-1-Intro.

4.6K 343 53
                                    











«فریشتە شاراوەکە»







*تۆ!*
*زۆر بەهێزتری لەوەی بیری لێ دەکەیتەوە*





لە کۆنەوە باپیرە گەوری یونی کۆمەڵێک یاسای داناوە هەموو هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە خەریک بوو دەبوو بە بلیۆنێر و  بەسەر هەموو ئەو کەسانە زاڵ دەبوو کە پێیان دەگووت (تۆ هەرگیز نابی بە هیچ)  بەڵێ ئەو سەرکەوت بەسەر هەموو ئاستەنگەکانی ژیانی و ...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.













لە کۆنەوە باپیرە گەوری یونی کۆمەڵێک یاسای داناوە هەموو هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە خەریک بوو دەبوو بە بلیۆنێر و  بەسەر هەموو ئەو کەسانە زاڵ دەبوو کە پێیان دەگووت
(تۆ هەرگیز نابی بە هیچ)
بەڵێ ئەو سەرکەوت بەسەر هەموو ئاستەنگەکانی ژیانی و بوو بە یەکێک لە دەوڵەمەنترین کەسەکانی وڵاتەکەی.
بەڵام  چی ڕوویدا؟
لە ناکاو تووشی زۆر کێشە بۆوە و ڕەخنەیەکی زۆری لێ گیرا لە لایەن خەڵکەوە بەڵێ ئەو خەڵکەی کە هەرگیز ناتوانی دەرباز بی لە تانە و قسەی نەشیاویان بۆ هەموو شتێک قسەیەکیان هەیە...


بۆیە بڕیاری دا کە بۆ خێزانەکەی و نەوەکانی داهاتووی هەندێک یاسا دابنێ کە بە لای خۆیەوە یاسای سادە و باش بوون بۆ ئەوەی خێزانەکەی بپارێزێت بەڵام ئەو نەیدەزانی کە خەونی ڕۆڵە و نەوەکانی خۆی هەمووی لە ناو دەبات و دەیان خنکێنێت لە زیندانەکەی دا کە بە لای خۆیەوە وەک بەهەشت وابوو چونکە دەترسا لەوەی جارێکی تر ڕوبەڕوی خەڵک ببێتەوە و وا بکەن بە وشەکانیان ئازاری بدەن.

یاساکان ئەمانە بوون:

(١-تەنها پیاوەکان بۆیان هەیە بڕۆنە دەرەوە ئەویش تەنها بە مەبەستی کار و کۆمپانیا.
٢-تەنها لە بۆنە گرنگەکان خێزانەکان بۆیان هەیە یەک ببینن و کۆ ببنەوە وە بە مەبەستی کار دەتوانن سەردانی یەک بکەن. 
٣-هیچ هاوڕێیەتیەک لەگەڵ کەسی بێگانەدا ڕێگەپێدراو نیە.
٤-تەنها ئەو کاتە ئەندامێکی خێزانەکە دەتوانێت هاوسەرگیری بکات کە تەمەنی لە ١٩ ساڵ تێپەڕ دەکات و لەگەڵ ئەو خێزان و کەسەش  دەبێت کە پێشتر بۆی دیاری کراوە.)





باشە ئەوانە تەنها یاسا بنەڕەتیەکانن
بەڵام ئایا یونی بە هەموو ئەوانە ڕازی دەبێت؟
هەموو ئەو تەمەنەی هەیەتی بە جێبەجێ کردنی ئەو یاسایانە بەڕێی کردوە ئەو وەک دۆزەخ بێزارە لەو هەمووە گوێڕایەڵیە!
بەڵێ ئەو کچە گوێڕایەڵەکەی دایە و بابەیە بەڵام ئەویش مرۆڤە و کچێکە!

"𝗧𝗵𝗲 𝗛𝗶𝗱𝗱𝗲𝗻 𝗔𝗻𝗴𝗲𝗹" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now