{28} FINAL

548 98 81
                                    

.
.
.
Vote
&
Tag your friends
.
.
.
Enjoy the last chapter :)

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

لە لیلی نزیک کەوتەوە و شوشەکەی بە خێرایی لە دەستی وەرگرت ... بەتانێک لە ژوورەکە بوو و جەستەی لیلی پێ داپۆشی و دای نیشاند لەسەر کورسیەکە ... بەخێرایی دەستی تیمار کرد و ئاوی بە لیلی دا تا کەمێک هێور بێتەوە ..

ئێستا لە هەستی ئەو کچە دەگات کە بۆچی لەم شوێنە دەترسێت ! لە دوو پیاوی نزیکی تۆماس گوێی لێبوو کە باسی لیلییان دەکرد پێشتر کە مناڵ بووە بۆ ئێرەیان هێناوە و چی بەسەر هاتووە ...

چانیۆل تەنها سەیری ئەم کچەی بەردەمی دەکرد دواتر قسەی کرد :- گەر حەز دەکەیت بمریت ؟ دەتەوێت من جەستەت پارچە پارچە بکەم ؟

لیلی :- چی ... دەڵێیت ؟

چانیۆل خەندەی بۆی کرد :- هیچ ...

لە ژوورەکە رۆشتە دەرەوە ... زۆر ماندووە لەم تۆماسە نەفرەتیە ! زۆری لەم دوو پاسەوانە دا تا قسەیان کرد لەسەر ئەم کچە ... وە وتیشیان بۆچی تۆماس زیاد لە پێویست رقی لێیەتی ..
هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە چاوێکی کوێر کردووە .. تەنها بۆ ئەوەی بەم تەمەنە بچووکەی بژی چاوی کەسێکی کوێر کردووە ... ترساوە و توشی فۆبیا بووە ..

بریارم دا ... دوای ئەوەی کە تۆم کڕی ... دوای مانگێک دەت کوژم و جەستەت پارچە پارچە دەکەم ... رێگە نادەم هیچ کەسێک جەستەکەشت بۆخۆی بەرێت و بیفرۆشێت .. لە ماڵەکەی خۆم جەستە پارچە پارچەکەت لە نێو شوشەیەکی گەورە دادەنێم تا لەبەر چاوی خۆم بێت ..

بەڵێهـ ... ئەمە چانیۆلە .... چانیۆلی سایکۆ !!!! خراپترین سایکۆ !!!
(سایکۆ = دەرونی )

تا شەو لە ژورە پزیشکیەکەی خۆی بوو ... سەیری کاتژمێری کرد ... ١١ ی شەوە .. خەندەی کرد و رۆشتەوە ژوورەکەی گەرماوێکی تایبەتی کرد و قاتێکی گرانبەهای کردە بەری و قژی بە ستایلێکی زۆر شاهانە رێکخست ..



تا خۆی رێکخست کاتژمێر نزیک کەوتەوە بۆ ١٢، رۆشتە خوارەوە بەرەو ئەو ژوورە رۆشت کە ئامادە کراوە بۆ میوانەکان ..
درگاکە کرایەوە ... هەموو سەیرکردنەکان رۆشتنە سەر چانیۆل ... تۆماس بە شۆکەوە سەیری کرد ...

چانیۆل خەندەی بۆ هەموو میوانەکان کرد و رۆشتە ئەو شوێنە بەتالەی کە بۆی دانرابوو ... یان با بڵێین بۆخۆی زەوت کردبوو ....
هەر هەموو بازرگانەکان لەم شوێنە ئامادەبوون .. تۆماس ئاماژەی بە ئافرەتێکدا کچەکان بهنێتە ژوورەوە و دەست بە سەما بکەن ...

چەقەنەیەک لێدرا ... ژوورەکە تاریک بوو ... ٧ درگا لەم ژوورە هەبوو ... تەنها رووناکیەکان لەسەر هەر ٧ درگا مانەوە .. درگاکان کرانەوە و کچەکان هاتنە ژوورەوە بە سەما کردن ... هەمویان چاوەکانیان دەستی بە گەران کرد بۆ سەر یەک بە یەکی کچەکان و سەرسامیان بوون ...
تەنها چانیۆل نەبێ کە چاوەروانی یەک کەس بوو بێتە ژوورەوە و بیبینێت ...

❣︎ MY PHOBIA ❣︎Where stories live. Discover now