بەشـی چـواردەهەمـ

1.1K 242 225
                                    

چێژی لێ ببینە🍂





شۆخێکی گەنج و نازدار بە دەستە ناسک و بچوکەکانی سەرقاڵ بوو بە ڕێکخستنی کۆمەڵە قوماشێک بە سۆزەوە کارەکەی دەکات خۆشحاڵە بەوە

لە پڕ هەسـتی بە دەستێکی نەرم کرد لەسەر دەستەکانی سەری بەرز کردەوە تا چاوەکانی بە دوو چاوی پڕ سۆز و میهر شاد ببێت

"تۆ ماندوو دەبیت ئازیزم"
دەنگی پڕ بوو لە میهرەبانی،
کچە بچوکەکەی بە شیرینی خەندەی کرد و دەستە ماندووەکانی باوکی بەرەو لێوی برد تا ماچی بکات

"هێشتاش وێنایی ماندوو بوونی تۆ نیە!"
هەمیشە گوتراوە کچەکان لە دایکیان نزیکترن بەڵام پاڵەوانـی چیرۆکی ژیانی هەموو کچێک باوکیەتی

بەڵام لە چیرۆکی ژیانی ئەم شۆخەدا باوکی پاڵەوان و ژیـانی ئەوە ئەو نزیکتریشە لە دایکی باوکی تایبەترینە



زۆر بە خێرایی دەرگاکە کرایەوە تا سۆز و ئاسودەیی نێوان کچ و باوکەکە تێکبدات چاوەکانیان کەوتە سەر ئەو دوو گەنجەی کە بە شێوازێکی بێڕێزانە هاتنە ژوورەوە

"جلەکانمان تەواو نەکراوە؟!"
یەکێک لەوان کە خاوەنی ڕوخسارێکی سپی و دوو چاوی ڕەش بوو گوتی،
وشەکان ئاڕاستەی باوکەکە بوو بەڵام چاوەکانی لەسەر شۆخەکە گرسابوویەوە

"بەڵێ، دەتانەوێ لێرە تاقیبکەنەوە!"
بە دەنگێکی پڕ ڕێز وەڵامی دایەوە، چونکە ئەوان کوڕی گەورە و خاوەنی ناوچەکەن بێ ڕێزی بەرامبەر ئەوان هەمیشە لە زیانی خۆیان دەکەوێت


"بۆنا من یەکەم جار لەبەری دەکەم!"
لاوەکەی دیکە قسەی کرد و بە خەندەیەکی گاڵتە ئامێز لە کیژەکەی ڕوانـی

"داپیرە!"
ئەو دەنگە هۆکارێک بوو تا بیگەڕێنێتەوە بۆ ڕاستـی و لە بیرکردنەوە و خەیاڵەکانی دایببڕێنێت!
گەڕاندنەوە بۆ ژیانـی ڕاسـتی کەمێک بێزارکەر بوو چونکە وای دەکرد، ئاوات بخوازێت کات بگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو تا ئەو ڕۆژە پڕ بە توانایی ڕایبکردایە و نەکەوتایەتە بەر بینایی ئەو دڕندانە

"بۆ شوێنێک دەڕۆیت ئازیزم؟!"
خاتوو جێسیکا بە سۆزەوە لە ئۆرزولای شۆخی پرسی کاتێک بە نازداری خۆی ڕازاندبوویەوە زۆر جوان دیار بوو


"بەڵێ بڕیارە جەنگکوک بێت بە شوێنمدا!"
ئۆرزولا وەڵامی دایەوە بە دەنگێکی بەسۆز، خاتوو جێسیکا چاوەکانی پڕ ئەسرین بوو ئەو تاکە کەسە دەزانێت چی لەژێر سەری ئەو ئەهریمەنەدا دەگوزەرێت
دەزانێت کیژە فریشتە ئاساکەی بوە بە قوربانی دەستـی ئەهریمەنە دۆزەخیەکە

"ئاگاداری خۆتبە گیانم، ڕێگری بکە لەوەی بکەویتە داوی جەنگکوک یان هەر یەکێکی دیکە مەشپرسە بۆ!"
وشەکانی خاتوو جێسیکا بە تەواوی ئۆرزولای نا ئارام کرد داپیرەی ئاگادار نیە هەموو سنورێکی ئەوینی بەزاندووە لە عیشقی چاوەکانی زێڕینترین نەوەدا

جـُۆلانەییِ ئـَاس٘مـانْ ᵏᵗʰWhere stories live. Discover now