بەشی یـەڪەمـ

2.2K 297 449
                                    

خەیاڵ بکە✨









وەڪ هەموو بەیانیەکانی پێشووتر،
ئەزیەکی ناسکی لەبەر کرد  کە لەگەڵ وەرزی بەهاردا بگونجێت پرچە لولەکەی کە تا سەر شانەکانیەتی بەردایەوە و چەند تاڵێکی کۆکردەوە و لە پشتەوە بەستی،
چاوە قاوەییە خرەکانی و دوو لێوە سورباوەکەی لەگەڵ پێستە سپیە ناسکەکەی بەتەواوی جوانیەکی زیاد لە پێویستی پێدابوو،
بە خەندە هەمیشەیەکەی سەر لێوی لە ژوورەکەی هاتەدەرەوە بۆ سەر خوانی بەیانی ڕۆشت کە هەموو خێزانە گەورەکەی  کۆدەکاتەوە

"ئۆیی کچە بچوکەکەی داپیرەیی هاتووە"
بەڵێ ئەوە خاتوو جێسیکایە بە دەنگێکی پڕ لە جۆش و خرۆشەوە قسەیی بۆ کوڕەزا نازدارەکەی دەکات

"ئۆییی داپیرەیی من چەند قەشەنگە ئەمڕۆ"
ئۆرزولایی بەناز بەهەمان شێوەی داپیرەیی قسەی کرد ئەمەش بوویە هۆی ئەوەی هەموو خێزانەکە لە ناخی دڵیانەوە خەندە بکەن


ئەوان خێزانێکی گەورەن و گەورە و ئاغایی ناوچەکەن،
هەر بۆیەش هەموو منداڵەکانی خاتوو جێسیکا لە یەک کۆشکدا دەمێننەوە



کە پێکهاتووە لە دوو کوڕ و کچە تاقانەکەیی و خێزانەکانیان هەڵبەت،
ئۆرزولا تاکە کەسە لە خێزانەکەی مابێتەوە ئەو دایک و باوکی لەدەستداوە و تاکە نەوەی خاتوو جێسیکایە کە کچبێت هەر بۆیەش زۆر تایبەتە بۆیی!







"ئۆرزولا کچم ئاگاداری خۆتبە زووش بگەڕێوە"
بەدەنگێکی پڕ میهرەبانی و بە نیگەرانیەوە بە ئۆرزولای بچوکی وت کە بە نیازە بچێتە ناو شارۆچکەکە



"بێخەمبە مامۆژن خوات لەگەڵ"
ئۆرزولا به دەنگی بەرز وەڵامی مامۆژنی دایەوە بەهۆی ئەوەی لێی دوور بوو


ئۆرزوولا ڕاهاتووە لە کردنی ئەوە ئەو هەموو ڕۆژێک دەچێتە ناو شارۆچکەکە و بە هەموو بازارەکەدا دەگەڕێت ئەو بەڕاستی بە کردنی ئەوە خۆشحاڵ دەبێت

کاتی گەڕانەوەشی بە ناو کێڵگەکاندا دەگەڕێتەوە و بە دڵخۆشیەوە لە میوە نوێ و تازە پێگەیشتوەکان دەخوات

هەموو خەڵکی ناوچەکە خۆشیان دەووێت چونکە کچێکی ڕوخۆش و دەم بەخەندەیە،
بەڵام هەرگیز زیاد لە پێویست لەگەڵیان تێکەڵ نابێت و هەمیشە ترسی لە نزیک بوونی کەسانی دیکە هەیە!





وەک ڕۆژانی دیکە کاتێک گەیشتە ناوجەرگەی بازارەکە بینی هەمووان لە دەوری ئەو ژەنیارە پیرە کۆبوونەتەوە کە خەریکی ژەنینی ئاوازێکی کلاسیک و ناوازەیە،
بێگومان ئۆرزولا وەک هەمیشە بە تەنها دەستی بە سەماکردن کرد کە ئەمەش وا ئەکات ئاواز و ژەنیەنەکە تایبەتتر بێت و هەمووان بە بێدەنگیەوە لە سەمایی ئەم کچە گەنج و جوانە بڕواننن





هەر کە گەیشتە ئەو بەشەیی سەماکە کە پێویست بوو بچمێتەوە بۆ پشتەوە و یەکێک لە قاچەکانی بەرز بکاتەوە هەستی بە دوو دەستکرد کە لە کەمەری ئاڵا،
ئەوە شتێکی چاوەڕوان نەکراو بوو چونکە هەرگیز پێشتر ڕوینەداوە!

جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now