ڕوونکردنەوە

482 78 210
                                    






سڵاو گەڕامەوە بە پارتی ڕوونکردنەوە...
سەرەتا پێش ئەوەی شێنێ داوای ئەم چیرۆکەم لێ بکات من بیرۆکەو ڕووداوەکانیم داڕشتبوو وام دانابوو کۆتاییەکەی ناخۆش بێت و لۆلیتا بمرێت بەڵام کە ئەو وتی چیرۆکێکم بۆ بنووسە لەسەر خۆم و ئێریک ئەم چیرۆکەم بۆ ئەو دانا زۆر بیرم لە ڕووداوەکانی کردەوە وام دانابوو ئێریک کۆمەڵێ شت بەسەر لۆلیتا بێنێت ئەگەر ئەوانەی بکردایە بەیەکەوە بوونەوەیان مەحاڵ ئەبوو و لۆلیتا خۆی ئەکوشت بەڵام من پەشیمان بوومەوە لەو کۆتاییە چوونکە یەکەم چیرۆکیش بوو کە پێشکەشی شێنێی بکەم حەزم نەکرد بەناخۆشی کۆتایی پێ بھێنم...

ئامانجەکانی ئەم چیرۆکە چین؟

ئەم چیرۆکە کۆمەڵێک ئامانجی گەورە و گرنگی تیایە کە سوود بەھەمووتان ئەگەیەنێت تەنانەت خۆشم..

ھەروەک و خۆتان ئەزانن ئەم چیرۆکە باسی کچێک ئەکات لەلایەن خێزانەکەی پشت گوێ خراوە گرنگی و خۆشەویستی پێ نابەخشن بەم شێوەیە زۆر گۆشەگیر بووە تەنھایی کردووە بە ھاوڕێی ھەمیشەیی خۆی ماسکێکی ساردی پۆشیوە تا کەس لێی نزیک نەبێتەوە و ئازاری نەدات چوونکە خۆی لەنێو خەم و ئازارێکی زۆرایە، نەشی ویستووە ھاوڕێیەتی ھیچ کەسێک بکات چوونکە ترساوە ھاوڕێکەی جێی بھێڵێت و بەو شێوەیە ئازاری پێ بگات، متمانەی بەکەس نەکردووە گومانی لەھەموو کەسێک ھەبووە تەنانەت ئەگەر کەسێکیش گرنگی پێ دابێت وایزانیووە ئەو کەسە بەزەیی پێدا دێتەوە، ھەروەک و ئەوکاتەی ھاوژوورەکانی گرنگیان پێدا وای ئەزانی بەزەییان پیایەتەوە بۆیە گرنگی پێ ئەیەن ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو ژینگەیەی ئەو تیای ژیاوە، کەس گرنگی و خۆشەویستی پێ نەبەخشیوە بۆیە ھەمیشە تەنھا بووە، لەبەر ئەوە گومانی لەھەمووان ھەبووە و متمانەی بەکەس نەکردووە، باوەڕ ناکەم ئێوە لەو تێ بگەن چوونکە لەوانەیە ئێوە ھەمان ئەو شتانەی ئەوتان بەسەر نەھاتبێت(انشاللە بەسەریشتان نایەت)..

بێ ھیوا و ڕەش بین بووە ھیچ ھیوای ئەوەی نەبووە لەو تاریکی و تەنھاییە ڕزگاری بێت پێی وابووە تاکۆتایی تەمەنی تەنھا دەبێت و لەتاریکیا ئەمێنێتەوە، لەژیانی خۆی ڕازی نەبووە بەردەوام حەزی کردووە بمرێت و لەئازارەکانی ڕزگاری ببێت، ئازاری خۆی ئەدا چەند جارێکیش ھەوڵی خۆکوشتنی دا، بەڵام ھەر سەرکەوتوونەبووە...

