١٥. خۆشمدەوێیت

585 155 408
                                    


















لـە ھـەناسەدان وەستـام کـاتێک لەدواوە لـەئامێـزی گـرتم، جـەستە و مێـشکم لـەکار کـەوتن....





ھـەناسەکانـم کـەم و کـورت بـوونەوە تـەنھا بـەسەرسـووڕماوی لـەپێـش خـۆم دەڕووانـی....




ھـەستم بـە ھـەناسە گـەرمەکانی دەکـرد کـە بـەر ملـم دەکـەوتن، تـەزوویەکـی بـەھەموو جـەستەم دا ھێـنا....





لێـدانەکانی دڵـم زۆر زۆر خـێرابوون بـەڕادەیەک تـوانای ھـەناسەدانـم نـەمابوو پـێشتر بـەم شـێوەیە لـێی نـەداوە.....




دەسـتە بـەھێزەکانـی لـە کـەمەرم ئـاڵاندبوو، تـوند مـنی گـرتبوو بـەخۆیەوە وەک ئـەوەی تـرسی لـەدەست دانـمی ھـەبێت ئـەگەر بـەرم بـدات.....




"ڕێـگە نـادەم دووبـارە ئـەو کـارە بـکەیت لـۆلیتـا".
لـەنزیکی گوێـم وتـی..





دووبـارە ڕێـگری لێـکردم......!




دووبـارە نـەیھێشت بـمرم.....!


ھـەناسەیـەکی قـوڵم ھـەڵمـژی و ھێـزی خـۆمـم کـۆکردەوە ھـەتا ڕووبـەڕووی بـبمەوە....




دەسـتەکانیـم دوورخـستەوە لـە کـەمەرم و ئـاوڕم بـۆ دایـەوە....




"چـی دەکـەیت لێـرە؟".
بـەساردی و تـووڕەیی پـرسیم...





"لـەڕاستیـدا تـۆ چی دەکـەیت؟ دووبـارە ھـەوڵ دەدەی خـۆت بکـوژیت؟"...
بـەتووڕەیی پرسی، بـەتیژی سـەیری نێـو چـاوە تـاریکەکانـمی دەکـرد..




"ئـەوە پـەیوەندی بـەتۆوە نیـیە".
بـەتیژی وتـم...





"لـۆلیتـا پـێم بڵـێ بـۆچی ئـەم کـارە دەکـەیت؟"..
بـەشێوەیـەکی جـدی پـرسی...





"پـێم وتـی پـەیوەندی بـەتۆوە نیـیە"...
بـەدەنگی بـەرز وتـم...




بـەتوندی شـانەکانمـی گـرت، پـاشان بـەھاوارەوە وتـی:

"پـەیوەندیـم ھـەیە، پـەیوەندیـم ھـەیە مـن پـێویسـتە بـزانم بـۆچی دەتـەوێ کـۆتایی بـەژیانت بـھێنی"...




"بـەرم بـدە".
بـەساردی وتـم....




"نـەخێر".
وتـی...



"پـێم وتـی بـەرم بـدە".
بـەدەنگێکی بـەرز و لـەرزیو ھـاوارم کـرد....




✔️||دڵ شـكـاو||Where stories live. Discover now