بـەشــیـ هەشـتەمــ

1.1K 247 269
                                    

خەیاڵ بکە✨








هەمووان بە گەڕانەوەی کوڕە زێڕینەکەی خێزانی کیم خۆشحاڵ و بەختەوەر بوون
بێگومان هەموو چیرۆک و هۆکاری دیار نەمانەکەی زانرا تەنها شتێک کە پێویست بوو بە پەنهانی بمێنێتەوە و نەزانرێت ئۆرزولای شۆخ و شەنگ بوو!



"چی ڕودەدات؟!"
تایهیـۆنگ بە نەزانینەوە پرسی کاتێک لەناو کۆمپانیاکەیان دەنگە دەنگێکی زۆر بونی هەبوو

"خێزانی یانگ هاتوونەتە ئێرە پێم وابێت کێشەیان هەیە و دەڵێن کە ئێمە زەوی ئەوانمان داگیرکردووە!"
جیمین ڕوونکردنەوەی دا، کاتێک جەنگکوک بە بێزاری لە بارودۆخەکەی دەڕوانی

"ئەمانە پێیان وایە بەم شەڕ و کێشەیە بە کوێ دەگەن"
جەنگکوک گوتی و جیمین و تایهیۆنگیش هاوڕا بوون لەگەڵ قسەکەیدا،
ئەوە ڕاستە بەم کێشانەی دەینێنەوە تەنها بڵێسەی ئاگرێکی کۆن گەرم دەکەنەوە

"دەبێت ئێوە مافی ئێمە بدەنەوە"
جیا لە هەموان کە بە توڕەییەوە قسەیان دەکرد نامجون بە جۆرێک لە هێمنی وەڵامی دایەوە

"زۆر باشە ، ئێمە دەچینە ئەوێ گەر مافی ئێوەمان خواردبێت هەر شتێک بتانەوێ دەتاندرێتێ، بە پێچەوانەشەوە ئێوە هاتبنە سنوری ئێمەوە دەبێت هەر شتێکمان بوێت قبوڵی بکەن"
بەڕێز جیۆ بە کەمێک جدیات و تۆزێک فێڵبازی گوتی وەک ئەوەی دڵنیا بێت لەم بابەتەدا شتێک بەدەست دەهێنێت

"زۆر باشە ئێمە بەڵێن دەدەین بە شەرفمان"
ئەم وشەیەی لە دەمی یەکێک لە پیاوەکانی خێزانی یانگەوە هاتە دەرەوە بەس بوو تا هەموان بخاتە بیرکردنەوەیەکی قوڵەوە
پیاوانی ئێرە کاتێک بە شەرەفیان بەڵێن دەدەن هەرگیز ناتوانن بیشکێنن!











ئۆرزولا بە ماندووی چاوەکانی کردەوە ئەو تەواوی شەو نەیتوانی بە باشی بخەوێت کاتێک هۆکاری نەمانی خەوەکەشی نەدەزانی
ڕەنگە بەهۆی ئەو کوپە چایەوە بوو بێت،
یانیش بەهۆی ئەو جوتە چاوەوە بوو بێت کە هەمان ڕەنگی چاییان هەیە!

کاتێک ویستی هەستێتەوە چاوەکانی کەوتە سەر ئەو جلانەی کە تایهیۆنک لەبەری کرد بوو،
ئێستاش لە سوچێکی ژوورەکەیدا کەوتووە

بێ ویستی خۆی هەستایەوە تا بە دەستەکانی هەڵبگرێت و لە لوتی نزیکی بکاتەوە
پێویستە ئەم جارە کە چاوەکانی بەو کوڕە نامۆ و قەشەنگە کەوتەوە لێی ببپرسێت کە ئاخۆ چ بۆنێک بەکاردەهێنێت کە تا ئەم چەشنە نایاب و ناوازەیە خۆش دەگمەن دڵبەر،

دووبارە لەسەر جێگاکەی پاڵکەوتەوە و جلەکانی تاهیۆنگیش لەباوەشی بوو،
پرچە لولەکەی کە بەهۆی خەوتنەوە ئاڵۆسکا بوو لەسەر جێگاکەی بڵاوبوو بوویەوە، خەندەیەکی نەرم و کچانەش لەسەر لێوی بوو، تایهیۆنگ کیم جوانترین پیاوە کە تا ئێستا بینیبێتی وە بە مانای وشە پیاوە

جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now