٢. بـوون بـە خـۆشەویـسـتی؟

753 209 239
                                    






ساندویـچەكـەم ھەڵگـرت و لـە كافتریـاكە ڕۆشتـمـە دەرەوە.



نامەوێـت لەنێـو ئـەو ھەمـوو قـووتابـییە نـان بخـۆم.


لــەدواوەی قـووتابخـانەكـە دانـیشتـم دەستـم كـرد بـەخواردنـی سـاندویـچەكـەم.



شـوێنـەكە بـێدەنـگ بـوو بـێ گومـان مـنیـش ئـەو بـێدەنـگیـیەم دەویـسـت.


چـەند بـاڵنـدەیەكـی لـێ بـوو بـەدوای خواردنـدا دەگـەڕان.


كـەمێـک لـە سەمـوونـی سـاندویـچەكـەم لـێكـردەوە و ھەڵـم دا بۆیـان.



دەسـتیـان كـرد بەخـواردنـی،خـەندەیـەكـم كـرد و سـەرنجـم لابـرد لـەسەریـان.


سـاندویـچەكـەم تـەواو كـرد ھـەستـامە سـەرپـێ بـۆئەوەی بـڕۆم بـەڵام كـەسێک ڕێـگری لـێكـردم.


ئـەو كـەسەش ئـێریک بـوو.


لـەبەردەمـم وەستـابـوو بـەشێوەیـەكـی نـامۆ سـەیری دەكـردم.


ھـەوڵـم دەدا خـۆم ئـاسایـی دەر بـخەم بـەڵام دەتـرسام لـێدانـەكانـی دڵـم ھـەموو شـتێک وێـران بكـەن.



ویـستـم بـەلایـدا بـڕۆم بـەڵام قـۆڵـمی گـرت و مـنی گـەڕانـدەوە بـۆ شـوێنـەكـەی پـێشوو تـرم.



"چـیت دەوێـت؟".
بـەتووڕەیـی پـرسیـم.


"تـووڕە مـەبە لـۆلیتـا".
بـەفێـڵـبازی وتـی و تـاڵێـكی قـژمی خـستـە پـشت گوێـم.



كـێشام بـەدەسـتیـدا دەسـتی دوورخـستـەوە و كـردیە گیرفانـییەوە.


بـۆچەنـد چـركەیـەک سـەیری یـەكـتریمـان كـرد دانـی پێـدا دەنـێم دەمـویـست بـۆ ھەتـا ھەتـایـە بـەم شێـوەیە بـمـێنـینەوە.


بـەڵام نـاتوانـین.



"ئـەگەر ھـیچ شـتێک نـاڵـێیت ئـەوا دەڕۆم".
بـەھەمـان تـۆنی تـووڕەیـی وتـم.



"تـكایـە تـووڕەمـەبە لـۆلیتـا".
بـەدەنـگێكـی درامـاتیكـی وتـی.



چـاوەكانـم داخـست و ھـەناسەیـەكـی قوڵـم ھـەڵـكێشـا.



"دووبـارەی دەكـەمەوە چـیت دەوێـت؟".
بـەھێمنـی وتـم دوای ئـەوەی چـاوەكانـم كـردەوە.



✔️||دڵ شـكـاو||Where stories live. Discover now