بەشـی نـۆیەمـ

1.1K 251 205
                                    

خەیـاڵ بـڪە✨






"تـۆ پێت وایـە ڪە چی دەکەیت؟!"
جەنـگکوک بە تـوڕەیی و بێ ڕێزیەوە گوتی کاتێک گەڕانەوە بۆ ماڵەوە،
ئەمە بۆ تەواوی خێزانەکە شۆک هێنەر بوو ڕاستە سەڕەڕۆ و لاسارە بەڵام هەمیشە ویستـوویەتـی کە ڕێز بگرێت وە ئەنجامیشی داوە



"ئەوە بۆ بەرژەوەندی تۆیە!"
جیا لە ئاگر و بڵێسەی جەنگکوک بەڕێز جیۆ بە هێمنیەکی چاوەڕوان نەکراوەوە گوتی

"چ بەرژەوەندیەک!
بەرژەوەندی تۆ٫ چونکە من هیچ خۆشی و ئاسودەییەک لەوەدا نابینم کە کچی دوژمنەکەم بکەم بە هاوسەرم،
لە کاتێکدا ئافرەتێکی دیکە لە دڵمدا دەژی!"
ئەو وشانە بەس بوو تا جیۆ دڵنیا ببێتەوە بڕیارێکی دروستی داوە

جەنگکوک بۆ یەکەمینجار دوای ئەوی ئەو ئافرەتە بەجێیهێشت ناوی هێـناو باسی خۆشویستنی ئەوی کرد

"باپیرە پێویستە ئەوە ڕابگیرێت، کێ دەڵێت ئەو کچه ویستی لەوەیە هاوسەرگیری لەگەڵ جەنگکوکدا بکات!"
جیمین بە تێگەیشتوانە ڕای خۆی دەڕبڕی
ڕاستر بڵێین ئەو ئێستا دەزانێت چی لە دڵی جەنگکوک و تایهیۆنگدا دەگوزەرێت دەیهەوێت ئەو ئاگرە بە شێوازێکی ژیرانە بکوژێنێتەوە


"من بڕیارێکم داوە و لێی پەشیمان نابمەوە"
بەڕێز جیۆ سوربوو لەسەر ئەو بڕیارەی کە داویەتی، پیاوانی ئێرە هەروان کاتێک بەڵێنیان دا نایشکێنن  کاتێک قسەیەکیان کرد نایکەن بە دوو!


"لانـی کەم با من لە جێگایی جەنگکوک هاوسەرگیری لەگەڵدا بکەم!"
تایهیۆنگی کە تەواوی کاتە بە بێدەنگیەکی سامناک و ڕقێکی توندەوە لە هەمووانی دەڕوانی،
لە کۆتایدا دەنگی دەرهات تا داوای دڵی بڵێت

ئەو ئۆرزولای دەوێت گەر تەنانەت دوژمنی گیانیشی بێێت!

"بۆچی؟!
پێم مەڵێ کە نەوە زێڕینەکەی من بە یەک سەما و شەوێک مانەوە لە جێگایی ئەو ئافرەتەدا دڵی دۆڕاندووە"
بەڕێز جیۆ بە تۆنێک لە گاڵتە جاڕیەوە گوتی،
ئەمەش کوڕانی بنەماڵەی خستە بارودۆخێکی نەخوازراوەوە، ئەوان تاکە کەس بوون کە ئەو بابەتەیان دەزانی و لە نێوان خۆیان بە پەنهانی هێشتبوویانەوە،
بەڵام دیارە هەڵە بوون و کەسێک هەبووە لەوان ژیرانەتر هەڵسوکەوتی کردووە و لەو بابەتە خەبەردار بووە

تایهیۆنگ خەندەیەکی گاڵتە ئامێز ڕوخساری گرتەوە تا لە باپیری نزیک ببێتەوە و بە دەنگێکی هێواش و بە سام دەست بە گوتن بکات،
وتی شتانێکی شاراوە، شتانێک کە هەمووان هەوڵی فەرامۆش کردنیان دەدەن

"تۆ دەتەوێت مێژوو دووبارە بکەیتەوە، باش دەزانیت کە دڵی من ئۆرزولای دەوێت وە تۆش بڕیارت داوە بیخوازی بۆ جەنگکوک هاوڕێ و برای من!
ئایا دەتەوێ وەک تۆ هاوڕێکەم لێ ببێت بە دوژمن، وادیارە لە بیرت کردووە جێسیکای دڵدارت چویە نێو پێخەفی هاوڕێ بە وەفـا..."

