❣︎5❣︎

528 125 113
                                    

.
.
.
35
Vote
&
Tag your friends
.
.
Enjoy~

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

وا هەفتەیەک تێ پەڕیوە !!!

جۆنگکووک تەنانەت درگای بالکۆنەکەشی نەکردۆتەوە ... لە ماڵ نایەتە دەرەوە ...

وە لیلی دەستی بە کار کردبویەوە و قاچی چاک بوبویەوە ... هەمیشە کە لە ماڵ دەهاتە دەرەوە سەیری قاتی دووەمی شوقەکەی بەرامبەری دەکرد ...

بەڵام هیچی نەدەبینی ... وەک خۆی بوو .... لەم هەفتەیە لیلی زیاد لە جارێک خواردنی بۆ جۆنگکووک برد بەڵام درگاکەی نەکردەوە !!!!

زۆر نیگەرانە ... دەترسێت حاڵی خراپ بوبێت !!! چونکە کۆتا جار کە بینی زۆر شکاو و ماندوو و ترساو دیار بوو ... هەمیشە حەزم کردووە یارمەتی بدەم ... بەڵام ئەو خۆی بە دوور دەگرێت بەهۆی فۆبیاکەی !!! تەنانەت من هەستم کردوە بە بونی کەسی بێگانە لە ماڵەکەی تێک دەچێت حاڵی ...

هەرچەندە بیر دەکەمەوە ڕێگایەک هەبێت بۆ باشتر کردنی ئەو ... هیچ نادۆزمەوە ... چونکە ئەو هەر شتێک بکەی ... کۆتاییەکەی بە ئازاردانی ئەو کۆتایی دێت ...

زۆر دەترسم شتێکی خراپی بەسەر هاتبێت ....

ڕۆشتم بۆ کارەکەم ... قاوەخانەیەکی زۆر کلاسیکە ... کارکردن لەم شوێنە مێشکت ئارام دەکاتەوە .. هەموو کات بیرم لەوە کردۆتەوە بۆ جارێکیش بێت بە بەڕێز جۆنگکووک بڵێم سەردانێکی ئەم شوێنە بکات چونکە زۆر ئارامە بۆ ئەو ...

بەڵام من ئەو نابینم بۆیە نازانم چۆن پێی بڵێم .. ئایە ئەو بە دڵی دەبێت یاخود نا ؟ ئازاری دەبێت لەم شوێنە یاخود نا ؟؟؟؟

ئاهـــــــــــــــــــــــ ( قژی خۆی تێکدا ) بەسە ... بۆ ماوەی یەک هەفتەیە من هەر مێشکم لای ئەم کوڕەیە !!!!! بەسە بێزار بووم !!!

دەستم بە کارکردن کرد و کڕیارەکانم خزمەت دەکرد ...

بەڕێوبەر :- لیلی کچەکەم کاتی تۆ تەواو بوو ... دەتوانیت بڕۆیتەوە بۆ ماڵەوە ...

لیلی سەیری کاتژمێرەکەی کرد :- ئۆهـ وایە ... ئاگاداری کاتەکە نەبووم ... کاتێکی خۆش بەڕێوبەر ..

بەڕێوبەر :- ئاگاداری خۆتبە کچەکەم ...

بەڵێهـ ... کاتژمێر چوار لە کارەکەم تەواو دەبم ... لە کاتی گەڕانەوەم کەمێک کەل و پەلم کڕی بۆ خوانی ئێوارەم ئینجا بەرەو ماڵەوە ڕێگام گرتەبەر ....

بۆ ساتێک بە شۆکی وەستام ... حەزم دەکرد پڕ بە دڵم هاوار بکەم ... باوەڕ ناکەم ئەمە خۆیەتی ؟؟؟؟ هەر بە ڕاست خۆیەتی ؟؟؟ دوای ئەم هەموو ماوەیە !!!!

جۆنگکووک ... بەڵێ جۆنگکووک ... لە بالکۆنی شوقەکەی وەستابوو ... قاوەیەکی گەرمی بە دەستە سورەکانی هەڵگرتبوو کە بەهۆی سەرماوە ڕەنگیان گۆرابوو ...

❣︎ MY PHOBIA ❣︎Where stories live. Discover now