بەشـی سـیازدەهەمـ

1.2K 252 265
                                    

چێژی لێ ببینە🍂

هەمووان لەسەر خوانـی ئێـوارە ڪۆبوبونەوە،
هەریەڪ لە خەیاڵێک و خەمێکدا نوقمە

لیل کە لە بەرامبەر جەنگکوک دانیشتووە و بە چاوە گەورەکانی خەریکە قوتی دەدا، بێ هیچ شەرم و سڵکردنەوەیەک


جەنگکوکیش کە هەموو هەوڵێک دەدات خۆی لەم نیگایانە بێ بەریبکات و فەرامۆشی بکات وەک ئەوەی ئەسڵان دڵی بەو نیگایانە گەرم نەبوو بێت




تـەنها کەسێک لەسەر ئەو خوانەدا بوونی نەبوو ئەویش کیم تایهیۆنگ بوو، کە لە ماوەی ئەم مانگەی کە تێپەڕیوە بە تەواوی خۆی لە خێزانەکە بە دوور گرتووە، ئەمەش بەڕێز جیۆی نیگەران و توڕە کردووە

لیل کە ئەوەندە خەریکی خواردنی جەنگکوک بوو بە چاوەکانی ئەوەندە لە خواردنەکەی بەردەمی نەخوارد بوو، بۆ ساتێک چاوی لە جەنگکوک هەڵگرت تا بە نازەوە ڕوو لە خاڵی بکات بۆ داوایەک



"خـاڵە دەکرێ بە جەنگکوک بڵێیت بمباتە دەرەوە، من دەمەوێ ئێرە ببنم!"
ئەوە بۆ جەنگکوک بێزارکەر بوو نەک بۆ ئەوەی نەیهەوێت بەڵکو ئەو بێزاردەبوو لەلای لیلدا وەک ئەوەی چیدی خۆشی نەوێت ڕەفتاری دەکرد

"بۆ جەنگکوک لەگەڵ جیمیندا بڕۆ!"
بەڕێز جیۆ بە هێمنی وەڵامی دایەوە کە ئەو پێشنیارەی وایکرد خواردنەکە لە گەرووی جیمین بگیرێت
بۆچی هەمیشە دەبێ ئەو خراپیەکان چاک بکاتەوە؟!



"ببورە بەڵام من چونە دەرەوەم ڕێکخستووە باپیرە!"
جیمین پاش ئەوەی کەمێک هەناسەی ڕێکخستەوە گوتی ڕاستی ئەو دەبێت بچێت بۆ لانەی دوو دڵداری دیکە بەم بۆنەیەشەوە دەتوانێت خۆی ڕزگاربکات لە چونە دەرەوە لەگەڵ لیلدا!

"باشە جەنگکوک ئەمشەو لیل ببەدەرەوە، بەڵام بێ هیچ هەڵەیەک تۆ دەزگیرانداری!"
بەڕێز جیۆ گوتی و خوانەکەی بەجێهێشت لە ڕاستیدا ئەو تەنها بۆ تێکدانی ئەو چاوبازیەی لیل بەبیری هێنانەوە کە جەنگکوک ئێستا سەڵت نیە


لیل بێ گوێدانە وشەکانی خاڵی بە دڵخۆشیەوە هەستایەوە تا بچێت خۆی ئامادە بکات هەر چۆنێک بێت چونە دەرەوە لەگەڵ کۆنە یاردا شیرینە!



"بەو نیگایە سەیری منی بکردایە دەتوامەوە!"
جیمین لە پشگوێی جەنگکوک گوتی و مەبەستی وشەکانی بۆ چاوبازیەکەی لیل بوو

"من خۆڕاگرم وەک تۆ نیم
پاشان بۆ درۆ ئەکەیت تۆ هیچ کارێکت نیە٫ من نەمدەویست لەگەڵی بڕۆمە دەرەوە"
جەنگکوک بە ناڕەزاییەوە گوتی


"وانـیە کارم هەیە، خۆت دەزانی دەبێت خواردیان بۆ ببەم
پاشان تۆ هیچ ناڕەزاییەکت دەرنەبڕی!"
جیمین ڕاست دەکات ئەو بە وشەیەکیش ڕێگری لە چونە دەرەوەکە نەکرد

"هەست ئەکەم خیانەتم لێدەکرێ!"
جەنگکوک بە ڕابواردنەوە گوتی تا قاقایی جیمین بەرزببێتەوە، ئەوان هێشتاش دوو هاوڕێی سەرسەرین کە بە هاوڕێی سێیەمیان ڕادەبوێرن






















جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now