بەشـی هەژدەهەمـ

1.1K 232 224
                                    


خــەیـاڵ بڪە🍂





دە ڕۆژی سەخـت و پڕ ئازار تێپەڕیوە تـایهیۆنگ پاش کردنـی شەڕێکی گەورە لەگەڵ باپیریدا ماڵەوەی جێهێشت و هەرگیز جارێکی دیکە پێی نەکردەوە ئەو ماڵە ئەو هەموو ساتەکانی لە کوخی لەسەر شاخەکەدا بەسەر دەبات چەند جارێک هەوڵی داوە گەر بە هەر حاڵێک بێت بچێت تا ئۆرزولا ببینێت و بۆ ساتێکیش بێت لە باوەشیدا نوقم ببێت تا پڕ بە سیەکانی بۆنی بکات ،بەڵام ئاسایشی خێزانی یانگ زۆر توندە ، ئێستا وەک پڵنگێکی بریندار وان کە بە دوای دەرفەتێکی گونجاودا دەگەڕێن تا هێرش بکەن و تۆڵەی خۆیان بکەنەوە



وە بێگومان حاڵـی ئۆرزولا لە تایهیۆنگ باشتر نـیە ئەو وەک شکاوترین ئاوێنەی جـوان وایە، ئەو ئێستا لە هەموو لایەکەوە پڕ برینە

تایهیـۆنگ لە سوچێکی ژوورەکەی ڕامابوو، ئێرە زۆر بێدەنگـە پێشتر بەم چەشنە نەبوو٫
هەمیشە قاقایی پێکەنـینـی ئۆرزولا هەموو ماڵەکەی تەنی بوو بەڵام ئێستا زۆر خامۆشە چێشتخانەکەی چیدی ئۆرزولای لێنیە تا بە سۆزەوە خواردنـ بۆ ئازیزەکەی ئامادە بکات دەیهەوێت وەک جاران بە نازەوە خۆی بخاتە باوەشـی تـا داوایی شتانێک بکات ، ئۆرزولا بەنازەکەیی ئەو بوو کچه بچوکەکەی!


"تایهیۆنگ وەرە بۆ ئێرە،
ئازیزمم تامێکی ئەوە بکە
هـاوار بکە و بڵێ کە خۆشت ئەوێم!"
تایهیۆنگ وەک شێتێک دەردەکەوت کاتێک لە هەموو لایەکەوە گوێی لە دەنگی ئۆرزولا دەبوو، قاقاکانی چرپە و سرتە و دەستی نەسرەوتـی، هەموو شتێک لە جێی خۆیەتـی ، تەنها ئۆرزولا نەبێت ئەو لێرە نیه ئەو ونە، ئۆرزولا بۆچـی دوورە لێی؟!

بەخێرایی هەستایەوە و بۆ دەرەوەی خانووە بچوکەکە ڕایکرد، گەر لە ژوورەوە بێت، یادی ئۆرزولا دەست لە قورگی دەنێت و دەیخنکێنێت دوور بوو لەو چەند سەختە، ئەو بۆخۆی پیرۆزترین بوو!


چاوەکانی کەوتە سەر ئەو جێگایی هەمیشە لەگەڵ ئۆرزلادا لێی دادەنیشتن،
ئەوکاتە هەموو ئەوێ سەوز بوو، بەڵام ئێستا خەریکە دوونیا زەردەبێت و نامێنێت پایز هێدی هێدی خۆی دەنوێنێ، لەپڕ کەوتـە یادی ئـەو ساتەی ئۆرزولا بە نازەوە داوایی لێکرد لەوێدا جۆلانەیەکـی بۆ دروست بکات، تایهیۆنگیش بێ گوێدانە شەڕی قەدەر بەڵێنی دا کە بە زووی بۆی دروست بکات!


"پێویستە زوو دروستـی بکەم ئەو دەگەڕێتـەوە و بــێ ئومێد ئەبێتـ کە دەبینێـت بەڵێنەکەم نەبردۆتـە سەر!"
تایهیۆنگ بە هێمنـی گوتی و زوو ڕۆشت تا دەست بە کارەکەی بکات!















ئۆرزولا بە بێدەنگـی لە بەشـی سەرەوەی ماڵەکەیدا دانیشتـووە و هەست بە هیچ شتێک ناکات وێڕایی ئەوەی بەهۆی ئەوەی لە شەودایە بایەکی سارد بوونـی هەیە کە تەزوو بە جەستەدا دەهێنێت بەڵام ئۆرزولا بە تەواوی لەو هەستانە بێ بەرییە، پاش ئەوەی شکۆی شکێنرا زۆر بە توندی لەلایەن خێزانەکەیەوە سەرزەنشت کرا چونکە گونـاهی ئەنجامداوە!

جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now