❣︎11❣︎

420 112 80
                                    

.
.
.
35
Vote
&
Tag your friends
.
.
.
~~~Enjoy~~~
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~


لیلی خەندەی کرد :- ڕابردوە نەفرەتیەکەم !!!!

جۆنگکووک بێ دەنگ بوو ... بۆچی ئەم قسە کردنە زۆر بە ئازار دیار بوو بۆ لیلی ؟ هیچم نەوت تەنها سەرم بە بەڵێ جوڵاند ...

لیلی :- سەرەتا با پێتی بڵێم ... من تا ئێستاش ناتوانم لە خەڵک زۆررر نزیک بم ... بە تایبەتی کەسە خراپەکان .. دەستم بەریان بکەوێت حاڵم زۆر خراپ تێک دەچێت ... بەڵام حاڵ تێکچوونەکەم جیاوازترە لە تۆ ...

جۆنگکووک :- چی ؟ چۆن یانی ؟

لیلی سەیری کرد :- من جەستەم لەرز دای دەگرێت زۆر بە خراپی تەنانەت بەرامبەرەکەشم هەستی پێ دەکات ... دواتر گوێچکەم دەنگ نابیستێت ... کاتێک من هاوار دەکەم گوێم لە دەنگی خۆم نابێت ... گوێچکەکانم لە کار دەکەون .. گەر حاڵەتەکەم زۆر زۆر خراپ بێت لە هۆش خۆم دەچم ... تۆ کاتێک بەرکەوتنت دەبێت دەڕشێیتەوە ... زۆر حاڵت خراپ بێت خوێن لە لوتت دێت دواتر دەبورێیتەوە ...

جۆنگکووک :- تێگەشتم ... واتا دوای بەرکەوتنەکان هەر کەسە و جۆرە شتێکی جیاوازی بەسەر دێت وایە ؟

لیلی :- بەڵێهـ ...

جۆنگکووک :- ئەیـ ... چۆن توشی ئەم فۆبیایە بویت ؟

لیلی هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی ... سەیری جۆنگکووکی کرد ئەویش هەزارەها پرسیاری لە مێشک بوو ...

لیلی :- من ... دوو جار ڕفێنراوم ...

جۆنگکووک شۆک بوو ...

لیلی بەردەوام بوو :- هەر دوو جاریش لە یەک کاتدا بوو ... من 10 ساڵ بووم ... لە قوتابخانە دەگەڕامەوە ماڵەوە ئوتومبێلێک وەستا لە بەردەمم سەیرم کرد ... پیاوێکی تا بڵێی ترسناکی تیا بوو ... توانای ڕاکردنم نەبوو .. دەرفەتی قیژاندنم نەبو منی پەلکێشی ئوتومبێلەکە کرد و ڕۆشتن ...
بەم دەستە ترسناک و گەورانەی دەمی منی توند داخستبوو ... هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو کە ئایە بۆ کوێم دەبەن و چیم بەسەر دێنن ...
ئەوەی منی سەرقاڵ کردبوو لە هەوڵی ئەوە دا بووم دەستەکانی ئەم پیاوە لادەم و هەناسە بدەم ...

جۆنگکووک :- ئەوان کێ بون ؟

لیلی :- نازانم ... تەنها ئەوەی من زانیم هەڵی گرتم و منی برد بۆ شوێنێکی سەیر ... ئەوەندە ترساو بوم بوێری ئەوەم نەبوو چاوەکانم بکەمەوە ... دەنگی میوزیکی بەرز دەبیسترا ... دەنگی خەڵک دەبیسترا ... چاوەکانم کردەوە ئەو کاتەی منی لە زەویەکە دانا ...
شۆک بووم .... من لە ژوورێکی گەورە بووم .. دەوروبەرم هەمووی پیاو بوون ... لە کەسی خانەدان دەچوون .. بە چاوێکی قێزەوە سەیریان دەکردم ...

جۆنگکووک ڕوخساری گۆڕا ... تێگەشت ئەویان بردۆتە باڕێک !!!

لیلی :- ئەوەی من گوێ بیستی بووم نرخیان بۆم دادەنا ... من دەکڕن ؟؟ یاخود چی ؟من خێزانم هەیە خۆ ! ئەو کاتە ئاوا بیرم دەکردەوە ... بەڵام نەم زانی ئەوان نرخ بۆ ئەوە دەدەن کە چەند کاتژمێر من لای خۆیان بهێڵنەوە ...
بە ڕادەی مردن دەترسام ... ئەم ڕوخسارە بۆگەنانە ... هەرگیز لە یاد ناکرێن ... دواتر ئەوەی هەستم پێی کرد کەسێک لە دواوە منی کردە باوەشی خۆی و منی ڕاکێشا ... ویستم هاوار بکەم بەڵام ئەوەی لە گەرووم بو قوتم دایەوە بە بینینی ئەوەی پێشم کە چەندە بە ترسناکی لێی دەڕوانیم ... وەک ئەوە وابوو بڵێ دەنگت دەر بێت لە ناوت دەبەم ...

❣︎ MY PHOBIA ❣︎Where stories live. Discover now