-4-

1.8K 270 47
                                    




———————————————————

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.








———————————————————







Yoonie pov:—









لە دوای ئەو داواکاریەی کە لێی کردم تەنانەت چاوەڕێی وەڵامدانەوەی من نەبوو بە نەرمی دەستی گرتم و منی بەرەو ناوەڕاستی باخچەکە برد و دەستەکانی خستە سەر کەمەرم و منی لە خۆی نزیک کردەوە من تەنها زۆر سەرسام بوو بووم بۆ ئەوەی قسە بکەم و بە تەواوی شوێن هەنگاوەکانی دەکەوتم نەمدەتوانی کۆنتڕۆڵی خۆم بکەم ئەو بە تەواوی دەستی بەسەرم داگرتبوو بەو ڕەفتارە سەیرانەی ئەوە تەنها یەکەم جارمانە کە بەو شێوەیە لە یەک نزیک بین کەچی ئەو وا هەڵسوکەوت دەکا وەک ئەوەی ساڵانێکی زۆر بێ مامەڵەی لەگەڵ کردووم.


لەوانەیە ئەو تەنها شارەزایەکی زۆری هەبێ لە مامەڵە کردن لەگەڵ ئافرەتاندا، کێ دەزانێ ئەو دەتوانێ هەر چی بیەوێ بە دەستی بێنێ ئەوە زۆر ئاسان بوو بۆی تاوەکو ئافرەتێک بە دەست بێنێ، تەنها وا بیر دەکەمەوە کە هەرگیز بێ بوونی ئافرەتێک لە تەنیشتیەوە نەخەوتبێ، ئەو تەنها وا دەردەکەوێ.


هیوا دارم ئەو بیرکردنەوانەم هەڵە بن نامەوێ هاوسەرەکەم بەو شێوەیە بێت خوایە گیان.


من بە هێمنی دەستەکانم لەسەر سینگی دانا بوو و ئەویش بە هێواشی دەستەکانی دەجوڵاندەوە لەسەر پشت و کەمەرم، ئەوە وای لێ دەکردم زۆر هەست بە لێدانە خێراکانی دڵم بکەم کە لەو کاتەوەی ئەوی بینیوە نەوەستاوە لە شەرمەزار کردنم.



هەموویان بە دڵخۆشی سەیریان دەکردین، تایهیۆنگ تەنها چاوەکانی لەسەر من بوون و جار جار زەردەخەنەی بە فیزی بۆم دەکرد، ئەو دەیزانی کە چ کاریگەریەکی لەسەرم دروست کردوە.



بەڵام نەخێر من ئەوەندە لاواز نیم ئەو هێشتا یونی ڕاستەقینەی نەناسیوە من ئاوا بە ئاسانی ناکەومە داوەکەیەوە، لەوانەیە ڕازی بم بەوەی زووتر هاوسەرگیریەکە ئەنجام بدرێ بەڵام تەنها بۆ ئەوەی بتوانم لەم کۆشکە نەفرەتیە ڕزگارم بێ نەک لەبەر ئامانجە نەفرەتیەکەی ئەو، دەمزانی کە ئەو موڵک و سامانەکەی زۆر بەلاوە گرنگە بەڵام هەرگیز نەمدەزانی بەو ڕادەیەش بێت کە ژیانی خۆی لەسەر دابنێ و لەگەڵ کچێک هاوسەرگیری بکات کە خۆشی ناوێ.

"𝗧𝗵𝗲 𝗛𝗶𝗱𝗱𝗲𝗻 𝗔𝗻𝗴𝗲𝗹" 𝗞.𝗧𝗛✔️(𝗰𝗼𝗺𝗽𝗹𝗲𝘁𝗲𝗱)Where stories live. Discover now