١٣. ئازاری دڵم

633 151 287
                                    




















لەم ڕۆژانـەدا سـاتە بـەئێش و بـەئازارەكانـی ژیـانم دەسـتیان پێـكردۆتەوە....




وەک ئـەو گـەڵا زەردی دارە وام بـەھاتنی وەرزی پـایزی خـەمناک دەوەرێـتە سەر زەویـیە سـاردەکە و پـێی پێـدا دەنـرێت و ورد دەبێـت بـۆ ھـەزاران پـارچەوە....




ئـازارێکی بێ شـوومار بـۆتە میـوانی دڵـە ھـەژار و بـێ کـەسەکەم، تـەنانەت حـەب و دەرمـانیش تـوانای کـەمکردنەوەی ئـازارەکەی نیـیە!....





جـەستەیەکی مـاندوو لاواز ڕووخسـارێکی بـێ ڕەنگ و بـێ ھـەست، دووچـاوی سـوور و ھـەڵئـاوساو، جـووتێک لـێوی قـڵیشـا و وشک، مـێشکێکی مـاندوو و پڕ بیـرکردنەوە، زەردەخـەنەیەکی سـاختەی نـەخشێنـراو لـەسەر جـووتە لـێوە قـڵیشـاوەکە.....




چـاوەکانم بـوونەتە دوو ڕووبـار بـەردەوام کـریستاڵیـان پێـدا دێـتە خـوارێ، بـەبێ وەسـتان بـەردەوام و بـەردەوام ئـەو کـریستاڵانـە دێنـە خـوارێ، ھـێرشێکی سـامناک دەبـەن بۆ سـەر کـوڵمە سـوور بـووەکانم....




دەنـگی ھـەنسکەکانـم بـوونەتە ئـاوازێکی غەمـگین، لـەھەموو سـوچێکی مـاڵە خـامۆش و تـاریکەکەم ئـەو ئـاوازە غەمـگینە دەبـیسترێت.....




شـەوان بـەگریان بـەسەر دەبـەم، ڕۆژانـیش بە ئـێش و ئـازاری دڵـم....



جـەستە لاوازەكـەم تـوانای ھـەڵگرتنـمی نـەماوە، لـەھەر شـوێنێكـدا بێـت دەكـەومە سـەر زەویـیە ڕەقە بـەردینەكە......



ڕووحـە مـاندوو و خـەمبارەكەم ئـامادەیە لـەھەر چـركەیەكدا بێـت دەسـتبەردارم بێـت....




مـن بیـری ئـەو دەكـەم، زۆری بیـردەكەم...بـیركردنی ئـەو وام لێـدەكات زیـاتر ئـازار بـچێژم، وام لێـدەكات زیـاتر كـریستاڵ لـەچاوە خـوێناویـیەكانمەوە بـڕێژم.....




نـەمدەزانی بـیركردنی ئـەو بـاروودۆخم ھێنـدە خـراپ دەكـات....



ھـەستی بـیركردن......



چـەند ڕقـم لـەو ھـەستـەیە، چـەند ھـەستێكی بـەئازارە! وات لـێدەكات مـردن بـەچاوی خـۆت بـبینی.....



دەزانـن لـەوە بـەئازاتـر چیـیە.....؟



ئـەو كـەسەی بـیری دەكـەیت لـەبەردەمت بێـت بـەڵام نـەتوانی لـێی نـزیک بیـتە، ئـەوە مـردنی ڕاسـتەقینـەیە! تـەنھا بـەحەسـرەتی ئـەوەم یەک جـاری دی بـاوەشی پێـدا بكـەمەوە تـەنھا یەک جـار زیـاتر نـا!....




✔️||دڵ شـكـاو||Where stories live. Discover now