بەشـی یـازدەهەمــ

1.1K 243 203
                                    

خەیـاڵ بڪە✨




ژیـان هەمیشە بەم جۆرەیە. هاواردەکەیت و دەپاڕێیتەوە تا لەو ساتەدا لێرە بێت بەڵام نیە، ئەوەی تۆ دەتەوێت نایەت،
ئاخر ئەو هیچ ڕەحمێکی نیە ئەو هاودەستی چارەنوسە و بۆ نەمانت هەوڵیەتی

لیل کۆنە دڵدار و عیشقی جەنگکوک لە ڕۆژی دەسگیرانداریەکەیدا بڕیاریدا سەردانی خاڵی بکات

بەڕێز جیۆ!
لیل کچی خوشکی بەڕێز جیۆیە ، بەهۆی ئەوەی پێشتر لە یەک ماڵدا دەژیان لە منداڵیەوە لەگەڵ جەنگکوکدا گەورە بووە،
هاوڕێیەتیەکی باشیشی لەگەڵ جیمین و تایهیۆنگدا هەیە، بەڵام هەموو شت گۆڕانی بەسەردا هات ئەو ساتەی بوو بە دڵداری جەنگکوک ئەو چەند ساڵی خۆشەویستیان هەبووە پێکەوە بەڵام بە هۆکارێک کە تەنها جەنگکوک و لیل دەیزاننن ئەو پەیوەندیە کۆتایی پێهات و خێزانی لیل بەرەو ئیتاڵیا گواستیانەوە!

وە ڕۆژە ڕەشەکانی جەنگکوک دەستی پێکرد لە دووری یاری،

"کەواتە بەمزوانە هاوسەرگیری دەکەن، زۆر خۆشحاڵم بۆ ئەوە!"
کاتێک لە یەکێک لە مێزەکانی کافێکەدا دانیشتبوون ، لیل گوتی،
لە ڕاستیدا دەبوو ئێستا ئاهەنگ بگێڕدرێت بەڵام وەک ئەوەیە لە پرسەدا بن

سەرەڕای ئەوەی لیل بە خەندەوە گوتی بەڵام هەمووان دەیانزانی درۆیە و بەم هاوسەرگیریە خۆشحاڵ نیە چونکە چاوەکانی شتێکی دیکەیان دەگوت

"بێگومان من پاش ئەوەی ڕابردووم بەجێهێشت بڕیارم دا داهاتووم پڕ سۆز بکەم لەگەڵ هاوسەرەکەم!"
جەنگکوک بە جۆرێک لە ڕقەوە گوتی، کاتێک چاوەکانی وەک ئاگرێک بوو و لیلی دەسوتاند

ئەو وشانە بۆ تایهیۆنگیش زۆر قورس بوو، هەرچەند ئەوە نیوە مەست بوو بوو بەڵام دەیتوانی بەتەواوی ڕووداوەکان لێکبداتەوە

"بێگومان گەر توانیبێتت!"
لیل بە قریوەوە گوتی، وەک ئەوە دەردەکەوت کە بڵێیت تۆ درۆ دەکەیت و هێشتاش لە ڕابردوودا دەژیت، هێشتاش بە یادی من دەژیت

"کاتم نیە بۆ ئەمانە،
دەستگیرانەکەم ماندووە و دەیبەمەوە بۆ ماڵەوە!"
جەنگکوک گوتی و دەستەکانی تێکەڵ بە دەستی ئۆرزولای بێدەنگ کرد و بەرەو دەرەوەی کافێکە هەنگاوی نا، لە پێش چاوی تایهیۆنگ و لیلدا

ئەوە وەک ئازارێک بوو کە دڵی دەستوتاند، لیل چاوەکانی پڕ ئاو بوو بۆ ئەو عیشقەی لە دەستیدا بۆ ئەو مناڵێیەتیەکی کە کردی ئەو بچوک بوو تا بتوانێت ئەم ڕووداوانە پێشبینی بکات، ئەو وایدەزانی هەرکات ویستی دەتوانێت ڕابکاتەوە بۆ باوەشی جەنگکوک ئەو پێی وابوو جەنگکوک هەمیشە بۆ ئەو هەیە، بەڵام ببینە ئەو ئێستا دەستی لە ناو دەستی بێگانەیەکدایە


تایهیۆنگ کە حاڵی لەو باشتر نەبوو چاوەکانی نوقمی تاریکی بوو، ئەو دەزانێت جەنگکوک دڵی هی ئۆرزولا نیە بەڵام هێشتاش ئۆرزولا هی ئەوە نەک ئەم
کێ دەتوانێت وێنا و قبوڵی ئەو ئازارە بکات






















"بۆچی بەو جۆرە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت لە کاتێکدا ئەو خاوەنی دڵتە!"
ئۆرزولا گوتی کاتێک لەگەڵ جەنگکوکدا ڕێیان دەکرد بەرەو ماڵەوە



"دەبێت چی بکەم!"
جەنگکوک بۆ یەکەمین جار بە هێمنی لەگەڵ ئۆرزولادا دوا و بە کزی وەڵامی دایەوە

