بەشی بیست و پێنجەمـ

1K 206 261
                                    

خەیاڵـ بڪە🍂






لە بنەڕەتدا ژیـان ئاوازێکە کە هەندێک جار غەمگـین و هەندێک جار بە جۆشە ئاوازی مەرگ بۆ کەسێک دەژەنێت و لە لایەکـی دیکەوە بۆ لە دایکبونێک دەست بە ژەنین دەکات ژیـان یاریەکە کە هەمیشە لە کردنـی خۆی بەردەوامە بێ گوێدانە حاڵەت و کەسەکان



لەگەڵ شەونمی سەر لە بەیانـیدا بە هەوایەکـی ساردی پایزانە بە ئاگاهات
بۆ چەند ساتێکی کەم لە بۆشایی دەروانـی ، ژیـان خۆشی دەوێت یانیش ڕقی لێیەتـی، خۆشی دەوێت کە وایکرد عاشق ببێت و لەزەتـی ئەوین بکات
ڕقی لێیەتـی کە ڕێگاکانـی پڕ دڕکی تیژ و ڕەق کردووە، ئاسڵان چارەنوس دەیهەوێت دژی بوەستێتەوە یانیش هاودەنگ و هاو غەمی بێت


هەستایەوە و بە پارچەیەک جەستە بێ عەیب و سەرنجبەرەکەی داپۆشی پاشان بە جۆشەوە لە ژوورەکە چووە دەرەوە تا لە پەنجەرە گەورەکەوە ببینێت یاری لەسەر ئەو جۆلانەیەیی بە دەستەکانـی خۆی بە عیشق و ئارەزووی شادبوونەوە بە ڕووی جوانـی دڵداری دروستـی کرد دانیشتووە


باش لەبیریەتـی غەرقی غەم و ترسی لە دەستچونـی ببوو بەڵام هێشتاش ئومێدێکی کوێرانە کە سەرچاوەکەی عیشقێکی قوڵ و ڕاست بوو بە چرپیەوە بۆی دەخوێند وێنایی بولبولی سەرمەست کە لە بەهاری گوڵیندا لەسەر چلی دارەکان بە دەنێگێکی هێمنەوە دەخوێنێت و موژدەیی بەهارێکی سەوز دەهێنێ بە دەنگە دڵبەرەکەیەوە بەخێرهاتنـی گوڵی دڵداری دەکات، بە هەمان چەشن ئەو ئومێدە شێتەی دڵـی ئەویش هاواری دەکرد و دەیگوت مژدە بێت لێت یارت هەر دەگەڕێتەوە



بە هێمنـی لە پشتیەوە وەستا تا دەست بکات بەوەی جۆلانەکەی بجوڵێنێت ئەویدیش لە خەیاڵە قوڵەکانی وەدەربێنێت

"چۆلەکەکەی من بیر لە چی دەکاتەوە ئاوا لێی قوڵبۆتەوە، دەکرێت ئیرەیی پێببەم؟!"
تایهیۆنگ بە دەنگێکی هێمن و پـیاوانەوە گوتی تا ئەوەی دی بە کراسە تەنکەکەی بەریەوە هەڵبلەرزێ، نەک لە ساردی هەوای شێتـی پایز بەڵکو لە سحری دەنگی یاری٫



"بیرمدەکردەوە لـە تۆ لە ئێمە  دەکرێت ساڵانێکی دی لەم کاتانەدا بە قورسی بە ئاگابێم چون منداڵە شێتەکانی تۆ له درەنگانی شەودا بە ئاگایان هێناوم، برسی بوون!"
ئۆرزولا بە خەندەیەکی شیرینەوە قسەی دەکرد خەیاڵەکانی ئەوەندە  شیرین بوون کە کاری لە دەنگی و ڕوخساری کرد بوو
بە هەمان چەشنی خۆی شیرینی کردبوون


تایهیۆنگ خەندەیەک لێوی تەنی ئەو خەیاڵانە بە خەیاڵی وەها جوانن جچا ببێت بەڕاستی ئاخۆ قەدەر ڕێگە دەدات؟!

"ئەوان دەکرێ زۆر جوان بن چونکە دایکیان شاژنـی جوانیە،
بەڵام بۆچی دەڵێی منداڵەکان؟!"


"ئاخر من دەمەوێ لە یەک کاتدا سێ منداڵم ببێت!"
ئۆرزولا بە نازەوە گوتی و بە چاوەکانی لە تایهیۆنگ دەپاڕایەوە کە سێ منداڵی بە یەک جار ببێت تایهیۆنگ لە قاقایی پێکەنینیدا ئەم کیژە دەکرێ کەمێک وانەی لە شەیتانەوە وەرگرتبێت؟!


جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now