{19}

345 88 79
                                    

.
.
.
35
Vote
&
Enjoy
ئاشقی ئەم وێنەیەی سەرەوەم ✨
زۆر خۆم پێوە خەریک کرد تا وێنەکەم گرت ✨
~~~~~~~~~~~~~

دوای ئەوەی بوو بە نزیک ئێوارە جۆنگکووک هەڵسا و خۆی ئامادە کرد ... کاتی ئەوەیە بڕواتە سەر کارەکەی .... دوای ئەوەی من ماڵەکە جێ دەهێڵم لیلی دەگەرێتەوە ...

پێش ئەوەی ماڵەکە جێ بهێڵم دڵنیاییم کردەوە لە هەموو شتێکی ماڵەکە دواتر درگاکەم کلیل داو دەستم بە رۆشتن کرد .... هەرگیز تێبینی ئەوەم نەکردبوو ئەم کچە سەیرە لە سوچێکی تەک ماڵەکە دانیشتوە و سەیری من دەکات ... بۆیە هەستم نەکردووە لە نێوان دارەکان دانشتووە ...

بەهەر حاڵ ... وا هەست دەکەم زیانی نیە بۆیە بۆخۆی ئاوا بێت زۆر باش دەبێت .. هەم لیلی جارێکیان وتی کە کۆتا جار کە جاک و دایکم پەیدا بوون ئەو رزگاری کردوین لە دەستیان ،  بۆیە کێشەم نابێت من ...


رۆشتمە سەر کارەکەم و سڵاوم لە مامە پیرەکەی مارکێتەکەم کرد و دەستم بە کار کردن کرد ... بێگومان کاری کاشێری زۆر خۆشە ... من لە بیرکاری باش بووم بە منداڵی حەزم لێی بووە بۆیە ئەم کارەش خۆشە بەلامەوە

هیوادارم رۆژەکەم زۆر ماندووکەر نەبێت ...

~~~~~~

لیلی گەرایەوە ماڵەوە ... درگاکەی کردەوە وەک هەمووجار جۆنگکووک لەماڵەوە نیە زووتر لە کاتی خۆی دەرواتە سەر
کارەکەی ... حەزی بە کارەکەیەتی و لە ئێستادا بێزار دەبێت زۆر لە ماڵەوە بمێنێتەوە ، وا هەست دەکەم ئەمە گەورەترین دەسکەوتە ...

جلەکانم گۆری و گەرماوێکم کرد ... کارکردن لە کارگە کەمێک ماندووکەرە ... دواتر لەسەر قەنەفەکە پاڵکەوتم ... واهــــ ... ماڵەوە باشترین شوێنە بۆ حەسانەوە !

دوای حەسانەوە هەڵسام خواردنی ئێوارە ئامادە بکەم ، جۆنگکووک درەنگ دەگەرێتەوە بەڵام خواردن بۆ ئەویش ئامادە دەکەم ... وەک کابانێکی ماڵ خۆم دێتەوە پێش چاو ...

ئاخـ دایکە ! خۆزگە تۆش لێرە دەبویت منت دەبینی کە لە چ حاڵێکدام ! بێ کەس و شێواو ! بە راستی ناتوانم لە بەرامبەر جۆنگکووک خۆم دەرخەم کە باش نیم ! نامەوێت ئەویش خەم بخوات ... بەڵام پێویستم پێتە .. پێویستم بە باوەشەکانتە لە ئێستادا ! ئەم ماڵە تا ئێستاش بۆنی تۆی لێ دێت ...

چی دەبوو زیاتر لە لای کچەکەت بایت ؟ سوێند دەخۆم بوێری ئەوەم نیە کە قاچ بخەمە ژوورەکەت ! تەنانەت بە جۆنگکووکیشم وتوە نەرۆیت بۆ ئەم ژوورە هەرگیز !
چۆن بتوانم برۆمە ژوورێک کە خۆشترین یادگاری و ناخۆشترین یادگاری تێیدا خەزن کراوە !

❣︎ MY PHOBIA ❣︎Where stories live. Discover now