-23-

1.5K 217 197
                                    


———————————————————

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



———————————————————












Taehyung pov:—












"دەی گیانەکەم تەنها ئەمجارەش هەوڵبدە"
وتم لە کاتێکدا توند دەستەکانی یونیم گرتبوو

"ئاهــ.. بە نەفرەت بییی تایهیۆنگ هەموو ئەمانە بەهۆی تۆوەیە ئاهـ.."
یونی بە هاوارەوە وتی کاتێک بەردەوام نەفرەتم لێ دەکات لەوکاتەوەی کە ئازاری بۆ دروستبووە

ئای خوایە من نازانم چی لەگەڵ بکەم ئەو پێویستە ئێستا بەهێز بێت بۆ ئەوەی کوڕەکەمان بهێنێتە سەر دونیاوە.

"من ناتوانم تای ئەوە زۆر ئازاری هەیە ئاهــ.."
ئەو قیژاندی، بە تەواوی بێهێز بووبوو

ئەوە زۆر ئازارم دەدات کە بەو شێوەیە ئەو دەبینم، خوایە گیان ئەو و منداڵەکەشم بۆ بپارێزە من ناتوانم وێنای ژیانم بکەم بەبێ یونی.

"خاتوو یونی دەبێ یارمەتیمان بدەیت و بەهێز بیت ئەوەندەی نەماوە کۆرپەکەت بە تەواوی لە دایک دەبێت تەنها کەمێکی تر"
پەرستارەکە بە ئارامی بە یونی وت کاتێک لە لاکەی ترەوە دەستی ئەوی گرتبوو.

"دەی یونی لەبەر منداڵەکەمان، لەبەر ئێمە"
من بە چاوەکانم تکام لێی دەکرد بۆ ئەوەی بەردەوام بێت.

ئەو کۆتا هەوڵی خۆی دا هەرکە دەنگی گریانی منداڵ هۆڵی منداڵبوونەکەی پڕ کرد، یونی هەرکە گوێی لە دەنگی بوو هەناسەیەکی پڕ لە ئازاری دایەوە و زەردەخەنەیەکی کرد و بە ماندوویی چاوەکانی داخست.

"𝗧𝗵𝗲 𝗛𝗶𝗱𝗱𝗲𝗻 𝗔𝗻𝗴𝗲𝗹" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now