❣︎4❣︎

495 131 159
                                    

.
.
.
30
Vote
&
Tag your friends
.
.
❤️ Enjoy ❤️
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

هەست بە بێزاری دەکەم ... وا یەکی شەوە من ناتوانم بخەوم ...

هەڵسام و ڕۆشتمە بالکۆنەکە ... هەوایە ساردەکەم بە قوڵی هەڵمژی ...

سەیرم کرد لە شوقەکەی بەرامبەرم یەکێک هاتە دەرەوە .. من لە قاتی دوەمم بۆیە توانیم کەسەکە ببینم ... ئەو کچە ؟ ناوی چی بوو ؟

ئاهـ ... لیلی .. بەم کاتە چی دەکات بۆچی دێتە دەرەوە ؟ من خۆی هەر دەم زانی ئەویش باش نیە !!!

لیلی هاتبووە دەرەوە تا هەوایەکی پاک هەڵمژێک وەک ئەوە وابوو ئەویش دڵی زۆر ئازار و خەمی تیابێت و نەی توانیبێت بخەوێت ..

خەریک بوو بڕواتەوە شوقەکە دوو کوڕ ڕێگایان لێی گرت ...

جۆنگکووک سەیری کرد ... ترسا شتێکی لێ بکەن ... بەڵام خۆ ئەو هیچی لە دەست نایەت وایە ؟؟؟ فۆبیای هەیە !

لیلی پاڵی بە یەکێکیان نا و خەریک بوو ڕا بکاتە ژوورەوە دانەکەی تر بە توندی قژی گرت و ڕای کێشا وای کرد لیلی هاوار بکات و دەست بە گریان بکات ...

جۆنگکووک شۆک بوو ... بۆ وا لەم کچە دەکەن ؟؟؟

لیلی :- تکایە وازم لێ بێنن تکایە یارمەتیییییی ...

بەڵام بەم شەوە کەس بە ئاگا نایەتەوە !

جۆنگکووک خێرا ڕای کرد و جلەکانی کردە بەری .. دەست کێشەکانی لە دەستی کرد ...
ڕای کردە دەرەوەی شوقەکە ...

جۆنگکووک :- ئـ ... ئێوە چـی دەکـەن ؟؟؟

کوڕەکان ڕویان بۆ جۆنگکووک سوڕاند ... لیلی کە ئەوی بینی شۆک بو ..

لیلی :- تۆ ... خێرا دورکەوە لێرە بڕۆ خێرا !!!

جۆنگکووک :- تـ .. تۆ ... بۆچی وا دەکەن ئەمانە ؟؟؟

کوڕێکیان پێکەنی :- هاهـ ؟ کوڕێکی ترسنۆک هاتۆتە ئێرە ؟ مایەی شەرمەزاریە ! ئێستا ئاقڵت دەکەم !!!

لیلی :- تکایە نا ... ئازاری ئەو مەدەن !!! ئەو هیچ هەڵەیەکی نەکردوە ... بەڕێز جۆنگکووک تۆ بڕۆ خێرا !!!!

جۆنگکووک ڕووی سوڕاند تا بڕوات بەڵام وەستا ... باشە ئەو یارمەتی دام تا لە جاک ڕزگارم بێت ! بەڵام من تەنانەت سوپاسیشم نەکرد !


هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و دامەوە ... دڵنیام لەوەی کە دەیکەم حاڵم تێک دەچێت بەڵام هیوادارم وا نەبم !!!

❣︎ MY PHOBIA ❣︎Where stories live. Discover now