بەشــیـ حەوتـەمـ

1.1K 243 222
                                    

خەیاڵ بکە✨





"ئۆرزولا ئەو خواردنانە بۆ کوێ دەبەیت؟!"
مامۆژنی پرسی، تا ئۆرزولا نەفرەت بکات  ئێستا وەک مشکێکی بچوکی لێهاتووە،
خواردن و جلوبەرگ دەدزێت و خۆی دەشارێتەوە


"من برسیمه دەمەوێ ئەوە لە ژوورەکەم بخۆم"
ئۆرزولا بە خەندەیەکی گەمژانەوە گوتی،
تا مامۆژنی بڕۆکانی گرژ بکات

"کاتژمێرێک نابێت نانت خواردووە!"

"تەنها زۆر هەست بە برسێتی ئەکەمم"
ئۆرزولا بە داماوی وتی، تا مامۆژنی خەندە بکات

"زۆر باشە ئەمەش بخۆ گیانی من"
لە کۆتای مامۆژنی بە میهرەبانی گوتی و پەرداخێک لە شەربەتیشی بۆ خواردنەکانی زیاد کرد،
تا ئۆرزولا لە ناخی دڵیەوە خەندە بکات بۆ باشی ئەو کەسانەی لە خێزانەکەیدان و لەگەڵیان دەژی

"دایکە تۆ بێجامە ڕەشەکەی منت نەبینیوە"
نامجون گوتی هەر کە هاتە چێشتحانەکەوە

"بۆنا بینیم لێرەوە دەڕۆشت"
دایکی بە بێزاری وەڵامی دایەوه تا نامجون ڕوخساری گرژبکات ئێستا دایکیشی گاڵتەی پێدەکات

ئۆرزولا بێدەنگ زوو لەوێ ڕۆشت چونکە ئەو باش دەزانێ بێجامەکەی نامجون لە کوێیە،













"نا بەجدی خواردنەکان زۆر خۆشن چۆلەکە!"
تایهیۆنگ گوتی کاتێک بە چێژەوە خواردنی دەخوارد ،
ئۆروزلا تەنها چاوەکانی لێسوراند

"زوو خواردنەکەت بخۆ،
کەمێکی تر کە هەموان خەوتن دەبێ لێرە بڕۆیت!"
ئۆرزولا گوتی و لەتەنیشت تایهیۆنگی برسیەوە دانیشت کە بە جۆرێک خواردنی دەخوارد وەک ئەوەی چەندین ڕۆژ بە برسێتی هێڵدرابێتەوە


"باشە بەڵام پێویستە پەیوەندی بە کەسێکەوە بکەم"
تایهیۆنگ داوای کرد،
بە مافی خۆی ئەو کاتەی لە ماڵ هاتبووەیە دەرەوە مۆبایلەەی بیرچوو بوو هەر بۆیەش پێویستە داوا لە ئۆرزولا بکات

"فەرموو"
ئۆرزولا گوتی و مۆبایلەکەی بۆ ڕاگرت تا خۆی لە ژوورەکە بچێتە دەرەوە














"ئەوان کەی یەن؟!"
ئۆرزولا پرسی پاش ئەوەی تایهیۆنگ پەیوەندی بە جەنگکوکەوە کرد

"ئەو گوتی کاتژمێر یازدە لە نزیک شەقامە گشتیەکە چاوەڕوانم دەبن"
تایهیۆنگ وەڵامی دایەوە کاتێک بە کەمێک نامۆی لە ئۆرزولای دەڕوانی،
پاشان ئەو پرسیارەی لە مێشکیدا بوو کرد تا بزانێت هۆکاری ئەم داوایەیی ئۆرزولا چیە

"تۆ بۆچیت ڕێگریت کرد لەوەی کە بێن بۆ ئێرە!"

ئۆرزولا زوو پشتی لێیکرد و خۆی بە ڕێکخستنی جێگاکەیەوە سەرقاڵ کرد تا ڕوخساری لەبەردەم تایهیۆنگدا دەرنەکەوێت

"تەنها وا باشترە نەک کەسێک لەوانەی خێزانەکەم بیان بینێت"
ئەو ڕاست ناکات،
تەنها دەترسا تایهیۆنگ ئەوان بهێنێت و جەنگکوک و جیمین ماڵەکەیان بناسنەوە
ئەوسا دەزانن کە ئۆرزولا سەر بە خێزانی یانگە و بەو جۆرەش ڕەنگە تایهیۆنگ ڕق لە ئۆروزلا هەڵبگرێت کە ئەوە شتێکە ئۆرزولا نایهەوێت!

جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now