-20-

1.6K 219 103
                                    



———————————————————

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



———————————————————







Yoonie pov:—






دوای ئەوەی جیمین ڕۆیشت بیرم کەوتەوە کە پێویستە پەیوەندی بە تایەوە بکەم

"سڵاو هەنگوینەکەم"
تای بە دەنگە قوڵەکەی وتی کاتێک پەیوەندیە ڤیدیۆیەکەی هەڵگرت

"سڵاو خۆشەویستم، چۆنیت کارەکانت بە باشی بەڕێوە دەچن؟"
من بە زەردەخەنەوە بەوم وت کاتێک ئەو چاوەکانی دەخوراند، وا دیارە کە زۆر ماندووە ورچە شیرینەکەم

"ئممم زۆر باشە بەڵام من بیری تۆ دەکەم"
ئەو دەنگی خۆی وا دەرخست کە زۆر دڵ تەنگە

"ئاییی تاتاکەم ئەوەندەی نەماوە دەگەڕێیتەوە، منیش بیرت دەکەم مێردە قۆزەکەم"
من وتم لە کاتێکدا ئەو زەردەخەنەی بۆم دەکرد

ئاهـ زەردەخەنە شیرنەکەی کە من هەرگیز بێزار نابم لە بینینی، ئەو پیاوە من دەکوژێ دڵنیام.

"دەی خەریک بوو بیرم بچێتەوە کە بۆچی پەیوەندیم پێوە کردووی"
لە ناکاو وتم کاتێک بیرم هاتەوە کە بۆچی دەمویست قسەی لەگەڵ بکەم

"ئەو شتە چیە کە دەتەوێ پێمی بڵێی؟"
تای بە ئارامیەوە پرسیاری لێ کردم

"ئممم، ڕاستیەکەی دەمویست پێت بلێم کە بەیانی دەمەوێت سەردانی دکتۆرەکەم بکەم ئایە دەتوانم؟"
من بە کەمێک شڵەژانەوە وتم، تکایە با داوای هۆکارەکەی نەکات تکایە.

"𝗧𝗵𝗲 𝗛𝗶𝗱𝗱𝗲𝗻 𝗔𝗻𝗴𝗲𝗹" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now