٢٣. دووبارە مردن

554 143 1.1K
                                    








ژیـانە تـاریکەکەم....





دووبـارە ڕووی تـێکردمەوە تـەنھا بـۆ مـاوەیەکی کـاتی لێـم دوورکـەوتبۆیەوە...





وادیـارە ئـەو تـاریکایـیە بـەبێ مـن نـاژی بـۆیە ھـەمیشە بـەدوامەوەیە....






یـاخوود نـایەوێت مـن دڵ خـۆش بـم لـەبەر ئـەوە وازم لـێ نـاھێنێت...





بـەڵام لـە دواکـەوتنم بێـزار نـەبوو..؟





بێـزار نەبوو لـەوەی ھێـندە ئـازارم بـدات..؟






لـەوانەیە بـە ئازاردانی مـن دڵ خـۆشبێت...






مـاوەیەک ئـازارم نەچەشت ھـەستم دەکـرد شـتێکم لـێ ونـە...






ھـەستم بـە بـۆشاییەک دەکـرد لـەناخمدا...






مـن ڕاھـاتبووم لـە ئـازار چـەشتن بـۆیە شـتێکی نـامۆ بـوو ئـازار نـەچێژم...






لـەگەڵ ئـازار و بـرینە قـووڵەکان ڕاھـاتووم...






وام لـێھاتووە بـێ ئـەوان نـاژیم، بـوون بـە شـتێکی دووبـارە لـە ژیـانمدا.....







ڕۆژ و شـەوەکانم بـەردەوام دووبـارە دەبـنەوە ھیـچ گـۆڕانکارییەکیان تـێدا نـییە...





لـە خـەونەکانمدا بـەردەوام ئـازار دەچێـژم، ھـەموو پـارچەیەکی مـن تـەنھا ئـازارە....





لـە نـاکاو شـەپۆلێکی گـەورەی ڕابـردووم ھـێرشی بـۆ ھێـنام...






ھـەموو ئـەو شـتانەی خـێزانەکەم کـردیان بـەرامبـەرم، پـشتگوێ خـستن و ئـازار دانـم، ڕەفـتار کـردنەکانیان وەک ئـەوەی بـوونم نـەبێت شـەرم کـردن لـەوەی کـچێکی وەک مـنیان ھـەیە...





قـسە ڕەقـەکانی قـووتابـییەکان، بـیرکردنەوەکانیان کە وایـان دەزانـی مـن دڵ ڕەق و لـەخۆبایم بـەھۆی ئـەوەی خـێزانەکەم ھـەموو شـتێکم بـۆ دەکـەن و گـرنگیم پـێ دەدەن....





لـە کـۆتاییشدا ھـەڵخەڵەتـاندنەکەی ئـێریک....






ھـەموو وشـەکانی لـە مـێشکم دەسـووڕانـەوە، ھـەموو درۆکـانی....






بـەردەوام دەی وت 'تـۆم خـۆشدەوێت' بـەڵام درۆی کـرد ھـەڵی خـەڵەتانـدم....






✔️||دڵ شـكـاو||Where stories live. Discover now