خەیاڵ بکە✨
ئۆرزولا بە بێزاری لەسەربـان لە نزیک لێواری کۆتایـی دانیشـتبوو،
تەماشـایی ئاسمانی دەکرد، چەن حەز دەکات بفڕێت
ئەو بێزارە زۆر ماندووە،
لەو کاتەوەی بە بیریدادێت تەنهایە، زۆر بچوک بوو کاتێک باوکی مرد و دایکی هاوسەرگیری کردەوە تا ئەو لەلای داپیری جێبهێڵێتهەمیشە هەموان خۆشیان ویستووە و نازیان پێیداوە وەلێ جار جار توندن لەگەڵی ئەوەش هەر لەبەر چاکە و باشی ئۆرزۆلایە،
ئەمڕۆ کاتێ بەوەیان زانی لەگەڵ لاوە نامۆکە سەمای کردووە زۆر بە خراپی سەرزەنشتکرا،
بەڵام ئۆرزولا نەیدەزانی کە ئەو دوژمنیانەئێستاش زۆر دڵگران و غەمیگینە،
چون دڵی شکاوە لەو قسانەی پێی گوترا، دڵی شکاوە چونکە خەیاڵی ئەو لاوەی کرد بوو ئەو گەنجێکی بێوێنە بوو کە دەستی له کەمەری ئاڵاند و هەرگیز لێی نەبوویەوە،
ئێستاش کاتێک چاوەکانی دادەخات و خەیاڵ دەکات وەک ئەو ساتەی دەستی لێی ئاڵاند، هەمان هەستی دەبێت گەرمیەکی شێتانە تەواوی لەشی دەگرێتەوە، پەنجەکانی ئەفسوناوی بوون!لە دوورەوە چاوی کەوتە سەر شتێک کاتێک لە زەویەکەدا کەوت بوو و دەجوڵایەوە بۆ ساتێک ترسا بەڵام پاش ئەوەی زیاتر وردبوویەوە بەهۆی ڕوناکی سەر شاقەمەکەوە زانی کە ئەوە مرۆڤێکە!
مرۆڤێک بەڵام بۆچی بەو جۆرە دەجوڵێتەوە؟هەستی زانین خوازی بە تەواوی هەراسانی کردبوو، هەر دەبوو بچێت تا بزانێت ئەو کەسە بۆچی لەو حاڵەدایە ڕەنگە نەخۆش بووبێت و لە هۆشخۆی چوبێت
بە بێدەنگی بێ ئەوەی هیچ کەسێک هەستی پێبکات ڕۆشت بەرەو شەقامەکە کە کەمێک لە ماڵی خۆیانەوە دوور بوو،
بێگومان بێ ئەوەی بە کەس بڵێت گەر یەکێک لەوانەی ماڵەوە بیزانن ڕێگە نادەن بەم کاتەی شەو لەماڵ بچێتە دەرەوەبە ترسەوە کۆڵانەکانی دەبڕی ئەم کۆڵانانە لەم کاتەی شەودا خراپ ترسناکن مرۆڤ دەتۆقێنن
ئەوساتەی گەیشتە بەردەم ئەو کەسە ئەوسا زانی کە بریندارە خوێن ئەو ناوەی گرتبوو!بە شڵەژاویەوە لە کەسەکە نزیک بوویەوە تا بزانێت ماوە یانیش نا چون ئیدی لە جوڵە کەوتبوو
هەر کە ڕوخساری بینی بەهۆی ڕوناکیە کزەکەی سەر شەقامەکە هەناسەیەکی شۆک گەروی جێهێشت،
ئەو هەمان گەنجی سەماکەیە کەواتە کوڕی دوژمنەکەیان دەبێت ئێستا چی بکات؟!بڕوات و جێیبهێڵێت تا لە ئازاری ویژداندا بخنکێت، وە ئەو گەنجەش لێرە بمرێت یانیش بیباتە ماڵەکەی خۆی و تیماری بکات ئەو مەترسیە گەورەیە لە ئەستۆ بگرێت
ئەوەندە دوو دڵ بوو بوو دەستی بە خواردنی نینۆکەکانی کرد
گەر کەسێک بزانێت هێناویەتە ماڵەوە بەدبەختی دەکەن،
ئەو خۆ بۆ تەنها سەمایەک چی خراپ بوو پێیکرا چجا بگاتە ئەوەی بیباتە ژوورەکەی بەڵام ئاخۆ هیچ ڕێگا چارەیەکی دیکە هەیە؟!
YOU ARE READING
جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰ
Romance{ڪۆتـایی هاتووە} "ئـاسمانـی پڕ ئـەستێرەیی من!" ڪیم تایهیۆنگ ئــۆرزولـا نوسەر:لــیِّل