-19-

1.6K 229 64
                                    



———————————————————

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




———————————————————








Yoonie pov:—








ئەوە نزیکەی مانگێکە لەو شەوەوە کە ئەم ڕوداوە ڕوویدا، زۆر کاتی ویست تاوەکو بە تەواوی لەو شۆکە بێمە دەرەوە بەڵام تای هەمیشە یارمەتی دەدام بۆ ئەوەی هەموو ئەمانە لە بیر بکەم

ئەو تەنانەت هەندێک ڕۆژ نەدەڕۆیشتە سەر کارەکەی و تەواوی کاتەکانی لەگەڵم بەسەر دەبرد، بۆ یەک چرکەش نەوەستاوە لەوەی خۆشەویستیم پێ بدات

بێ گومان من زۆر باشتر بوومە ئێستا و زاڵبوومە بەسەر ئەو خەوە ناخۆشانەی کە شەوانە دەمبینین، ئەوە زۆر ڕووی دەدا لە دوای ڕووداوەکەوە هەردەم کابوسم دەبینی لە خەونەکانم

هەمیشە تای منی بەخەبەر دەهێناوە و لە باوەشی خۆی ئارامی دەکردمەوە و پێی دەوتم کە من باش دەبم.

ئەوانە هەمووی تێپەڕین.

سەبارەت بە جۆنگکوک من تا ئێستا بوێری ئەوەم نەبووە دوبارە بیبینمەوە

زۆر هەوڵم دا تا تای ڕازی بکەم وازی لێ بێنێت، ئەو دەیویست بە یاسا لەگەڵی بجوڵێتەوە و بیداتە دەست دادگا و زیندانی بکات

بەڵام من ئەمەم نەدەویست نەک لەبەر ئەوەی خەمی کووکم بوو، من تەنها نەمدەویست کەس بەو بابەتە بزانێت

من زۆر داوام لە تای کرد کە ئەو بابەتە بە نهێنی بهێڵێتەوە، نەمدەتوانی ڕووبەروی خێزانەکەم ببمەوە ئەگەر ئەوەیان زانیبا

وە ئەگەر ئەو بابەتە گەیشتبا دادگا بێگومان هەموو جیهان بەوەی دەزانی، ئەوە زیاتر بۆم سەخت دەبوو نەمدەتوانی بەرگەی ئەو هەمووە سەرنجە بگرم کە لە لایەن خەڵکیەوە دەکەوتە سەرم

تای پێی وتم کە وا دەکات ئەوە بە نهێنی بمێنێتەوە و کەس بەوە نازانێت تەنها سکاڵای لەسەر بکەم ئەو هەموو شتێک چارەسەر دەکات بەڵام من نەمتوانی ئەوە بکەم

"𝗧𝗵𝗲 𝗛𝗶𝗱𝗱𝗲𝗻 𝗔𝗻𝗴𝗲𝗹" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now