١٢. قاقای پێكەنینەكان

598 154 224
                                    














دەنـگی قـاقای پێـكەنینـەكانم ژوورەكـەی گـرتبۆیـەوە دڵ خـۆشیـیەكی لـەڕادە بـەدەر ڕووی لـەدڵم كـردبوو، بـیرم لـەو سـاتانە دەكـردەوە كـە لەمـاڵی ئـێریک بـووم نـزیكی كـاتژمێـرێک دەبـێت گـەڕاومـەتەوە.




مـاوەی ئـەم کـاتژمێـرە بـەردەوام پـێکەنیـوم تـەنانـەت بـۆ چـرکەیەکیـش نـەوەستـاوم لـە پـێکەنین، زۆر پـێکەنینـم دەھـات کـاتێک بیـرم کـەوتەوە چـۆن بـەیەکـەوە خـواردنمـان دروسـت کـرد.



لـەبری دروسـتکردنی خـواردن شـەڕمان دەکـرد، تـەنانەت لـەکۆتا چـرکەیا خـەریک بـوو خـواردنەکـەمان بـسووتێـت بـەھۆی ڕاونـانی یـەکتری بـەنێو مـاڵەکەدا، بـەبێ مـەبەست ئـاردی ھـێنا و کـردی بـەڕووخـسارم دا.



دەیـزانی ئـەو کـارە تـووڕەم دەکـات بۆیـە وایـکرد، مـنیش ھـەمان کـارم لـەگەڵ کـردەوە وای لـێ ھـات زەوی چـێشتخانـەکە بـوو بـەبەرگێکـی سـپی بێـتاوان، کـاتێک سـەیری ڕووخـسارم کـرد لـەئاوێنـەوە بـەدەنگـێکی بـەرز ھـاوارم کـرد بـەتەواوی لـە تـارمایی دەچـووم.




دواتـریش وەک ئـەوەی ھیـچ ڕووی نـەدابێـت چـێشتـخانەکـەمان پـاکـکردەوە بـەیەکـەوە، بـەبێ دەنـگی و بـەبێ کێـشە، لـەژیانـم ھێـندەی ئـەم شـەو دڵ خـۆش نـەبووم ھـەرچەنـدە ھـەوڵی خـۆکوشـتنم دا بـەڵام بـەھۆی ئـێریک ھـەوڵەکەم شـکستی ھێـنا.




دڵنیـا نیـم لـەوەی دووبـارەی بکـەمەوە نـاتوانـم بـەو ئـاسانیـیە دەسـت بـەرداری ژیـانم بـم، تـەنھا ئـەو سـاتە مێـشکم لـەدەست دا ھـەستم بـەئازارێـکی زۆر کـرد، خـێزانەکەم بـەئاسـانی لـەبیریان کـردم.




وامـزانی ئـەگەر بـڕۆم بـەدوام دەگـەڕێن بـەڵام نـا! وایـان نـەکرد زۆر بـەئاسـانی لـەبیریان کـردم وەک ئـەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان کچـێکیان نـەبووبێت بـەناوی لـۆلیتـا وەک ئـەوەی ھـەرگیز بـوونم نـەبووبێـت، بـەڵام چیـتر ئـەوانە گـرنگ نیـن بـۆمن.




ژیـانێکی ئـاسایی و سـادەم ھـەیە پێویستیـم بـە کەس نیـیە، لەوانـەیە تـەنھا بـۆ ھـەندێک کات پـێویسیتـیم بـە کـەسێک ھـەبێت لەوانـەیە، مـاوەی چـەندین سـاڵە پـشتم بـەخۆم بـەستووە ھـەموو شـتێکم بـۆخۆم کـردووە.



کـەواتە لـەو بـاوەڕەدا نیـم پـشت بـەھیچ کەسێک بـبەستم، مـن خـۆمم ھـەیە کـەواتە چ پـێویست ئـەکات پـشت بـەکەسێکی تـر بـبەستم؟.




****



"ھـەڵەی مـن نـەبوو تـۆ ئـاردەكەت كـرد بـەڕووخسـارمدا".
بـەتووڕەییەكـی سـاختەوە وتـم، ئـێریک پـێکەنی.





✔️||دڵ شـكـاو||Where stories live. Discover now