١٠. خـۆکوشتن

602 162 274
                                    



















مـێشكم ھێـشتا بـەو قۆنـاغە تـێ نـەپەڕی بـوو، تـەنانەت نـازانم چـۆن گـەڕامەوە بـۆ مـاڵەوە! ئـەوەندەی من بیـرم بێـت ئـێریک ھـەتا مـاڵەوە ھـات لەگـەڵم دا دواتـر ڕۆشـت.




ئـەوە شـتێكە جـێی بـاوەڕ كـردن نیـیە ھێـشتا دەتـوانم ھـەست بـەترپەكـانی بكـەم لـەنێو دەستـمدا، ئـایا ئەوانـە ڕاست بـوون؟یـاخوود تـەنھا خـەونێک بـوو؟ ئـێستا لـەجاران سـەر لێشـێواو تـرم.




خـواردنەوەی كـوپێک قـاوە كـەمێک ئـارامـم دەكـاتەوە دڵـنیام، پـێویستە ئـەركەكانی قـووتابـخانە جـێبەجێ بكـەم نـاكرێت تـەواوی ڕۆژەكـە بیـر لـە ئـێریک بكـەمەوە.




قـاوەكەم ئـامادە كـرد و بـردم بـۆ ژوورەكـەم لـەسەر مێـزی وانـە خـوێندنەكـەم دانیـشتم كوپە قـاوەكەشم لـەسەر مـێزەكە دانـا، لەگـەڵ ئـەنجام دانـی ئـەركەكانـمدا قـاوەكەشـم دەخـواردەوە.




كـاتژمێـر نـزیک بـبـۆیەوە لـە ٧ ھـەموو ئـەركەكـانیشم تـەواو كـرد، كـوپەكەم ھـەڵگرت و بـردم بـۆ چـێشتـخانەكە و دامـنا پـاشان گـەڕامەوە بـۆ ژوورەكـەم.



ھیـچ ھـەستم بـە بـرسێتـی نـەدەكـرد بـۆیە بـەھێمنی لـەسەر جێـگاكەم پـاڵكەوتـم و كـەوتمەوە نێـو بیـركردنـەوە قـوڵەكانـم، بـاشە مـن چـی بكـەم؟.




**




دوو ڕۆژ تێـپەڕ بـوو بـەھیـچ شـێوەیەک قـسەم لـەگەڵ ئـێرێک نـەدەكرد خـۆم لـێ بـەدوور دەگـرت زۆرم لـەخۆم دەكـرد ھـەتا سـەیری نـەكەم ھـەر شـوێنێک ئـەوی لـێبوایە ڕاسـتەوخۆ جێـم دەھێـشت.




ھـۆكار؟ چـوونكە ھێـشتا شـۆكی دان پێـدانانە لـەناكاوەكەی بـەری نـەدابووم، لـەحاڵـەتێكی شـۆكبوونـی زۆردا بـووم یـەكەم جـارە كـەسێک بـەو شـێوەیە دان بـەخۆشەویـستی خـۆی دەنێـت بـۆمن.




ھـەستەكانم گـۆڕاون بـەرامبەری مـەبەستم لە گـۆڕان ئـەوەیە كـە ئـێستا لـەجاران زیـاتر ھـەست بە خـۆشەویسـتی دەكـەم بـەرامبەری، لـەدوای دان پێـدانانەكـەی گـۆڕاوم نـەمدەزانی ڕۆژێـک دێـت کـە ئـێرێک دان بـەخۆشەویـستی خـۆی دەنێـت بـۆمن.



ئـەوە شـتێكە جـێی بـاوەڕ كـردن نـییە ئـێریک زۆر ڕقـی لەمـن بـوو ئـێستا چـۆن خـۆشی دەوێـم؟ ھـەرچەندە كـەمێک گـومانم لـێی ھەیـە، وا ھـەست دەکـەم شـێت بـووم بـەھۆی بـیرکردنەوە.




ئـێستا نـازانم چـی دەڵێـم و چـی دەكـەم، پـێویستە كـەمێک خـۆم ئـارام بكـەمەوە نـابێت ھێـندە بیـربكەمەوە بـیركردنەوەی زۆر خـراپە دەبێـت ھـەمیشە ئـەوەم لـەیاد بێـت.




✔️||دڵ شـكـاو||Where stories live. Discover now