بەڵام دوای ئەوەی لەگەڵ ئێریک بوو لایەنێکی تری ژیانی بینی، بۆی دەرکەوت ژیان ھێندە ناشرین نییە بەڵکو زۆر جوانە، چوونکە ڕووبەڕووی ناخۆشی زۆری کردەوە بۆیە پێی وابوو ژیان ناشرینە، ئێریک گرنگی پێدا زەردەخەنەی ڕاستەقینسەی خستە سەر لێوانی دڵ خۆشی کرد نەیھێشت فرمێسک بڕێژێت، فێری کرد ھیوا لە سەیرکردنی ئاسمانەوە وەربگرێت، لۆلیتا خونچەیەکی سیس بوو ئێریک ئەوی گەشاندەوە...

من لێرەوە پێتان ئەڵێم ئەگەر پشت گوێ خران لەلایەن خێزانەوە لەلایەن ھەرکەسێکەوە بێت بێ ھیوا مەبن دەست بەرداری ژیانی خۆتان مەبن ئازاری خۆتان مەدەن ھەوڵی خۆکوشتن مەدەن وەک لۆلیتا چوونکە ئازار گەیاندن بەخۆت و کاری خۆکوژی ھیچ شتێک باش ناکات پێتان ئەڵێم! شتەکان زۆر زۆر خراپتر ئەکات، پشت بەخۆتان ببەستن چاوەڕێی دەسی کەس مەکەن گرنگی بەخۆتان بدەن خۆتان خۆشبوێت خۆت لەھەموو کەسێک گرنگتری، لێرە ئێریک ھاوکاری لۆلیتا بوو بەڵام خۆ ھەمووکات ئێریک لەگەڵمان نییە یان ئێریک نابێت بە تووشمانەوە کەواتە ئەبێ چی بکەین دانیشین چاوەڕێی کەسێک بکەین گرنگی و خۆشەویستیمان پێ بەبخشێت؟ زەردەخەنە بخاتە سەر لێوانمان؟ نەخێر بەڵکو پێویستە خۆمان ئەو کەسە بین بۆخۆمان، خۆمان گرنگی بەخۆمان بدەین و زەردەخەنە بخەینە سەر لێوانی خۆمان، خۆمان ھیوا بەخودی خۆمان ببەخشین، خۆمان، خۆمان لە تەنھایی و تاریکی ڕزگار بکەین و جوانی ژیان ببینین با لەژیانی خۆمان ناڕازی نەبین با ژیان ھەر ناخۆشیمان ڕووبەڕوو بکاتەوە ئەگەر ئێمە خۆڕاگر بین ئەوا لەدواترا دڵ خۆشییەکی بێ سنوور ڕوومان لێ دەکات، متمانە بەھەموو کەسێک مەکەن تا لەو کەسە دڵنیانەبنەوە بەئاسانی متمانەی خۆتان بەکەس نەبەخشن، ئەگەر زانیتان کەسەکە شایەنی ئەوەیە متمانەی پێبکرێ ئەوا متمانەی پێ بکەن بەڵام ئەگەر ھەڵە تێگەشتنێک لەنێوان تۆو ئەو کەسە ڕووی دا یەکسەر بڕیاری لەسەر مەدە بەڵکو سەرەتا گوێی لێ بگرە چوونکە لەوانەیە لەدواترا پەشیمان ببیتەوە کە گوێت لێ نەگرتووە، ھەرگیز بێ ھیواو ڕەشبین مەبن چوونکە بۆ ھەمیشە تەنھا ئەبن و لەنێو تاریکایی ئەمێننەوە ئەگەر ھیواتان نەبوو سەیری ئاسمان بکەن چوونکە ھیواتان پێ ئەبەخشێت باوەڕم پێ بکەن...

ھاتمە کۆتایی ڕوونکردنەوەکە، ھیوادارم سوودتان لەم چیرۆکە بینیبێت...
بەم زووانە چاوەڕێی چیرۆکێکی تر بکەن بەناوی 'لە دووری یەک ھەنگاو'

خواتان لەگەڵ....

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Oct 26, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

✔️||دڵ شـكـاو||Where stories live. Discover now