{23}

335 96 45
                                    

.
.
40
.
.
Enjoy
&
Tag your friend
ببورن بۆ دواکەوتن بەهۆی کەمێ شتەوە دوا کەوت✨
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

جۆنگکووک :- ئەم پیاوە !!!  هەمان ئەو پیاوە یەک چاوە بوو کە .....
لە گۆرستانەکە بینیمان و لیلی بیستنی نەما لە ترسان !!!!!

بە خێرایی هاتمە دەرەوە لە مارکێتەکە ... کەس نەمابوو .. زۆر خێرا ون بوون ... ئاخۆ دەبێ لە کوێ بن !؟ ئیمرۆ لیلی هیچ دەنگێکی نیە ! نەفرەت !!! هیچی خراپ رووی نەدابێت !!!

دەمەوێت بە خێرایی بگەرێمەوە ! بەڵام نازانم کەی مامە دەگەرێتەوە ... ناتوانم ئەم شوێنە جێ بهێڵم !

لیلی .... سەلامەت بە تاوەکو دێمەلات ...

_________

لە لای ماڵی لیلی ....

هەستم بە دەنگێک کرد ... لە دەنگی درگا دان دەچوو ، هەڵسامەوە لەسەر جێگاکەم ... بوەستە ! بیستنم بۆ گەراوەتەوە ! دەبێ کێ بێت ؟ لە ژوورەکەم هاتمە دەرەوە بەرەو هۆڵەکە رۆشم ...

لەبەر ئەوەی هۆڵەکە جامی لای دەرەوەی شووشەیە قیژاندم لە ترسان کە ئەم کچە ترسناکەم بینی وەستا بوو و لە پەنجەرە و درگای دەدا لە هەمان کات .. ئەو زۆر بە ئاسانی دەتوانێت بێتە ژوورەوە ... بەڵام من پێیم وتوە لە
باخچەکە زیاتر نەیەتە پێشەوە بۆیەش لەوێ وەستاوە و لە جامەکە دەدات ...

درگاکەم بۆی کردەوە زۆر بە ترس و شۆکی سەیری دەکردم ... منیش پێم سەیر بوو ..

کچەکە :- تۆ ... زیندویت هێشتا وایە ؟؟؟

لیلی :- ئەم قسە چیە ؟

کچەکە :- من لە بەیانیەوە لە درگا دەدەم تۆ وەڵامت نیە زۆر ترسام ...

لیلی :- من باشم تەنها ماندوو بووم هەر ئەوەندەیە ! جا تۆ چ  کارەت هەیە ؟ بۆچی وازم لێ ناهێنیت ؟ برۆ دەی ...

کچەکە :- جۆنگکووک وتی ئاگادارت بم ! زۆر ترساوە ئەویش !

لیلی :- جۆنگکووک ؟ تۆ بۆچی ئاگاداری من دەبیت ؟ چی بووە ؟ من باشم زۆر تکایە دەتوانی برۆیت ؟

کچەکە ویستی قسە بکات درگای ماڵەکەی لیلی کرایەوە زۆر بە توندی ..
لیلی کە سەیری کرد ... ترس تا سەر ئيسقانی ..

❣︎ MY PHOBIA ❣︎Where stories live. Discover now