٣. ئـەستێـرەكان

666 183 162
                                    






ئـەستێـرەكان......


جـوانتریـن سـروشتـی ئـاسمانـن.


بـەجـوانتریـن شـێوە ئـاسمان دەڕازێـننـەوە.


بـەسەیـر كـردنیـان دەروونـت ئـارام دەبێـتەوە.



بـەو شـێوەیەن بـۆمن، نـازانـم چـۆنـن بـۆ كـەسانی دیـكە.



ئـەبێ چـەند ھـەستێـكی خـۆش بێـت كـاتێک گەشـت دەكەیـت بـۆ بـۆشایـی ئـاسمان.



لـە زەوی دووردەكـەویتـەوە و ئـەستێـرەكان لـەنزیكـەوە دەبینـیت.



ئـەبێ چـەند جـوان بـن؟.


چـاوەكانـم داخـست بـۆئەوەی خـەیاڵـی ئـەو دیمـەنە بكـەم.


زەردەخـەنەیـەک لەسەر ڕووخـسارم نـەخشـا كـاتێـک ئـەو دیمـەنە جــوانەم بینـی.


دیمـەنی ئـەستێـرەی ڕەنـگاو ڕەنـگ لـەھەمـوو لایـەک بـوو.


وە دواتـر بـێ ئاگـای خـۆم دەسـتـم كـرد بـە ڕشـتنـی فـرمێسكـەكانـم.


بـەردەوام و بـەردەوام یـەک لـە دوای یـەک دەھـاتنـە خـوارەوە.


تـەنـانەت خـۆشـم ھـۆکـارەکـەیـم نـەدەزانـی.


چـەنـد سـەیـرە بـێ ھـۆ دەگـریـم.!


بـەڵام نـا بـێ ھـۆ نیـیە!بـەڵـکو ھـۆکارێـکی لـە پشـتە.


ھـۆکـارەکەش ئـازارە نـەبڕاوەکـەی دڵمـە.


بـرینێـکی قـوڵ لـەنێو دڵـم دروسـت بـووە،


ھـێنـدە قـوڵە ھـیچ کـەسێک تـوانای مـەزنـدە کـردنی قـوڵیـیەکەی نـییە.!


چـاوەکانـم کردەوە و سـەرم بـەرز کـردەوە بـۆ ئـاسمـانە تـاریکەکە.


ڕێگـەم بـەفرمێـسکـی زیـاتر دا بـێتە خـوارەوە.


خـۆ ئەگـەر ئـەو فـرمێسـکانـە نـەبن مـن دەمـرم بـەئازارەوە.


خـوایەگـیان تـکات لـێ دەکـەم ڕزگـارم بکـە لـەم بـاروودۆخـە من بـەرگە نـاگرم.


بـەرگەی ئـازاری زیـاتر نـاگرم،مـاوەی دە سـاڵە مـن بـەئازارەوە دەنـاڵێنـم تـەواو چیـتر بـەرگە نـاگرم.


✔️||دڵ شـكـاو||Where stories live. Discover now