❣︎1❣︎

841 177 223
                                    

.
.
.
~Vote before reading~
.
~And tag your friends~
.
.
^_^Enjoy ^_^
~~~~~~~~~~~~

بەڵێهـ ...
لە کۆتاییدا ~~

لە کۆتاییدا گەشتین بە وەرزی زستان ..
ماوەیەکی زۆر زۆرە چاوەڕوانی ئەم وەرزەم بە خێرایی بێت ...

مل پێچە گەورەکەم و کڵاوەکەم و پەنجەوانەکانم کردە دەستم ... بلوزە سپیە خوریەکەم کە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانیم تا بیکەمە بەرم لە کۆتاییدا توانیم لەبەری بکەم ...

درگای ماڵەکەم کردەوە ...

بەڵێهـ هەوای ئازادی ... ساردیەکی ئاسودە بەر ڕووخسام کەوت .. ڕۆشتمە دەرەوە لە ماڵەکەم دوای ماوەیەکی زۆر .. تاکە شوێن کە بۆی بچم دوای ئەوەی لە ماڵەکەم هاتمە دەرەوە بێ گومان ...

باخچە گەورەکەی شارە !

ڕۆشتم و لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دانشتم ... دوور لە هەموو خەڵک .. دوور لە مرۆڤی ترسناک !

باشە تەنها منم کە مرۆڤ وەک ترسناکێک دەبینم ؟
تەنانەت حەز ناکەم ڕووخساریشیان ببینم !

جگە لە کڵاوە خوریەکەی سەرم کڵاوی قەمسەڵەکەشم کردە سەری ... تاوەکو گوێم لە دەنگی هیچ کەسێک نەبێت ..

باشە ئەم هەموو ترسناکانە چی دەکەن لە دەرەوە ؟ ئەی وەرزی زستان نیە ؟ نابێ لە ماڵەوە بن ؟ بۆچی ئاوا خەڵکی زۆری لێیە ؟ نەفرەت ... نامەوێ بیان بینم !

گوێچکەکانم گرت نامەوێ گوێم لە کەس بێت ! هیچ کەس !!!

موبایلەکەم زەنگی لێدا .. سەیرم کرد .. دووبارە ؟ دایکم !!! دوبارە دەزانێت چومەتە دەرەوە ئیمڕۆ ...

بە ساردی و ئاسایی هەڵم گرت :- بەڵێ ؟

دایکم :- جۆنگکووکاهـ ... لە دەرەوەیت ؟؟؟؟ کەشەکە ساردە ... زۆر لە دەرەوە مەبە گەر لە باخچەکەیت باشە کوڕەکەم ؟

جۆنگکووک :- باشه ...

دایکم :- کورەکەم بۆچی ناگەڕێیتەوە ماڵەوە ؟ بیرت دەکەم ... هەمو ئەوانە لە بیر بکە کە ڕوویان داوە باشە ؟ بگەڕێوە !!

جۆنگکووک :- نەخێر ! ماڵئاوا ...

دایکم :- کوورەکەم ئاخـ ...

پەیوەندیەکەم داخستەوە و موبایلەکەم دانا سەر کورسیەکە .. هەناسەیەکی پڕ ئازار و بێزاریم دایەوە ... دواتر خەندەم کرد " ماڵەوە ؟؟"
شتی پووچ !!!!

بە بێزاری هەڵسام و دەستم بە ڕۆشتن کرد ... هەر مرۆڤێک نزیکم بڕۆشتبا دوور دەکەوتمەوە بە خێرایی ...

نازانن بۆچی ؟؟؟

چونکە من ... فۆبیام هەیە !

فۆبیام بە مرۆڤ و دەست لێدانەکانیان هەیە ! ناتوانم دەستم لە دەستی هیچ مرۆڤێک بدەم !

❣︎ MY PHOBIA ❣︎Where stories live. Discover now