو...






لـیلیانا بـەڕقەوە سـەیری ھـەردووکـمانی دەکـرد چـەند کـوڕێکی بـاڵا بـەرز و مـاسولکەداری لـەگەڵدا بـوو داریـان پـێبوو...




ئـەم کـچە بـەنیازی چـییە....؟






"تـۆ چـی دەکـەیت لێـرە؟"
ئـێریک بـەساردی پـرسی...








"ھـاتووم ئـەو شـەیتانە فـێری وانـەیەک بکـەم"
بـەڕقەوە وتـی، پـاشان پـێکەنی...







ھـەستم بـەترس کـرد دەسـتی ئـێریک'ــم گـرت، ھـەستی پـێکرد مـنی خـستە پـشتی خـۆیەوە...






"دڵنـیابە دەبـێت بـەسەر لاشـەی مـندا بـڕۆیت! ڕێـگە نـادەم ئـازاری پـێ بـگەیەنیـت"
بـەساردی وتـی...







"لاریـم نـابێت ئـەگەر تـۆش فـێری وانـەیەک بکـەم"
بـەشەیتانی وتـی...







تـوندتر دەسـتی ئـێریک'ــم گـرت سـەرم خـستە سـەر پشـتی، مـن دەتـرسم ئـەو بـێ مـێشکە شـتێکمان لـێ بـکات...





"مـەترسە مـن لەلای تـۆم ڕێـگە نـادەم ئـازارت بـدەن"
ڕووی تـێکردم و بـەزەردەخـەنەوە وتـی...






"بـەڕاستـی حـەز دەکـەم بـڕشێـمەوە، کـوڕەکان وانـەیەکی بـاشیان فـێربکەن دڵنـیابن لـەوەی کـچەکە دەکـوژن"





لـێدانەکانی دڵـم بـەرز بـوونەوە ئـەو کـچە شـێتە ھـەردووکمان دەکـوژێت، سـەیری دەرووبـەرم کـرد تـا داوای یـارمەتی بـکەم بـەڵام ھیـچ کـەسێکی لـێ نـەبوو دونـیاش تـاریک بـبوو...






"مـەترسە ھیـچ شـتێک ڕوونـادات، لـەبیری نـەکەیت زۆرم خـۆشەوێیت"
بەزەردەخـەنەوە وتـی لـەکاتێکدا بـەدەستەکانی ڕووخـسارمی لـەئامێز گـرتبوو و سـەیری نێـو چـاوە تـاریکەکانمـی دەکـرد...






مـاچێکی لـەسەر ڕوومـەتم جـێھێشت پـاشان دەسـتی کـرد بـەشەڕ کـردن لـەگەڵ کـوڕەکانـدا...






"ئـێریک! نـەخێر وامـەکە"
بـەترسەوە ھـاوارم کـرد، بـەخراپی شـەڕیان دەکـرد...






لـیلیانا بـەرەو ڕووم ھـات بـەرامبەرم وەسـتا ڕق و کـینێکی زۆرم دەبـینی لـەچاوەکـانیدا...





✔️||دڵ شـكـاو||Where stories live. Discover now