وشەکانی تایهیۆنگ بە تەواو نەکراوی مایەوە ئەو کاتە زلەیەک بە بەهێزی ڕوومەتی تەزاند!
بۆ یەکەمین جار خۆشەویسترین نەوەی خێزانەکە بەم چەشنە مامەڵەی لەگەڵدا کرا

بەڕێز جیۆ بە تەواوی وەک شتێک دەردەکەوت، کاتێک باسی ڕابردوو دەکرێت ئاگر لە ناخی بەردەبێت






























ئۆرزولا تەواوی ڕۆژەکەی بە گریانەوە لە نێو ژوورەکەیدا بەسەر برد،
ئاخر ئەوەی دەبێت تەواو دژی خواست و ئارەزووی ئەوە

ئەو کە دڵی لای چاو قاوەیەکەوە بردراوە چۆن دەتوانێت وێنای ژیانێک بکات لەگەڵ هاوڕێکەی ئەودا،
لەگەڵ نزیکێک لە ئەو!

لە کاتێکدا ئەو وێنای ئەو پیاوە تاتۆ لە دەستەی بە شتێکی ترسناک کردووە، پیاوێک کە ژیانی لەنێو ئافرەتاندا بەسەر دەبات، جودا لەوەش تەنها بەو چەند جارەی لەگەڵیدا دواوە هەمیشە ڕەق و توڕە بووە لەگەڵی


ئەی چی دەربارەی ئەوەی بچێتە نێو خێزانێکەوە کە چەندین ساڵە دوژمدارییەک لە نێوانیادا هەیە
چەندین ساڵە بە خوێنی سەری یەکدی تیونن ئاخۆ ئێستا بە کوێ دەگەن؟!

پەیامی ئەم دۆستایەتیە لە تەڵەی ڕاوچیەکی زۆرزان دەچێ، کە ویستی پێوە بوونی ئاسکێکی نازدارە بەو تەڵەیەوە

لە دەرگادان و بانگکردنی خێزانەکەی هۆکارێک نەبوو تا وابکات ئۆرزولا دەسبەرداری گریان و شینەکەی ببێت، یانیش تەنها وەڵامێکیشان بداتەوە


"ئۆرزولا!"
دەنگە لەرزۆکەکەی جێسیکا خاتوون جارێکی دیکە بەر گوێی ئۆرزولا کەوتەوە بەڵام هێشتاش هەر بێ وەڵام بوو

"کاتێک لە تەمەنی تۆدا بووم، ڕێک وەک تۆ بووم
سەرگەرم و قەشەنگ!
ئەو کاتە هەموو شارۆچکەکە بە جوانیم دەیان ناسیم، من کچی بەرگدوورێک بووم
ئەوە پیشەی باوکم بوو، پیاوێکی ناسراو بوو کارەکانی زۆر جوان بوون
تەنانەت لە شارانی دیکەشەوە دەهاتن بۆ دیتنی کارەکانی ئەو، بۆ ئەوەی ئەو جلێکیان بۆ بدورێت
منیش کە کچە بچوکی ئەو بووم زۆرینەی کات لەگەڵ ئەودا بووم، ساڵ هاتوو ڕۆشت گەیشتمە کاتی گەورە بوون
شۆخێکی قژ سوری چاو کاڵ
جێسیکا، بوبوم بە گۆرانی هەموو گەنجانی ناوچەکە شەوان سەرمەستانە بەسەر مندا دەیانخوێند و خەیاڵیان دەکردم
منی بێ خەبەر لە دونیا تەنها سەرقاڵی سەفا و دڵخۆشی خۆم بووم ئەسڵەن دڵداری و خوازبێنێ شتێک نەبوو گرنگی پێبدەم!"
جێسیکا بێدەنگ بوو وەک ئەوەی بیهەوێت شتێک پەنهان بدات و بە نهێنی بیهێڵێتەوە
نهێنیەک کە هەموو شەوێک بە فرمێسک بۆ شەوگاری بەیان دەکات


"دواتر چی؟!"
ئۆرزولای قەشەنگ پرسی، تا داپیری بە دەنگێکی کز بە هێمنی بڵێت

"بە هەمان داستانی تۆدا ڕۆشتم
ئۆرزولا منیش ئامانجی دەستی هەڵەیەکم!"


















پێتان وایە جێسیکا و جیۆ پێشتر چ شتێک پێکی بەستونەتەوە!
دڵداری یانیش خیانەت؟!

ڕەفتارەکانی تایهیۆنگ؟!

جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now