*کــۆتایـی* ٢٥. باوەشی تۆ ئازارم نادات

841 142 1.1K
                                    









چـاوەکانم بـەماندوویی کـردەوە، سـەقفێکی سـپیم بـینی سـەیری تـەنیشتم کـرد ئـێریک لـەسەر کـورسییەک لـەنزیکی جـێگاکەم دانـیشتبوو سـەری لـەسەر جـێگاکەم بـوو دەسـتی گـرتبووم....






زەردەخـەنەیەکی کـەمم کـرد زۆر جـوان خـەوی لـێکەوتبـوو، نـەمتوانی دەسـتەکەی تـرم بـجووڵێنـم چـوونکە شـکابوو...





دەمـویست بـەپەنجەکانم یـاری بـە قـژە قـاوەیـیەکەی بـکەم، بـەڵام نـاتوانـم....






لـە چـرکەیەکدا زەردەخـەنەکەم بـەیەکجاری ون بـوو کـاتێک ھـەموو شـتێک ھـاتەوە یـادم....





بـەھێواشی دەسـتم لـەنێـو دەسـتی ئـێریک دەرھێـنا، سـەیری ئـەو لـەفافەم کـرد کـە بـەقۆڵمەوە پـێچرابـوو...




خـوێنی پـێوە بـوو، ھـەستم بـە کـولانەوەی ڕووشـاویـیەکان دەکـرد...





ئـازاری قـاچەکانم و قـۆڵەکەی تـرم بـەلایەکی تـر، ئـەو کـچە گـەمژەیە چـی بـەسەر ھێـنام!





مـن ھیـچ شـتێکم لـەو نـەکردبوو کـەواتە بـۆچی بـەم شـێوە خـراپە ئـازاری دام؟





چـەند دڵـۆپە فـرمێسکێک لـەچاوەکانم کـەوتنە خـوارەوە، ھـەنسکێکم بـەبەھێزی دا بـەڵام خـێرا بـێدەنگ بـووم تـا ئـێریک بـەئاگا نـەیەت...






بـەڵام وابـزانم شـکستم ھـێنا چـوونکە ئـێریک جـووڵایـەوە، بـەھێواشی سـەری بـەرز کـردەوە و مـنی بـینی...




زەردەخـەنەیەکی گـەورە و فـراوانی کـرد کـاتێک مـنی بـینی، دەسـتەکانی لـە ڕووخـسارم نـزیک کـردەوە و فـرمێسکەکانی بـۆ سـڕیم....






"بـە ئـاگا ھـاتیت"
بـەزەردەخـەنەوە وتـی...




سـەرم بـەبەڵێ لـەقاند و فـرمێسکی زیـاترم ڕشـت دووبـارە ھـەنسێکی تـرم دا...






"مـەگری ھـەموو شـتێک تـێپـەڕی، ئـەو ئێـستا لـە زیـندانە بـەسزای خـۆی دەگـات"
بـەزەردەخـەنەوە وتـی، دووبـارە فـرمێسکە نـەبڕاوەکانـمی سـڕی...






"ئـێریک...تـکایە لـەباوەشم بـگرە"
بـەگریانـەوە وتـم...







"نـاتوانم ئـازارت پـێ دەگـات"





"گـرنگ نـییە بـەلامەوە تـەنھا لـەباوەشم بـگرە پـێویـستیم پـێتە"





✔️||دڵ شـكـاو||Where stories live. Discover now