{15}

412 98 52
                                    

.
.
.
35
Vote
.
.
.
^_^Enjoy ^_^
ببورن بۆ دواکەوتن
گەرامەوە :)
——————————————

لەسەر قەنەفەکە دانشت بە نیگەرانی ....

رۆبن قاوەیەکی پێی دا :- بەسە نیگەرانی ئەو باش دەبێت... هەموو شتێک باش دەبێت بێ خەمبە

لیلی خەندەی پێ بەخشی

لە دڵی خۆی وتی :
(هەمووشتێک باش دەبێت و تۆش رزگار دەکەم بێ خەمبە جۆنگکووک ) .....

قومێک لە قاوەکەی خواردەوە .....

——

بەیانی داهاتــــ ~

جۆنگکووک بە هێواشی چاوەکانی کردەوە ... بینی لە ژوورێکی جیاوازە .... هەوڵی دا هەڵسێتەوە بەڵام بەهۆی ئازاری جەستەی نەیتوانی جوڵە بکات ...

چی ؟ من ئازارم هەیە ؟ بۆچی چی رووی داوە ؟ دوێنێ چی بـ ....

(هەموو شتێکی بیرکەوتەوە .... )

چۆن من هاتم بۆ ئێرە ؟؟؟ ئەی لیلی ؟؟ ئەو کوا؟

وەستام لە بیرکردنەوەکانم کاتێک دەرگای ئەم ژوورە کرایەوە ، سەرم بەرەو ئاراستەی درگاکە جوڵاند ... چی ؟ ئەمە دکتۆرەکەیە .. ئاهـ بەڵێ دکتۆر رۆبن ، هەر بەراستی چی روو دەدات ؟؟؟!!!

رۆبن :- بە ئاگا هاتیتەوە ؟ هیچ شوێنێکت ئازاری هەیە ؟

جۆنگکووک :- من ... من بۆچی لێرەم ؟؟

رۆبن :- ئۆهـ ... کورەکەم تۆ لە ماڵەکەی منیت ... وە تۆ دوو رۆژە بێ هۆشیت .. من و ئەو کچە زۆر نیگەران بووین

جۆنگکووک :- کچ ؟؟ مەبەستت لیلیە ؟ ئەو کوا ؟؟ دەمەوێت بیبینم و دڵنیابم کە باشە !

رۆبن :- بێ خەمبە ئەو زۆر باشە ... ئەو وتی هەندێ کارم هەیە ، هیچی تری نەوت ..

جۆنگکووک بێ دەنگ بوو ، رۆبن بێدەنگیەکەی    شکاند :- هەوڵدە دابنیشیت خواردنم ئامادە کردووە بیخۆیت تا دەرمان بەکار بهێنیت بۆ زوو چاک بونەوەت ...

جۆنکگووک هەستی بە برسیەتی دەکرد بۆیە تا رۆبن خواردنی هێنا ئەو دانشت ...

رۆبن :- برینی روخسارت زۆر باش بووە ، وە جەستەت کەمێکی ماوە تا برینەکان هەمووی سارێژ بن داوات لێ دەکەم کەمێک تەندروست بیت ئەم ماوەیە و خواردنی تەندروست بخۆیت ...

❣︎ MY PHOBIA ❣︎Where stories live. Discover now