بەشـی حەڤدەهەمـ

1.1K 229 267
                                    

خەیــاڵ بـڪە








ژیـان هەمیشە بەردەوامـە لە یاریکردن مرۆڤەکانـیش وەک بوکەڵەیەک بەکاردەهێنرێن

دوونـیا بەسەر ئۆرزولای شۆخدا ڕووخا کاتـێک بەزۆری بەڕێز جیۆ لە ئۆتۆمبێلەکە هێنرایە دەرەوە ئەوان بە دیاریکراوی لە ناوەندی شارۆچکەکەدا بوون وە لە ئێستادا هەمووان لە دەرەوەن چونکە لە بەیانیاندا سەرقاڵ دەبن به کارەکانیانەوە، هەر لەگەڵ ئەو دیمەنەدا کە جیۆ بە زۆری ئۆرزولا ڕادەکێشێت هەمووان لە دەوریان کۆبونەوە بۆچـی هەمووان هێندە بە پەرۆشی زانینی چیرۆکی کەسێکی دین؟!
بۆچی سەرگەرمن بە زانـینی هەڵەی ئەوانـی دیکەوە ئایا بڕیارە هەرگـیز خۆیان هەڵە نەکەن؟!



"ببینن خەڵکینا ببینە چۆن ئەم بێ ئابڕووە کوڕەکانمی فیوداوە!
ببینە چۆن ئەم ئاگرە کەوتۆتە نێوان  ڕۆڵەکانم و سەرگەردانـی کردوون؟!
ئـەم بەچکە شەیتانە دەیهەوێت نـاو کەسایـەتیـمان پیس بکات هەرچۆنێـک بێت ئەو بەشێکە لە یانگەکان
من هەڵە بووم و بێ ئابڕوویەکم کرد بە کەسی خۆم!"
ئــەو وشانە بێ بەزەیانە لە لێوی بەڕێز جیۆ دەهاتە دەرەوە تـا دڵـ و کەسـایەتـی و شـکۆی ئۆرزولا بشکێنێت


"چی ڕوویداوە!"
ئـەوە هاواری بەرزی جێسیکا بوو پاش ئەوەی جیۆ پەیوەندی پێوەکرد و پێی گوت کە بێت بۆ ناوەندی شارۆچکە تـا قەرزەکەی وەربگرێتەوە



"دەتەوێ بزانیت!
ئۆرزولای کچت پاش ئەوەی دەزگیرانی جەنگکوک بوو بەڵام لە نیوەشەودا چۆتە ژووری تایهیۆنگ و بە فێڵ و سحرێکی ئافرەتانە فریوی داوە ئەوی بردۆتە جێگاوە و گوناهی پێ ئەنجامداوە
ئێستاش ئاگرێکی ڕق لە نێـوان نەوەکـانمدا هەڵگرساوە
خەڵکینا ببینن من نیازی ئاشتیم هەبوو چ بەڵایەکم توش بوو!"
جـیۆ وەک زوڵم لێکراوێک خۆی نواند و دەسـتی بە نوزانەوە کرد تا عاطیفەی خەڵکی ناوچەکە بجوڵێنێ
وە بێگومان کارەکەشی سەرکەوتوو بوو


"ئەو بێ ئابڕوە دەبێت دەربەدەر بکرێت!"
"نەخێر نەخێر دەبێت بکوژرێت تا هەمووان ببزانن سزای کارێکی وەها چیە!"
"پێویستە بەردباران بکرێت"


هەمووان بە دڵێکی ڕەق و دوو چاوی بەستراوەوە بڕیاریاندا وەک ئەوەی ڕۆژێک ئەم کیژە نەبووبێت کە هەمووان خۆشیان ئەویست، مرۆڤەکانی بۆچـی هێندە بێوەفان بۆچـی زوو دەگۆڕێن؟!

بێ گوێدانە هیچ شتێک بێ گوێدانە هەست و مرۆڤ بوون هەر یەک لەبەردەم خۆیەوە بەردێکی هەڵگرت تا بێ هەستانە ئەو شۆخە شکاوە بەر بەرد بدەن

دانەیەک بۆ سەری کە پرچە کاڵەکەی بە سور ڕەنگ کرد تایهیۆنگ پرچە لولەکەی زۆر خۆشدەویست بەردێکی دیکەش بۆ نێوچاوانـی تایهیۆنگ هەمیشە ماچـی ئەوێی دەکرد دانەیەکـی دیکەش بێ ڕەحمانە بەر برۆی کەوت و خوێن چاوەکـانـی شوشتەوە ئەو چاوانەی قیبلەی ئەوینی تایهیۆنگ بوون بەردێکی تـر بەر سنگی کەوت تا جلە سپەیەکەی دڵۆپێک لە سوری تێدا دروست ببێت تایهیۆنگ هەمیشە بۆنـی سینە و ملـی دەکرد




جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now