"ئایا هەڵەیەکی هێندە گەورەی کردووە کە نەتەوێت لێی ببوریت و بە هاوسەرگیریەکی ساختە ئازاری بدەیت!"
ئۆرزولا بەردەوام بوو لەوەی بەرگیری لەو کیژە بکات کە ئەمڕۆ بینی، ئەو لە چاوانی ئەو کچەدا ئازارێکی بینی کە تەنها ئافرەتێک دەتوانێت لێی بگات

"شتەکان بەو جۆرە نیە،
ئەو گەر کەسێک بیهەوێت ئازاری بدات لەناوی دەبەم، ئەو گەر پێویستی بە ڕۆحێک بێت، بێ دوو دڵی ڕۆحی خۆمی پێشکەش دەکەم بەڵام ناتوانم لەوانە ببورم کە ئەنجامی دا، ئەو مناڵێک بوو کە یاری بە هەستەکانی من کرد وەک یاریەکی منداڵانە!"
جەنگکوک بە هێمنی و ئاهێکی پڕ ئازارەوە بەردەوام بوو لە باسکردنی غەمی چەند ساڵەی و ئەو سۆز و ئەوینەی بۆ ئەو شۆخە گەنجەی هەیە


"بەڵام ببینە ئەوەی ئازاری دەدات خۆتیت، کەواتە تۆ مافت هەیە بەم جۆرەی لێبکەیت و لەگەڵیدا هەڵسوکەوت بکەیت
پاشان وەک خۆت دەڵێیت منداڵێک بوو ئاخر ناکرێت هەڵە لە منداڵێک بگرین!"
ئۆرزولا بە جۆرێک لە جۆرەکان دەیویست بڕوا بە جەنگکوک بهێنێت ئەو خاتوونە بگەڕێنێتەوە بۆ باوەشی کە خاوەنی دڵیەتی کە ئەوینی چەند ساڵەیەتی

"تۆ تێناگەیت ئۆرزولا ئەو هەرگیز بەو هاوسەرگیریەی من غەم ناخوات، ئەو هەرگیز بە نەبوونی من ئازار ناکێشێت!"
جەنگکوک بە ئازارەوە گوتی تەواوی وشەکانی ئازاری ڕۆحی خۆی دەدات، نەک کەسێکی دیکە ئەوەی کە لیل هەرگیز بۆ تەنها ساتێکیش دڵی بۆ ئەم لێی نەداوە و خۆشی نەویستووە، ئەوەی کە لیل تەنها بۆ هەوەسێکی کاتی بەکاریهێناوە وەک کێشانی ڕۆحی وایە


ئۆرزولا تەنها بە ئەسەفەوە لێی دەڕوانی ئەم خێزانە هەمووان کەلەڕەقن، هەرگیز ناتوانیت کارێک بکەیت بیرکردنەوەیان بگۆڕێت!



















لە ژوورەکەی ئەودایە، بۆنی ئەوی بۆدێت
هەموو سوچێک وەک ئەوەیە ئەوی لێبێت
مەعشوق و ئەوینی ئەو
بەڵام بە گەمژانە لە دەستی چوو، نزیک بوویەوە تا لەسەر جێگاکەیدا پاڵ بداتەوە،
هەرچەند جیمین ئامۆژگاری کرد کە نەچێتە ژوورەکەیەوە چونکە ئەو جگە لە دایکی ڕێگە بە کەس نادات بچێتە ژوورەکەیەوە بەڵام لیل سوربوو لەسەر ئەوەی کە دەبێت بچێت و تێر بە سیەکانی بۆنی ئەو هەڵبمژێت،
ئەوێک کە ئێستا ئیدی هی ئەو نیە!


لوتی نوقمی سەرینەکەی ئەو کرد یانی پرچە ڕەشەکانی شەوان لەسەر ئەمە دەحەسێتەوە
ئەوەندە بۆنی کرد خەریک بوو چیدی بۆنی ئەوی لێنەدەهات
جاران پێویست بەمە نەبوو هەر ڕاستەوخۆ بۆنی سینەی ئەوی دەکرد بەڵام شتێکی دیکەیە


زیاتر جەستەی لە جێگاکە توند دەکرد بە خەیاڵی جەستەی ئەو، فرمێسکەکانی هێواش هێواش سەرینەکەی تەڕ دەکرد ، عیشق لاوازت دەکات



"چ کارێکت لێرە هەیە!"
ئەو دەنگە ڕەق و گڕە بەس بوو تا وای لێبکات بە خێرای هەستێتەوە، وێڕای ئەوەی کە وەک جاران دەنگی بۆی پڕ سۆز نیە بەڵام هێشتاش ڕۆحی ئارام دەکاتەوە!
















زۆربەتان ئەتانویست لیل نێوانی تایهیۆنگ و ئۆرزولا ڕێک بخاتەوە بەس وابزانم پێچەوانە ئەبێتەوە ئۆرزولا نێوانی جەنگکوک و لیل ڕێک ئەخات😂😂

هەستێکی عەجیبە کە فکرەکانی خۆمم دەخوێنمەوە کە نوسەرێکی دیکە دەینوسێت بێ ئەوەی پرسی پێم کردبێت!🙂😒

جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now