❣︎2❣︎

569 150 142
                                    

.
.
.
Vote before reading
.
.
Tag your friends
.
.
30 vote
.
.
^_^Enjoy^_^
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~


دووبارە بەیانی بویەوە ...
تەنانەت ڕۆژەکانیش لام بێزار کەرن ... بەڵام وەرزی زستان کەمێک باشترە ... تەنها کەمێک !

هەڵسام و گەرماوێکم کرد ... دواتر بێ ئەوەی قژم وشک بکەمەوە تۆستەکانم خستە گەرمکەرەوەکە .. خەریکی چا ئامادە کردن بووم نامەیەکم بۆ هات ... ڕۆشتم سەیرم کرد دووبارە دایکم بوو ..

دایکم :- کوڕەکەم تۆ باشیت ؟؟؟ جاک دوێنێ هات بۆ لات باشیت ؟؟؟ هیچی کرد ؟؟؟

من :- دایکە من باشم هیچی نەکردوە .. تەنها با لێم دوور بێت من دەمەوێ تەنیا بم باشە ؟

دایکم :- ئۆهـ .. کورەکەم وا مەبە .. هەموو هەوڵی خۆمت بۆ دەدەم تەنها بگەڕێوە !!! هەر نا ناونیشانی ماڵەکەتم پێ بڵێ ! بۆچی جاک دەی زانێت من نای زانم ؟؟؟؟

زۆر بێزار بووم ... جاک جاک جاک جاک ... نامەوێ گوێم لەم ناوە بێت بەسە !

من :- دایکە بەسە بیبڕەوە !!!! ماڵئاوا ..

دایکم :- کوڕەکەم !!
ببورە ..
توڕە بوویت ؟؟؟
تکایە وەڵامم بدەرەوە !

بینرا ..

موبایلەکەم هەڵدا سەر قەنەفەکە و دەستم بە نان خواردن کرد .. خوانی یەک کەسی ؟ ئایە هیچ چێژێکی تێدا هەیە ؟

بۆ من بەڵێ باشتریشە ..

ڕۆشتم قژم وشک کردەوە و دووبارە جلەکانی دەرەوەم کردە بەرم و ڕۆشتمە دەرەوە ...

بێ گومان بۆ باخچەی گەورە دووبارە ..

ڕەنگە بڵێن بۆچی بەم بەیانیه ؟ ... باشە .... من تەنانەت هیچ کارێکیش ناکەم .. بەهۆی فۆبیاکەمەوە تەنانەت ناتوانم کاریش بکەم .. تاوەکو ئەم خانوەم کڕی من کارم کرد ... بەڵام بە ناخۆشترین ڕێگا .. بە ئازارترین ساتەکانم بوو تاوەکو کڕیم بۆ ئەوەی لە ماڵەوە دوور بم ...

ڕاست بڵێم ... لە دەست براکەم ڕام کرد ... بەڵام ئەمە کێشە سەرەکیەکە بوو دوای ڕۆژێک هاتە بەر درگای ماڵە نوێکەم .. ئێستاش نەم زانی چۆن منی دۆزیەوە !!!

ڕۆشتم و لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دانشتم دوور لە خەڵکی ... پشتم بە کورسیەکە دادا و سەرم بەرز کردەوە هەوایەکی قوڵم هەڵمژی ... دونیا تەواو بەرگی سپی داپۆشیوە وا دیارە تەواوی شەو بەفر باریوە ... زۆر جوانە دیمەنێکی ...

سەیری بەر دەمم کرد ... کاتەکە زۆر زووە ... دڵخۆشم هیچ کەسێک لەم باخچەیە نیە لە ئێستادا .. وە مـ ...

وەستام ... لە درگای سەرەکی دوو کەس هاتنە ژوورەوە .. کەشە تەنیاییەکەیان تێک دام ! نەفرەت .. بەم بەیانیە زووە بۆچی هەڵساویت تۆ ئاخر !!!!

سەرم هێنا خوارەوە ... هەستم کرد بۆ نزیکی من دێن ... کڵاوەکەم توند تر کرد لە سەرم و سەرم هێنا خوارەوە ...

❣︎ MY PHOBIA ❣︎Where stories live. Discover now