❣︎8❣︎

501 120 133
                                    

.
.
.
!!! 40 !!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
.
.
💜 Enjoy 💜
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

لیلی :- ئەو کەسەی کە .... ملی تۆی بڕی !!!

جۆنگکووک شۆک بوو کەوچکەکەی لە دەستی کەوت :- تـ ... تۆ مەبەستت کچە ترسناکەکەیە ؟ چۆن ؟؟ کەی ؟؟؟ لە کوێ ؟؟؟؟ ئازاری دایت ؟؟؟

لیلی :- من باشم .... تۆ خەمی منت نەبێت بەڕێز جۆنگکووک ...

جۆنگکووک :- چی ؟ چۆن دەڵێیت خەمی تۆم نەبێت ؟ ئەم شتە ترسناکە بەهۆی منەوە وای کردوە دڵنیام ... هۆکاری هەموو ئەمانە من بووم ... من چی بکەم ؟؟؟


لیلی :- نەخێررر ... بوەستە وا مەڵێ ... من باشم .. هەڵەی تۆ نیە باشە ؟

جۆنگکووک سەیری ملی کرد کە چەندە بە خراپی شوێنی پەنجەکانی تیا دیارە :- بۆمی باس بکە بە تەواوی چی ڕوویدا ؟؟؟؟

لیلی هەناسەیەکی ناچاری دایەوە ... دەستی کرد بە باسکردنی :- من دوای ئەوەی لە ماڵی تۆ ڕۆشتمە دەرەوە ....

Flash back

لیلی دوای ئەوەی ڕۆشت بۆ دەرەوە ... هەوایەکی هەڵمژی و کەمێک کەل و پەلی کڕی ...

دواتر دەستی بە ڕۆشتن کردەوە تا بگەڕێتەوە ماڵەوە و خواردنێکی ناوازە بۆ بەڕێز جۆنگکووک دروست بکات ..

هەستی دەکرد کەسێک چاودێری دەکات ... بۆیە ڕۆشتنەکەی خێراتر کرد ... دواتر ئاوڕی دایەوە کەسی نەبینی ...

باشە ... ئیمڕۆ وا پێویست دەکات لە شوێنی گشتی بڕۆم نەوەک شوێنێکی چۆڵ !!!

دەستی بە ڕۆشتن کردەوە لە چرکەیەکدا دەستێک ئەوی ڕاکێشا بە خێرایی بۆ کۆڵانێکی چۆڵ و تاریک ...

لیلی :- تـ .. تۆ کێیت ؟ و ... وازم لێ بهێـ ...

.... :- تۆ !!!!! لە ناوت دەبەم !!!

لیلی شۆک بو کە بینی ئەمە کچە ناسروشتیەکەیە ... هەموو کەل و پەلەکانی لە دەست کەوتە خوارەوە هەوڵی دەدا خۆی ڕزگار بکات لە دەست ئەم نەفرەتیە ...

بەڵام ئەو ئاوا ساویلکە نیە !!! بە خێرایی دەستی لەسەر ملی دانا و زۆر بە توندی جێگیری کرد ...
لیلی هەناسەی وەستا ئاوا توند بوو ... هەستی بە قرتانی ملی دەکرد ....
هەموو شتێکی کرد تا ڕزگاری بێت لە دەستی بەڵام هیچ نەی دەتوانی جوڵەیەکیشی پێ بکات تا ڕا بکات ...

..... :- من بە تۆم وت لە ناوت دەبەم وایە ؟

لیلی فرمێسکەکانی هاتنە خوارەوە ... من ... نامەوێت بە دەستی ئەو بکوژرێم !!! نامەوێیت لە ساتێکی ئاوا خراپ بم ... خودایە ! یارمەتیم بدە !!!!

کوڕێک :- تۆ !!!! ئەمە چی دەکەیت ؟؟؟ نەفرەت .. خەریکە دەی کوژی دوور بکەرەوە !!!!

شتێکی بەهێزی لەم کچە دا ئەویش کەوت ... لیلی بە هەموو هێزی و پڕ بە سیەکانی ئۆکسجینی هەڵمژی ... زۆر کۆخی ... خوێن لە دەمی هات ...

❣︎ MY PHOBIA ❣︎Where stories live. Discover now