بەشـیـ شەشـەمـ

1.2K 256 359
                                    

خەیاڵ بکە✨



ئۆرزولا و تایهیۆنگ بە دەنگە دەنگێکی زۆر بە ئاگا هاتن،
کاتێ ئۆرزولا لەسەر زەویەکە نوستبوو وە تایهیۆنگیش لەسەر جێگاکە


"چی بووە"
تایهیۆنگ بە ماندووی پرسی،
وەک ئەوە نا کە خەوی بێت تەنها برینەکانی ماندووی دەکات بە جۆرێک چەند جارێک لە شەودا بە ئاگاهات. ئازار ڕێگر بوو لە خەوتنی


"نازانم دەچم تا بزانم چی ڕوویداوە تکایە هیچ دەنگێک دەرمەکە"
ئۆرزولا گوتی تا هەڵبستێتەوە و بچێتە دەرەوە و لە پاش خۆی دەرگاکە بە جوانی قفوڵ بکات


ئۆرزولا لە پەنجەرە گەورەکەی هۆڵەکەوە سەیری کرد،
کاتێک ئەوەی بینی بە تەواوی شۆکی کرد
ئەوان بنەماڵەی کیم بوون!



"تۆ چی دەڵێیت پێت وایە ئێمە نەوەکەی ئێوەمان فڕاندووە"
خاتو جێسیکا هاواری کرد

" ئەو لە شەوی ڕابردووەوە دیار نەماوە بێگومانم ئێوە شتێکتان کردووە"
بەڕێز جیۆ هاواری کرد،
تا ئۆرزولا بە ترسەوە دەستی لەسەر دەمی دابنێت ئەو بیری لەمانە نەکردبوویەوه،
بە بیردا نەدەهات کاردانەوەکان بەم جۆرە دەبێت

"من دڵنیات ئەکەمەوە کە لێرە نیە و ئێمە ئاگاداری هیچ شتێک نین بەڕێز جیۆ"
جێسیکا بە هێمنی گوتی، تا جیۆ بە ساردی سەیری بکات و هەناسەیەکی قوڵ هەڵبمژێیت بۆ کۆتا جار سەیری جێسیکا بکات و بچرپێنێت

"گەر نەوەکەم ئازاری پێبگات بۆت باش نابێت جێسیکا"
هەر پاش ئەوە لەگەڵ نەوە و کوڕەکانی ماڵەکەی بەجێهێشت،
ئای جێسیکای داماو چۆن ناو هێنانێت ئاوا لاوازی کردی!







ئۆرزولا بە خێرای دەرگای ژوورەکەی کردەوە تا لە ترسان هەڵببەزێتەوە تایهیۆنگ ڕێک لە بەردەمی بوو

"چی ڕوودەدات"
تایهیۆنگ زۆر بە جدیەوە پرسیاری کرد

"هیچ شتێک دووبارە.. ئامۆزاکانم لە نێو یەک دەمەقاڵێیانە"
ئۆرزولا بە پچرپچڕی گوتی،
هەم لەبەر نزیکی تایهیۆنگی گەنج هەم ئەو ئێستا درۆ دەکات،
نازانێت بۆ بەڵام ئەو هەستەی گەر بێت بە تایهیۆنگ بڵێت و ئەو ڕقی لێی بێت ئازاری دەدات دەترسێ دەترسێ کە تایهیۆنگ  ڕقی لێی بێت!


"باشە ، من دەمەوێ خۆم بشۆم"
تایهیۆنگ بە ئاسایی گوتی و کەمێک لە ئۆرزولا دوور کەوتەوە هەر چەند نەیدەتوانی بە ئاسایی بڕوات

"تۆ شێت بوویت، ناتوانی خۆت بشۆیت!"
ئۆرزولا بە چرپەیەکی هاوارەوە گوتی، بە مافی خۆی ئەم کوڕە زۆر شێتانە ڕەفتار دەکات


"گەر خەمی منە ناهێڵم برینەکانم تەڕ ببێت بێخەم بە"
تایهیۆنگ بە کەمێک فیزەوە گوتی وەلێ ئۆرزولا ڕایەکی تری هەبوو


"ببورە خەم؟!
هەرگیز من خەمم نیە شەوی ڕابردووش تەنها بەزەیم پێدا هاتەوە، تۆ دەبێ هەر ئەمڕۆ لێرە بڕۆیت گەر نا کێشەم بۆ دروست دەکەیت"
ئۆرزولا بە کەمێک لوتبەرزیەوە گوتی تا تایهیۆنگ لەسەرخۆ لێی نزیک ببێتەوە،
نزیک بوونەوەیەکی ترسناک!

جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now