-3-

1.9K 270 75
                                    


———————————————————

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.






———————————————————

Enjoy:)







یونی بە هێواشی لە سەر پەیژەکان دەهاتە خوارە و بەرە و باخچە گەورەکەی ماڵەوەیان دەڕۆیشت ئەو زۆر شڵەژا بوو چاوەکان هەموو لەسەری بوون ئەوە ئاهەنگێکی سادە بوو وەک هەموو کات تەنها خێزانی  مامی و پوری لەوێ بوون بەڵام ئەوەی جیاواز بوو ئەوە بوو کە خێزانی کیمیش لەوێ ئامادە بوون.


ئەوە قورس بوو بۆ یونی کە ڕانەهاتووە بە بینینی کەسی نەناسراو و تێکەڵبوون لەگەڵ کەسی نوێدا بەڵێ بۆ ئەو خێزانی کیم زۆر نامۆ بوون چونکە هەرگیز تێکەڵیان نەبووە تەنها ئەو کاتەی ١٠ ساڵان بوو ئەوانی بینی بەڵام ئەو کات گرینگی پێ نەدادا.









Yoonie pov:—







بەرەو باخچەکە دەڕۆشتم بینیم باوکم لەگەل ئەوان قسە دەکات خێزانی کیم هەموویان لەوێ بوون بەڕێز کیم جیهو و کوڕەکەی بەڕێز کیم سۆجون و هاوسەرەکەی خاتوو مین سۆهی وە دەزگیرانەکەم کیم تایهیۆنگ ئەوان بە ئارامی قسەیان دەکرد و زەردەخەنەیان بۆ یەک دەکرد.


سەیری ئەوم کرد زۆر بە هێمنی دانیشتووە و گوێی لە قسەکانی باوکم گرتووە ئەو زۆر قۆز دەردەکەوت بەو قاتە ڕەشەیەوە لە ناکاو دڵم دەستی کرد بە خێرا لێدان لە کاتی سەرنجدانی ئەو دڵم بەرگەی ئەوە ناگرێ.


لە ناکاو باوکم سەرنجی کەوتە سەر من کە لە شوێنی خۆم تەنها وەستا بووم و سەیری ئەوانم دەکرد لەو کاتەوەی پێم خستۆتە باخچەکە.


باوکم زەردەخەنەیەکی گەرمی کرد و بە نەرمی بانگی کردم بۆ ئەوەی وا بکات هەموو سەرنجی ئەوانەی لەگەڵی دانیشتوون بە خێرایی بکەوێتە سەر من.


دڵم لێدانێکی خێرای تێپەڕاند هەر کە تایهیۆنگ بەو چاوە ڕەشانەی سەیری کردم ئەمە بۆ دڵم زۆر خراپە تکایە بەو شێوەیە سەریم مەکە، ئەو زۆر بە ساردی سەیری دەکردم وای لێ کردم لەرز بە گیانم دا بێت.


باوکم بە سەری ئاماژەی پێ کردم کە بڕۆمە لایان منیش بە هەنگاوە بچوک و هێواشەکانم لێیان نزیک دەبوومەوە، لەگەڵ هەر نزیک بوونەوەیەک دڵم زیاتر دەستی دەکرد بە خێرا لێدان کە هەستم بە ترس دەکرد ئەگەر گوێیان لە دەنگی دڵم بێت.


"𝗧𝗵𝗲 𝗛𝗶𝗱𝗱𝗲𝗻 𝗔𝗻𝗴𝗲𝗹" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now