❣︎14❣︎

461 103 158
                                    

.
.
.
35
Vote
&
Tag your friends
.
.
.
Enjoy~
~~~~~~~~~~~~~~~

✨ پارتی پێشوتر بخوێننەوە ✨


دواتر گەڕانەوە ماڵەوە ... درگاکەیان داخست ... جۆنگکووک گڵۆپەکانی هەڵگیرساند شۆک بون بە بینینی ئەم دوو کەسە لەم ژوورە ...

جۆنگکووک بە شۆکی :- جـ ...جاکـ ... دایکە .. بۆچی لێرەن ؟

لیلی کە ئەم دوەی بینی خێرا ئەوانی ناسیەوە و هەستی بە تێکچوونە خێرا و بە ئازارەکەی جۆنگکووک کرد ...

جاک :- ئۆهــ پیاو ، ئاوا پێشوازی لە میوان دەکرێت ؟ دایکت لێرە وەستاوە ئەمە هەموو قسە کردنەکەتە ؟ ئەمە هەموو رێزەکەتە ؟

جۆنگکووک بە ترس و رقەوە سەیری برا نەفرەتیەکەی دەکرد ، لەگەڵ هەر سەیر کردنێکیش زیاتر و زیاتر ساتە بە ئازارەکان دەهاتنە مێشکی رەنگی زەرد هەڵگەرا ..

دایکی جـ :- کورەکەم ... واتا ئاوا رقت لە منە ناتەوێ بمبینیت ؟ بۆچی بە یەکەوە نەگەڕێینەوە ؟ بۆچی ژیانێکی ئاسوودەمان بەیەکەوە نەبـ...

جۆنگکووک :- ژیانی ئاسودە ؟؟؟؟؟ پێم بڵێ چ ژیانێکی ئاسوودە دەڵێیت تۆ ؟ ئەو ژیانەی کە منی لە ناو برد ؟ ئەو ژیانەی کە ئەشکەنجە دەدرام و هیچت نەدەوت ؟؟؟؟ پێم بڵێ کامە ژیان دەڵێیت کامە هاهـ ؟؟؟؟

جۆنگکووک بە رادەیەکی ئاوا بەرز هاواری دەکرد دەنگی تا دەرەوە دەڕۆشت دایکی بێ قسە مایەوە بوێری وتنی یەک وشەی تری نەبوو ..

جاک وەک شێتێک لەسەر قەنەفەکە هەڵسایەوەو بۆ جۆنگکووک رۆشت یەخەی توند گرت و لە لای درگاکە دووری خستەوە :- دایکە تۆ بڕۆ نێو ئۆتۆمبێلەکە منیش کەمێکی تر دێم ...

دایکی جـ :- باشە کورەکەم تۆش وەرە بەسە وازیـ ...

جاک بە توندی هاواری کرد :- وتم بڕۆ دەرەوە !!!!!!

دایکی راچلەکی و رۆشتە دەرەوە جاک سەیری لیلی کرد و بە سەری ئاماژەی پێ کرد کە برواتە دەرەوە بەڵام لیلی نەجوڵا

جاک :- دەرەوە !!!

لیلی :- هەرگیز ! ئەسلەن تۆ برۆ دەرەوە و واز لە جۆنگکووک بێنە بەریدە خێرا !!!! دوور بکەوەرەوە لێی خێرا !

لیلی هەوڵی دەدا جۆنگکووک لە دەستی دەربهێنێت بێ ئەوەی هیچ بەرکەوتنێکی لەگەڵ هەبێ

جاک بە توندی پاڵی بە لیلی نا :- خێرا دوور کەوەرەوە ئەی نەفرەتی تا لە ناوم نەبردویت !

❣︎ MY PHOBIA ❣︎Where stories live. Discover now