❣︎13❣︎

499 111 107
                                    

.
.
.
35
Vote
&
Tag your friends
.
.
.
Enjoy ~
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

جۆنگکووک :- ئەو بە منداڵی زیاد لە جارێک هەوڵی کوشتنی منی داوە ...

لیلی شۆک بوو ... چۆن برا ئاوا دەکات ؟؟؟...

جۆنگکووک :- ئەو بە تەمەن زۆر لە من گەورە ترە ... ئەو کاتەی کە من مناڵ بووم ئەو هەرزەکارێک بوو ... بەڵام هەرزەکارێکی زۆرررررر ترسناک کە بە ڕادەی مردن لێی دەترسایت !

لیلی :- بە پەرۆشی زانینی چیرۆکەکەتم ... گەر ئاساییە لاتـ ...

جۆنگکووک :- بەڵێ ... بۆتی باس دەکەم ...


لیلی :- سوپاسـ ... دەتوانی بەردەوام بیت ..

جۆنگکووک :- من ... باوکمم زۆر خۆشدەویست ... پەیوەستی باوکم بوبوم ... لە هەموو کات و بوارێک لەگەڵم بوو .. هەموو شتێکمان بەیەکەوە بوو ، هەڵبەتە من مناڵی بچوکی ماڵەوە بووم بۆیە ئەویش کەمێک زیاتر گرنکی پێم دەدا ...
جاکـ ... کە کوڕی گەورەی ماڵەوە بوو .. زۆر ڕق هەڵگر بوو لێم .. دایکیشم هەمیشە لایەنگری جاک بو بە بەردەوامی ... ناڵێم ڕقی لێم بوو ... ئەو وانەبوو ... بەڵام خۆشەویستیشی بۆم دەر نەدەخست هەرگیز ...

لیلی سەری بە بەڵێ جوڵاندەوە ... وەک هاندانێک بۆ بەردەوامی دان بە قسەکەی

جۆنگکووک :- ڕۆژێکی بەفراوی بوو ... من زۆر داوام لە باوکم کرد کە بەیەکەوە بڕۆینە دەرەوە بۆ نێو چیاکان ئەویش ڕازی بوو و ڕۆشتین ... کاتی زۆر خۆشمان بەسەر دەبرد .... خۆزگە ...
خۆزگە دەم زانی ساتی ئەو تا ئەم ڕۆژە بوو ئەوکاتە هەرگیز بۆ یەک چرکەش لێی دوور نەدەکەوتمەوە ... هەرگیز !!!!

لیلی :- چـ ... چی ڕوویدا ئەو ڕۆژە ؟؟؟

جۆنگکووک :- داڕمانی بەفر ڕوویدا ... باوکم توانی من دوور بخاتەوە بەڵام خۆی نا ... خـ .. خۆی کەوتە ژێر بەفرەکە ... من ئەو کاتە زۆر مناڵ بووم .... لە شوێنی خۆم سڕ بوبوم ... تەنانەت بوێری ئەوەم نەبوو هاوار بکەم ئاوا لە شۆکا مابووم ...
دواتر ماڵەوەم ئاگادار کرانەوە ... چەندەها تیم هاتن بۆ گەڕان بە دوای باوکم ... ئەو ڕۆژە نەدۆزرایەوە ...

لیلی بە زۆر خۆی گرتبوو نەگریت ...

جۆنگکووک :- دوای سێ ڕۆژ ... تەرمەکەی بە بەستویی دۆزرایەوە ... هەمیشە دەڵێم خۆزگە بۆ ئەم شوێنە نەڕۆشتبام ... ئەو تاکە کەسم بوو کە زۆر گرنگی پێم دەدا و دڵم خۆش بوو لەگەڵی ...

لیلی :- بـ ... بەداخەوەم ... ببورە ...

جۆنگکووک بەردەوام بوو :- دوای پرسەی باوکم ... جاک گەڕایەوە ماڵەوە ... لەو کاتەوەی باوکم نادیار بو ئەو ماڵەوەی جێ هێشتبوو ... بەهۆی زۆری توڕەیی و ڕقی بەرامبەر من ... ئەو منی خەتاباری ئەم بارودۆخە دەکرد ... چونکە ئەویش باوکمی زۆر خۆشدەویست ...
کۆتا ڕۆژی پرسەکە بە سەرخۆشی گەڕایەوە ماڵەوە ... ( هەناسەی بە ئازار )
ئەوەندە منی ئەشکەنجە دا ... تا ژیانم ماوە لە یادی ناکەم ... دایکم لە بەردەمم وەستابوو هیچی نەدەوت ... هەموو جەستەم خوێن بوو ئەو هەر بێ دەنگ بوو ... بورامەوە ...
بۆ مناڵێکی وەک و من ... زیاد لە پێویست بوو ئەم کارە ...
ڕۆژی دواتر بە سەتڵە ئاوێکی بەفراو خەبەرم کرایەوە لەم زستان و ساردیەدا ..
ئاوا هەڵدەلەرزیم ئەو خوێنەی بە جەستەم وشک بوبویەوە خەریک بو بەفریان دەگرت ...

❣︎ MY PHOBIA ❣︎Where stories live. Discover now