❣︎7❣︎

457 120 58
                                    

.
.
.
!!!!35!!!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
.
^=^Enjoy^=^

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

جۆنگکووک :- وەڵامی منت نەدایەوە ... بۆچی تۆ نیگەرانی منیت ؟ بۆچی خەم لە کەسێکی وەک من دەخۆیت کە ناتوانێت سوپاسێکت بکات ؟؟؟
کەسێکم کە هیچ سودێکم نیە ... تەنها ئازارم هەیە ... تەنها بەرامبەرەکەم دەشکێنم و وای لێ دەکەم بگریت باشە بۆچی ؟؟؟؟ بۆچی تۆ وایت بەرامبەر من ؟

لیلی هەناسەیەکی بە ئازاری دایەوە خەندەی کرد ...

لیلی :- چونکە .... کە سەیری حاڵی تۆ دەکەم ... خۆم دێتەوە یاد ... پرسیاری زیاتر مەکە !!!

دوای ئەم قسەیە درگاکەی داخست و ڕۆشت .. جۆنگکووکیش چاوەکانی داخست و خەوت ...

~~~~~~~~~

ئازار ئازار ئازار ...هەموو کەسێک هەیەتی وایە ؟ بەڵام لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازی هەیە ... ئەمەش دەکەوێتەوە سەر خودی کەسەکە کە چۆن بەرگەی دەگرێت ....

کەسانێک هەن نقوم دەبن تیایدا و دەسبەرداری هەوڵدان دەبن ... کەسانێکیش بەسەری زاڵ دەبن ....

بەڵام هیوارادم ئێمە بتوانین بەسەری زاڵ بین ...

وا کاتژمێر نۆی بەیانیە ... من بۆ ماوەیەک پشوم وەرگرتوە چونکە بە بەڕێوەبەرەکەمم وت ئەو کەسەی بریندار بوو هاورێمە ڕێگەی دام ماوەیەک لای بم ... بەڵام ئەو نازانێت من ناتوانم لای بم .. ئەو فۆبیای هەیە ... بە بونی کەسی نەناسراو حاڵی خراپ دەبێت ...

باشە با ئەم بیرکردنەوانە دەربکەین ... خواردنی بەیانیم ئامادە کردوە پێویستە بۆی بەرم ... بەڵام ئاخۆ ئەو بە ئاگا هاتوە ؟؟؟

لە شوقەکەی خۆم ڕۆشتمە دەرەوە ... سەیری شوقەکەی بەرامبەرم کرد ... هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و ڕۆشتمە ژوورەوە ... بە ئەسانسۆرەکە ڕۆشتم بۆ قاتی دووهەم ..

ئێستاش لە بەرامبەر ژوورەکەی وەستاوم .... لە درگام دا ... دەنگی نەبوو .. ناچار زەنگی ماڵەکەم لێدا ... هیوادارم ئەو باش بێت !!!

درگاکە کرایەوە ... هیچ باش دیار نیە ! حاڵی خراپە ئەم کوڕە ... نەفرەت !!!

لیلی :- بەیانی باش بەڕێز جۆنگکووک ... حاڵت چۆنە ؟

جۆنگکووک :- وەک خۆمم ... بۆچی هاتویت ؟

لیلی :- باشە ... من ئەم ماوەیە هەموو ژەمەکانت بۆ ئامادە دەکەم .. تاوەکو دەرمانەکانت بە تەندروستی بخۆیت .. وە بە خێرایی باش ببیتەوە ... وە مـ ..

جۆنگکووک :- پێویستم بە بەزەیی کەس نیە !

لیلی :- بێ هیوات کردم ... ئەمە بەزەیی و شت نیە ! ئێمە دراوسێین ... پێویستە لەسەرمان لە هەمو کاتێک لەگەڵ یەکتر بین ..

جۆنگکووک :- من فۆبیام هەیە ... بۆیە ئەم بابەتە من ناگرێتەوە ...

لیلی :- منیش کەسێکم دەزانم تۆ فۆبیات هەیە و زانیاریم لەسەر ئەوەش هەیە نابێت هیچ بەرکەوتنێک هەبێت ... بۆیە دەتوانیت تەنها متمانە بە من بکەیت !!!!! باشترینت بۆ دەکەم تەنها ڕازی ببە !

❣︎ MY PHOBIA ❣︎Where stories live. Discover now