بەشـی بیستـ و حەوتەمـ

961 207 156
                                    

🍂








ئایا پێویستە هەر بەو جۆرە بژیت
کاتێک شتێک کارێک بڕیارێک دەدەیت و لەگەڵ بیرۆکەی ئەوانـی دی ناگونجێت ئەوسا تـۆ گوناهباریت، تـۆ گەمژە و لە ڕێلادەری
تـۆ شایستەی ژیـان نیت!


بۆچی ناتوانن جیاواز بون قبوڵ بکەن بۆچی دەبێت هەمووان لەو چوارچێووەیەدا بمێننەوە کە کۆمەڵێک یاسا و کۆمەڵێک کەسان دایان ناوە کە چیدی لە ژیـاندا نین

بۆچی بەو جۆرەی هەیت ناویسترێیت تەنها دەبێت ئەو بەرگە لەبەر بکەیت کە ئەوان دەیانهەوێت و بۆیـان درویت!


قاچەکانـی لە باوەشگرتووە و لەبەردەم ئەو بارانەدا دانیشتووە
تـەواو سەرلێشێواوە ڕووداوەکان هەموویان پێکڕا ڕوویـاندا پاش ئەوەی تـوانـی داپیرەی ببینێت هەموو ئەوەی کە لە مێشکیدا دەنگ دەداتەوە و دووبارە دەبێتەوە ئەو وشە پڕ ئازار و پڕ ترسانە بوو کە دەمی داپیرەی بەجێهێشت


"لێرە بڕۆ ڕابکە، ئەوان هەرگیز ڕێگا به دڵخۆش بوونت نادەن بڕۆ لەم مەملەکەتە ون ببە"

تەواو بێ توانا و بێ هەوەس بووە
ئێستا کە تایهیۆنگیشی لا نیە باروودۆخەکە سەختر بووە ڕووداوەکان قورسترن



ئەو ناچار بوو کە بڕوات
ئەو دەبوو بچێتە پرسەی باپیری ئەو دەبوو بچێت تا جەستە نیوە ڕۆحەکەی هاوڕێ و ئازیزی دڵی ببینێت ئەو دەبوو بڕوات تا لەم هەموو کێشەیەدا ڕوو لە لایەک بکات و کەمێکیش بێت کەشە ماتەمی و مەرگئاساکە هێمن بکاتەوە


"بەڵام لە کۆتایدا من هیچ جێگایەکم نیە تا بۆی ڕابکەم"
ئەو دەنگە تێکەڵ بە نمەی بارانە شێتەکە ببوو تا وابکات ئۆرزولا بە چاوە ماندوو و بێخەو و پڕ غەمەکانیەوە لەو خاتوونە بڕوانێت
ئەو لە مێژە دەیناسێت ، ئەو بێ هاوژینێک بوو کە بە یاسا نەفرەتیەکانی کلتور شێتکرا٫

ئەو گەنج بوو کاتێک هاوسەرەکەی مرد
پاش چل ڕۆژ ماتەمی هەستایەوە سەر پێکانی و ویستی دەست بە ژیان بکاتەوە بەڵام هەر زوو ئەوانە هاوزمان و هاونیشتیمانـی ئەون بە دڵڕەقیەوە کەوتنه هەڵڕشتنی پیسی ناخیان
دانە دانەی حەڵاڵەکانیان لێ حەرامکرد  ئەو دەبێت هەر بەرگی ڕەش بپۆشێت ئاخر ئەو بێ هاوژینە!

لە ئەنجامدا شێت بوو و لە ماڵەوە دەرکرا ئێستاش سەرشەقامەکان دەگەڕێت بۆ پارویەک نان
کەسیش جارێک نەیگوت نەفرین بەسەرماندا دەبارێت


"تۆش بێ لانەیت؟!
موعتادی!"
لە تەنیشت ئۆرزولا دانیشت تا بە غەمەوە لێی بپرسێت ئاخۆ هۆکاری ئەوەی لە ژێر باراندا بە بێ کەسی دانیشتووە چیە!


"نـا ، ون بووم!
ونبووم و ناتوانم خۆم بدۆزمەوە
من خۆمم ونکردووە ئاسڵان لە بنەڕەتدا من چی بووم من کێ بووم!"
ئەوەندە بە ئازارەوە وشەکان گەروویان جێدەهێشت باران زۆر زیاتر و خێراتر دەستی بە بارین کرد وەک ئەوەی ئەو ئازارە ئەو زوڵمە توڕەی کردبێت و بیهەوێت ئەو مەخلوقە دابڕاو لە سۆزانە غەرقی ئاو بکات و بێبەریان بکات لە ژیـان
































جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now